Medya News
2710 خه‌رمانانی ی 18 پێنج شه‌ممه  
2010-09-09
 
شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی: ئیسلامی ئێمه‌ و كۆماری ئیسلامی جیاوازی هه‌یه‌                                 كادره‌كه‌ی حدكا وه‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رای گشتی ده‌كات                                 دانمارك رۆژ تی ڤی داده‌خات                                 كوژران‌و برینداربوونی‌ 6 كه‌س به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌ له‌ دیوانده‌ره‌                                 راگه‌یاندنی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به: رووداوی گیان به‌ختکردنی چوار که‌س له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌                                  



به‌رامبه‌ر وته‌كانی خالید عه‌زیزی، گلۆپی سه‌وزی كۆماری ئیسلامی به‌ رووی‌ حه‌سه‌ن زاده‌ و عه‌زیزی داگیرسا
15-12-2009
كۆنسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌كانی خالید عه‌زیزی پێشوازی له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.





ریپۆرت: مێدیا نیوز


 
له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" چاپی  ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ید عه‌زیم حوسه‌ینی، كۆنسولی گشتی كۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌كانی خالید عه‌زیزی پێشوازی له‌ حیزبی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا به‌شه‌دار بێ.

حوسێنی به‌ ئاشكرا قسه‌كانی خالید عه‌زیز به‌ قسه‌ی "باش" وه‌سف كردووه‌ و له‌ وڵامی په‌یامانێردا كه‌ ده‌پرسێ، خالید عه‌زیزی سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له‌ دوو باڵه‌كه‌ی حیزبی دیموكرات ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی كاری سیاسی بۆ ئه‌وان بره‌خسێ حیزبه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ بچێته‌وه‌ ئێران، ئایا ئێران ئاماده‌یه‌ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ بره‌خسێنێ؟ كونسولی ئێران له‌ وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه‌: "به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه‌ پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاو و لێدوانێكی باش ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری له‌ نێوان چینه‌ جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك. كۆماری ئیسلامی هه‌میشه‌ ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ پێشوازی له‌وه‌ بكات كه‌ خه‌ڵك بێته‌وه‌ و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ئێران بكات و سود له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئازاده‌ وه‌ربگرن كه‌ له‌ 30 ساڵی رابردوودا 30 هه‌ڵبژاردنمان هه‌بووه‌ و قسه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی بڵێن."


زه‌مینه‌ بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی فه‌راهه‌مه‌


په‌یامنێری "رووداو" له‌و كاته‌دا پرسیار ده‌كات، به‌ ناوی خۆشیانه‌وه‌ وه‌كوو حیزبی دیموكراتی كوردستان؟ حوسێنی ده‌ڵێ: "هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك بۆ تاكه‌كان هه‌یه‌ و بۆ حیزبه‌كانیش رێوشوێنی تایبه‌تی یاسایی هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكمان كردووه‌ بۆ ئێران. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نم كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ركردووه‌ كه‌ خۆیان پێیان وایه‌ كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌ ئێران، جگه‌ له‌ هه‌ندێك كه‌س كه‌ خۆیان ده‌زانن فایلیان هه‌یه‌ تووشی تاوان بوونه‌، ئه‌وانه‌ ده‌بێ له‌ دادگا وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا، حوسێنی باس له‌ پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتیك له‌ توركیا ده‌كات و به‌ كارێكی پۆزتیڤی له‌قه‌ڵم ده‌دا كه‌ توركیا ئاماده‌یه‌ گوفتگۆ له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات و هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ " له‌ ئێرانیش دا زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاستی باڵادا باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بكرێن. زه‌مینه‌ی چالاكییه‌ یاساییه‌كان زۆرتر له‌ جاران فه‌راهه‌م بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان كار بكه‌ن."

تا ئێستا حیزبی دیموكرات ده‌نگی نه‌بووه‌ بۆیه‌ كرانه‌وه‌یه‌ك له‌ ئێران نه‌بووه‌


"رووداو" ئه‌مجاره‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ قسه‌كانی خالید عه‌زیزی، پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "ئه‌وان  ئاماده‌ن له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 19ی ده‌ستووری ئێران وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن...؟ كۆنسولی ئێران له‌ وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه‌: "مافی خوێندن به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ له‌ ئێراندا هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. ئێران ئێستاش وه‌كوو 30 ساڵ پێش ئێستا كه‌ ئه‌و یاسا بنچینه‌یه‌ی داناوه‌ ئاماده‌یه‌ باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بكات. ئێمه‌ پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌كه‌ین. ئێستاش له‌و كه‌شه‌ پۆزتیڤه‌دا نامه‌وێ باسی خاڵه‌ ناكۆكییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌ڵێم تا ئێستا له‌و لایه‌نانه‌وه‌ ده‌نگێك نه‌بووه‌ تاوه‌كوو كرانه‌وه‌یه‌ك ببێت، ئێمه‌ به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئێران و به‌شداری چالاكی مه‌ده‌نی و گشتی بكات، پێشوازی لێده‌كه‌ین و هه‌لومه‌رجی بۆ ده‌ره‌خسێنین."


خالیدی عه‌زیزی و عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئێران

رووداو: ئێوه‌ گووتتان هه‌ندێك له‌وانه‌ دۆسیه‌ی تاوانیان هه‌یه‌، بۆ پرۆسه‌یه‌كی وا ده‌بێ لێبوردنی گشتی و چاكسازی سیاسی و بریاری سیاسی هه‌بن. له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ خودی خالید عه‌زیزی و عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌ كه‌ دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ به‌ تاوانبار دابنێن؟
كونسولی كۆماری ئیسلامی: "لێبوردنی گشتی دراوه‌ و راگه‌یاندراوه‌. هه‌روه‌ها حیسابی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ حیسابی خه‌ڵكی تیرۆریست و تاوانبار جیاوازه‌... بۆیه‌ حیسابی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی تێكه‌ڵ ناكرێ و جیاوازه‌. خه‌ڵكی ئاسایی به‌ بێ هیچ مه‌رجێك ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه‌ و ئاماده‌كارییان بۆ كراوه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن تاوانبارن ژماره‌ان كه‌مه‌، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌ مونافقینه‌وه‌  هه‌یه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كاندا به‌شداریان كردووه‌."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ولێر له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ حیزبی دیموكراتیش شه‌ری ئێرانی كردووه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ " خراپترین كار كه‌ ئه‌نجام درابێ مونافقین كردیان كه‌ له‌ كه‌مپی ئه‌شره‌فن. كه‌ چی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئێران و ئێستاش به‌ بێ كێشه‌ ده‌ژین له‌ ئێران."


مێدیا نیوز بۆ ئاگاداری  و به‌رچاو روونی خوێنه‌رانی خۆی هه‌روه‌ها راپۆریتێكی له‌سه‌ر  وتووێژی خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌و رۆژنامه‌یه‌ بڵاوبۆوه‌:

دروشمی روخاندنی كۆماری ئیسلامیمان راگرتووه‌

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ وته‌ی خالید عه‌زیزی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ له‌ وتووێژه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" رایگه‌یاندووه‌.

عه‌زیزی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی وایه‌ كه‌ ئه‌مریكا هێرشی نیزامی ناكاته‌ سه‌ر ئێران ده‌ڵێ: "ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای ئێراندا تا ئێستا له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌، كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌گه‌یه‌نێته‌ دروستكردنی میكانیزمێكی سافكردنه‌وه‌ی حیساب له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ ئه‌و نیزامه‌ ناچاری پاشه‌كشه‌ بكات یان به‌ ئاڵوگۆر و جموجۆڵێك له‌ نێوخۆی وڵاتدا ورده‌ ورده‌ له‌ نێو بچێت."

له‌و كاته‌دایه‌ كه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "رووداو" ره‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرێ كه‌ ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ كه‌ سه‌رئه‌نجام كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و رووخان ده‌روا ئه‌ی بۆ چی دروشمی روخانی كۆماری ئیسلامیتان راگرتووه‌، عه‌زیزی له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ كورد دروستی نه‌كردوون و كورد ناتوانێ بیروخێنێ... ئێمه‌ شتێك كه‌ بۆمان جێه‌جێناكرێ نابێ بیهێنینه‌ گۆرێ...ئێمه‌ وه‌كوو حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌و دروشمه‌ به‌كار ناهێنین. ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه‌ بكه‌ن له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی  ئه‌و دوایه‌دا به‌ جۆرێك بوو كه‌ حیزبی ئێمه‌ ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ به‌ فراوانی بچێته‌ نێو خه‌باتی مه‌ده‌نی، ته‌نانه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیدا."

سكرتێری تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی حدك هه‌روه‌ها به‌ دووری نازانێ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی پێی وابێ نابێ به‌ ناوی حیزبی دیموكراتی كوردستان درێژه‌ به‌ چالاكی بده‌ن، ئه‌وه‌ ناوی خۆیان بگۆرن و له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ: "تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ باسی نه‌كردووه‌ كه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ پێكنایه‌ین، چونكه‌ ئێوه‌ نێوتان حیزبی دیموكراته‌."

خالید عه‌زیزی به‌ دێرێكیش هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌روبی، موسه‌وی و ره‌فسه‌نجانی به‌ ئاسایی و زۆر باشیش ده‌زانێ.
عه‌زیزی له‌ باره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاری دیپلۆماسی حدك  ده‌ڵێ: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێ و به‌و دوایانه‌ش له‌گه‌ڵ ئیهود باراك، سه‌رۆكی پارتی كاری ئیسرائیلیش دانیشتووم."



  
  

ڕێژه ی دیتن : 1736



    بینێره بۆ هاورێکه‌ت

بۆچوونه کان
ئیمان

ئەو ماستە بێ موو نەبوو، کاک خالید پێشوازی لە هەڵبژاردنەکانی رژێم کرد. ئەوەی خۆشیان ئەوا را دەکەن بۆ دەرێ، کاک خالید و هاوبیرانی تازە دەیانهەوێ بگەرێتەوە.
[2009-12-16 00:24:50]

سیروان

ئه‌وه‌ كاك خالید بۆ موزایه‌ده‌ له‌سه‌ر مافی گه‌لی كورد ده‌كات كێ ئه‌و مافه‌ی داوه‌تێ و كێ ده‌ڵێ به‌ 2 مادده‌ی گواوی خومه‌ینی رازی ده‌بین، با ئه‌و ماددانه‌ بۆ خۆی و مه‌لا حه‌وڵا بن.
[2009-12-16 07:38:08]

لایه‌نگرێكی كاك خالی

ته‌ك پیرۆزتان بێ گه‌رانه‌وه‌تان بۆ مه‌یدانی حه‌یوانانی سابڵاغ، هه‌ر چی جاشه‌ پێشوازیتان لێ ده‌كات و خۆشحاڵه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌تان. ئه‌ی بۆ ئێمه‌ ناچینه‌وه‌؟؟؟؟؟ وه‌ڵا دڵم ته‌نگ بووه‌ بۆ نیشتمانه‌كه‌م.
[2009-12-16 07:43:15]

ره‌سولی

ئه‌وه‌ بۆ كاك خالید بونگایه‌كی مه‌عامه‌لاتی ئه‌ملاك ناكاته‌وه‌ له‌ به‌ر ده‌ركی قه‌ڵایه‌، ورده‌ ورده‌ عه‌رزی نه‌غه‌ده‌ بفرۆشی، كوره‌ كاكه‌ به‌ خاتری خودا ئیتر تۆ شه‌خس نی، سكرتێری یه‌ك حیزبی گه‌وره‌ و گرانی، پێشنارت پێی ه‌كه‌م، چاوێك به‌ په‌روه‌رده‌ی ره‌فسه‌نجانی دا بخشێنییه‌وه‌ دوایی وتووێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
[2009-12-16 07:45:39]

شۆرش- مه‌هاباد

من له‌ شتێكی ئه‌و وتووێژه‌دا ماومه‌ته‌وه‌، كاك خالید كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار نییه‌ و زۆریش ورده‌، چون ده‌بێ نه‌زانێ وتووێژ ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر چی بكات و به‌ تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ كێی بكات، ره‌فسه‌نجانی مۆره‌یه‌كی سوتاوی كۆماری ئیسلامی ییه‌، موهیم نییه‌، به‌ڵام خۆی كێیه‌ و له‌ رابردوودا چی كردووه‌ و حوكمی ده‌ستكیری تیرۆری له‌ چه‌ندین وڵاتی جیهان بۆ ده‌بێ ئێستا فرشته‌ی رزگاری كورد بێ كه‌ كاك خالید ده‌یه‌وێ وتوووێژی له‌گه‌ڵ بكات.
[2009-12-16 07:48:45]

دۆستێكی نزیك

پێم باشه‌ كاك خالید ره‌فه‌سنجانی باشتر بناسێ كه‌ ده‌ستی له‌ تیرۆری د.قاسملوودا هه‌بووه‌. بۆ ده‌بێ ئێستا كاك خالید دانی پێدابنێ و وتووێژی ئه‌وه‌وی پێی باش بێ.
[2009-12-16 07:50:51]

هاوار

ئه‌م وتووێژه‌ منی له‌ شه‌خسیه‌تی كاك خالید په‌شیمان كرده‌وه‌، چاوه‌روانی ده‌فته‌ری سیاسیم روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات كه‌ ئه‌م رایانه‌ شه‌خسین نه‌ك سكرتێری حیزبێكی63 ساڵه‌.
[2009-12-16 07:53:29]

دیموكرات

جاران ده‌یانگوت، بژی بژی دیموكرات، نیشانده‌ری رێی خه‌بات، ئێستا بڵێن بژی بژی دیموكرات نیشانده‌ری رێی هه‌ڵات.
[2009-12-16 08:09:01]

کوردێک

کاک خالد ده‌یه‌وێ خۆدموختاری بۆ سه‌رده‌شت وه‌رگرێ! لێ‌گه‌ڕن با کاری خۆی بکات. به‌راستی وه‌رشکسته‌ی سیاسی به‌ ئه‌مانه ده‌ڵن. هه‌ڵبه‌ت لای خۆیان پێیان وایه زۆر زیره‌کن. زۆر به‌داخم.
[2009-12-16 08:57:49]

قادر

من نازانم حدکا بۆ پێ ناراحەتە حدک چ دەکات یان نا. کاک خالید سکرتێری ئیمەیە و بە خوا بە قۆڵبەست و چاوبەست بمانباتەوە ئێران، لە پشتی رادەوەستین. ئەوە موجاهیدینیان بە شەق دەرکرد تا ئێمەشیان بە شەق دەرنەکردووە با بۆخۆمان فکرێکی بۆخۆمان بکەینەوە. دۆستێک
[2009-12-16 23:38:11]

جالاك

ولا هةقة كاك خاليد ئيستا وا دةكات بوخؤى لة دةرةوةية هةر جى بيخؤش دةكات قور بة سةر ئيمةى ب - م بؤ جاريك لامان دا و جاريكى ديكةش لة ريبازى كوردياةتى بةرةو خيانةت لةوانةشة هينديك قةول قةرارى وةركرتبيت كة سةردةشتى بؤ بيكةنة ناوجةيةكى خودموختار. بة سباسةوة جالاك
[2009-12-17 07:04:29]

سه‌راو

من ئه‌وه‌نده‌ده‌زانم که‌ ئه‌وانه‌ی به‌ توریه‌وه‌ قسه‌ده‌که‌ن باوه‌ر بکه‌ن پیش کاک خالید ده‌گه‌رینه‌وه‌.ئه‌گه‌ر شه‌هیدی نه‌مر دانیشتنی ده‌کرد له‌گه‌ل ریژیم، ئیوه‌ له‌ کوبوون که‌ ده‌ست خوشی پیبلین، ئه‌وه‌ چونه‌ ئیستا بوونه‌ته‌ شؤرشگیرو ده‌هولی خه‌بات لیده‌ده‌ن.تکام وایه‌ به‌رله‌هه‌موو شتیک بیرله‌خوتان بکه‌نه‌وه‌ باشتره‌.
[2009-12-17 08:20:55]

amanj

کاکه له سه‌رخۆ بن کاک خالید ئیشتبایه‌کی کردوه مه‌یکه‌ن به جێژن. ئه‌و شتانه‌ی کاک خالید گوتونی نه سیاسه‌تی حیزبه نه سیاسه‌تی مامۆستایه. ماڵتان نه‌شێوێ له‌وه‌تی کاک مسته‌فا هیجری سکرتێره بیست شتی وای لێ قه‌وماوه. کاک خالیدیش ئیشتبایه‌کی کرد و ته‌واو. لێی ببڕنه‌وه.
[2009-12-17 10:04:29]

ئه حمه د

سڵاو پێتان سه یر نه بێت ئه گه ر بڵێم که تاکو ئێستا سه دام مابا و کوردستانی له ژێر ده سه ڵات دابا ئێستا حیزبه کوردیه کان تۆزی ئۆردوگا رومادیان له ده مو چاو ده نیشت هه مویان له به ر گه رمای تاقه ت پروکێنی ئه وناوچه یه دا ده برژان . پێشتان سه یر نه بێت که ئێستاش ده بێ حیزبه کوردیه کان له وه ها بریارێک بترسن و هه میشه له بیری رێگایه ک دابن بۆ ده رباز بون له و بریاره .هه ر وه ک چۆن ئێستا موجاهیدینی خه لقی گرتۆته وه ئێمه چاو مان جوانتر نین له موجاهیدین هه ر بریارێک که له بغداد ده رچو حکومه تی هه رێم جێبه جێ کاری ده بێت . من قسه کانی کاک خالید زۆر له جێگای خۆی داده بینم با جارێ زمان و کلتورو ئازادی را ده ر بڕین و حیزبی سیاسی ئازادبێت پاشان ئه وه که جارێ حه ز ناکات بگه رێته وه با دوای ئه وان بێن فیدراڵی وه رگرن به بێ بستێک له خاکی کوردستان نه گه رێنه وه .
[2009-12-18 00:17:26]

Ali

Qeskani zor bashen ve zor be shehameteve qese kerdo. syaset yane eve, dest xoshi ley dekem.
[2009-12-18 03:20:42]

هاوڕێ

كاكه گیان ئێوه‌ وه‌ك لایه‌نگرانی حدكا هه‌ر له‌ رابردوو دا ده‌ژین و ته‌نیا به‌ خه‌یاڵ حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن، كوردایه‌تیش ناكه‌ن، كه‌مێك ده‌مارگرژی كه‌م كه‌نه‌وه‌ و بیر له‌ واقعیه‌ت بكه‌نه‌وه‌. ئێوه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ پڕ دا دنیا بگۆڕێ و ئێران به‌ دوو رۆژ بڕووخێ ، دواتر كاك مسته‌فا له‌ سه‌ر ده‌ستان دانێن و به‌ چه‌پڵه‌ رێزان له‌ سه‌ر ته‌ختی حكومه‌تی كوردستانی دابنێن. و خه‌ڵكیش پێشوازییه‌كی گه‌رم و گوڕتان لێ بكا. ئه‌وه‌ نه‌ك به‌ خه‌ون به‌ خه‌یاڵیش نابینن؟ سیاسه‌ت كردن اصولی هه‌یه‌ . به‌ پێی رۆژ گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ و شتی دوێنێ بۆ ئه‌مڕۆ كۆنه‌. كه‌مێك چاوو گوێتان بكه‌نه‌وه‌ و دنیا ببینن. زیاتر له‌ 60 ساڵ خه‌بات كوا ده‌سكه‌وته‌كانی ، یه‌كدانه‌م بۆ نێو ببه‌ن. ته‌نانه‌ت خه‌باته‌كه‌شت خه‌ریكه‌ له‌ ناو ده‌چێ. هه‌موو خه‌باتی په‌ كه‌ كه‌ به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وساڵی د.ت.پ بۆ كوردستانی باكوور به‌ قازانج نه‌بوو، حه‌تمه‌ن ده‌ڵێن توركیا جیاوازه‌. نه‌ ته‌نیا جیاواز نیه‌ زۆریش وڵاتێكی شۆونیست و دڕنده‌یه‌ به‌ڵام به‌رهه‌می خه‌باتی حیزبه‌كانی نێوخۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وای له‌ توركیا كرد. وه‌ك كاك مسته‌فا به‌ نوكته‌ گێڕانه‌وه‌ سیاسه‌ت ناكرێ. ئه‌م لینكه‌ ببینن: http://www.youtube.com/watch?v=2e4DHrrAHn8 به‌ڵام تكایه‌ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ چون ئه‌من زۆر شت ده‌نووسم بڵاوی ناكه‌نه‌وه‌ هاوڕێ هاوڕێ
[2009-12-20 21:26:52]

amir

سلام دوستان انشعابها هميشه بايد خودشان را پهف بدهند که به مردم بگويند که ما هم هستيم ديکر نمي داند که مردم خيلي از 30 سالي که کذاشت تجرب کرفت اند آغاي عزيزي خيلي زود گارتي قرمز گرفتي گورنررو نزدي که قرمز شد داوري خوبي براي شما در ميدان نبود
[2010-01-25 21:29:07]

amir qasmi

سلام دوستان انشعابها هميشه بايد خودشان را پهف بدهند که به مردم بگويند که ما هم هستيم ديکر نمي داند که مردم خيلي از 30 سالي که کذاشت تجرب کرفت اند آغاي عزيزي خيلي زود گارتي قرمز گرفتي گورنررو نزدي که قرمز شد داوري خوبي براي شما در ميدان نبود
[2010-01-25 21:43:50]

awyar100

ولا چاوومان روون هه ر ئه وندیان مابو حک پیروزو بی جاشایتی تان باور بکن میدانی حیوانانی مهابادقه ئه و نه نگه قه بول ناکا
[2010-03-18 23:40:15]


بۆچوون ( تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونکۆد بنووسه‌ )
ناو
ئیمێیل
په یام
 
Code

 

 

 

 

بینراوترین بابه‌ته‌کان

 

 

 
 
 
بۆ نادرنی هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌ته‌كانتان Email: news@medyanews.com
      په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ی نوسه‌ران له‌باره‌ی ئێمه ماڵه‌وه  
  Copyright © Medyanews.com, 2008-2010