
مێدیا نیوز
ناوه‌ندی كۆدۆساید له زمانی كه‌مپینی پشتیوانی له زیندانیانی كورد رایگه‌یاندووه كه دوو زیندانی دیكه‌ی كورد به ناوه‌كانی محمدئه‌مین عبدوڵاهی و قادر محه‌مه‌د زاده دانیشتووی میروئابادی شاری بۆكان بریاری له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، دادگای پێداچونه‌وه له شاری ورمێ له به‌رواری26-10-1388 به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی كوردی ئۆپۆزسیۆن، حوكمه‌كه‌یان گۆڕاوه بۆ ئیعدام.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ئێستاكه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ به‌ند كراون.
محمدئه‌مین عبدوڵاهی ته‌مه‌ن 25 ساڵه سه‌ره‌تا به 20 ساڵ زیندانی حوكمدرا. هه‌روه‌ها قادر محه‌مه‌د زاده ته‌مه‌ن 32 ساڵه به هه‌مان تاوان حوكمی ئیعدامی پێدرا. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئیعدامیان ده‌رچووه گه‌یشته 20 چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه، زانرا كه مه‌ترسی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی نزیك بۆته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چالاکانی به‌ندکراوی کورد، به‌ری به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 29ی به‌فرانبار له لایه‌ن به‌رپرسی به‌ندیخانه‌وه نوسراوێك ئاراسته‌ی به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی بریاره‌كانی دادگای سنه كراوه. له ناوه‌رۆكی ئه‌م نوسینه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نییه.
ڕێژه ی دیتن : 510