
مێدیا نیوز
له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ناسر حیسامی، سكرتێری حدك به باسی له كه‌موكورتی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و ده‌ستی له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكییه‌كانی نێوان حیزبه‌كان دانا و داوای كرد كه قۆناغی دیالۆگ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ست پێی بكات.
وته‌كانی عه‌زیزی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو كه هه‌ستی به‌وه كردووه كه خه‌ڵك و رای گشتی كوردستان لێیان بێزاره و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ری رای گشتی ببنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سكرتێری گشتی حدك به ئاشكرا ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی هێنا و رایگه‌یاند: "مادام ئێمه به بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دانیشتووین بۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هاورێیانمان كه 30 ساڵ هاوسه‌نگه‌ری یه‌كتر بووین، دانه‌نیشین."
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه به‌رپرسێكی حدك ئه‌و داوایه دێنێته گۆرێ به‌ڵام حدكا به‌رده‌وام ئه‌و داوایه‌ی به‌رپرسانی "حدك"ی ره‌ت كردۆته‌وه به‌و وه‌ڵامه كه ئه‌وان ده‌بوایه به‌ر له جیابوونه‌وه رێگه‌ی دیالۆگیان هه‌ڵبژاردبایه نه‌ك دوای جیابوونه‌وه و هه‌روه‌ها خالید عه‌زیزی به كه‌سێكی بێ ده‌سه‌ڵات له‌ناو حدك ده‌ناسن.
خالد عه‌زیزی دوای نیزیك به 3 ساڵ له دوایین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان و له دواهه‌مین پلۆنۆمی حدك دا به سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ناكۆكیانه بوو كه له نێوان ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا هه‌بوو كه بۆ ماوه‌ی نزیك به 3 ساڵ عه‌زیزیان له پۆستی وته‌بێژیدا هێشته‌وه.
له 15/9/1385 ره‌وتێك جیابوونه‌وه‌ی خۆی له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیابۆوه و خۆی به حیزبی دیموكراتی كوردستان ناساند، ئه‌م ناوه سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌ی ئاڵۆزی نێوان دوو لایه‌ن بوو و حدكا داوا ده‌كات كه ئه‌وان دوای جیابوونه‌وه‌یان ده‌بێ ناوێكی دیكه بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و داوایه له لایه‌ن به‌رپرسانی حدك كه خۆیان به میراتگری مێژووی حدكا ده‌زانن ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
سكرتێری حدك هه‌روه‌ها رای خۆی له باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ربری و رایگه‌یاند : "ئه‌وان تازه و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتونه‌ته گۆرێ و تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یان نییه... ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ریدا بجولێینه‌وه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها داوای له خوێندكاران كرد كه به‌شدار بن له به‌رێوه‌بردنی حیزبه‌كان و له هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ڕێژه ی دیتن : 727