ماڵپه‌ری "مێدیا نیوز "له 15/11/2008، به دروشمی "ئه‌ركی ئێمه گه‌یاندنی زانیارییه"، ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا به زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه و گرفته جۆراوجۆره‌كان، درێژه‌ی به ئه‌ركی خۆیدا.
ئێستاكه دوای زیاتر له ساڵێك به‌شی ئینگلیسی "مێدیا نیوز" ده‌ستبه‌كار بوو.
ئه‌و به‌شه به درێژه‌ده‌ری سیاسه‌ته‌كانی به‌شی كوردی واته، گه‌یاندنی زانیاری، پێی به دونیای مێدیا كوردی كردۆته‌وه و به ئامانجییه‌كی دیكه له پاڵ هه‌موو ئامانجه‌كانی دیكه‌ی "مێدیا نیوز" به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ باس له كێشه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بكات كه ده‌ستیان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا داگرتووه.
ئه‌و به‌شه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی دیموكراسیخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێ و له هه‌ماناتیشدا به‌و په‌ره‌ی پرۆفشناڵی كرداری رۆژنامه‌وانی خۆی، ناشاره‌زاییانی ئینگلیسی زمان به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان ئاشنا ده‌كات.
به‌و هیوایه كه مێدیا نیوز و به تایبه‌تی به‌شی ئینگلیسیه‌كه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو بۆ میدیاكانی ده‌ره‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شدا توانرابێً خزمه‌تی پێویست به جێ بگه‌یه‌نین.
له كۆتاییدا موژده‌ی ئه‌وه‌ش به خوێنه‌رانمان راده‌گه‌یه‌نین، كه ستافی كارای ماڵپه‌ره‌كه‌مان سه‌قاڵی دیزاینی به‌شی فارسی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ن و به‌م زوانه‌ی ئه‌و به‌شه ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ.
جارێكی دیكه‌ش سپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ره‌وتی به‌روپێشچوونی كاره‌كانمان یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
مێدیا نیوز
15/1/2009
ڕێژه ی دیتن : 1264