
مێدیا نیوز
عومه‌ر ئیلخانی زاده، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له باره‌ی دوایین رووداو و پێشهاته‌كانی سیاسی كوردستان و ئێران رای بۆچونی خۆی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" ده‌ربریوه.
ئیلخانیزاده له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران و ره‌وتی ناره‌زایه‌تییه‌كان ده‌كات و گومانی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه موسه‌وی ئه‌گه‌ر جێگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بگرێته‌وه ئه‌وه ریفۆرم و ئالوگۆرێك له ئێران پێك بێ.
سكرتێری كۆمه‌ڵه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ده‌ورانی خاته‌می پێی وایه كه :"هیچ كات موسه‌وی نه‌گه‌یشتۆته گوفتاره ده‌رمانییه‌كانی خاته‌میش. بۆیه پێم وایه وه‌كوو قۆناغێكی مێژوویی، ریفۆرمخوازی ئیسلامی یان ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی ناو ده‌سه‌ڵات له قۆناغێ: له مێژوو شكستی خواردووه، مه‌عقول نییه جارێكی دیكه بێته‌وه. مێژوو ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه دووپات بۆوه، به شێوه‌یه‌كی كۆمێدی و تراژێدی ده‌رده‌كه‌وێ."
عومه‌ری ئیلخانیزاده هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له ده‌رئه‌نجامدا وه‌كوو لیبی ده‌ستبه‌رداری پرۆژه ناوه‌كییه‌كانیان بن و دڵنیاشه كه هێزی ده‌ره‌كی وه‌كوو ئه‌مریكا و ئوروپا به زۆریش بێ رێگه به‌و ده‌ستكه‌وته‌ی كۆماری ئیسلامی ناده‌ن كه ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگات. ئه‌وه‌ش ده‌ڵی كه ئه‌وان "وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دژی هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی سه‌ربازین بۆ سه‌ر ئێران."
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه پشتیوان له موسه‌وی و كه‌روبی ناكات، به‌ڵام هاوكات له نێوان ئه‌وان و خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش جیاوازی داده‌نێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ر له هه‌ر چه‌شنه رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئێران كه به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراوه، هه‌ماهه‌نگی و یه‌گگرتوویی حیزبه‌كانی كوردستان به باشتر ده‌زانێ و هه‌رچه‌شنه دیالۆگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌به‌ستێته‌وه بۆ یه‌كهه‌ڵًوێستی پارته سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران و به ته‌نیا (وه‌كوو یه‌ك حزب) وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به باش نازانێ.
ئیلخانیزاده ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆمه‌ڵه له رابردوودا به هه‌ڵه ده‌زانێ كه وه‌كوو پارتێكی چه‌پ، دژی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بوون و ئێستاكه هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان خۆیان و ئه‌مریكا نابینێ.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا سكرتێری كۆمه‌ڵه باس له كێشه‌ی كورد كورد ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێ كه كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی جیهانییه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له جیهاندا قورسایی خۆی هه‌یه.
كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، عومه‌ر ئیلخانیزاده، له كۆتایی وتووێژه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها باسی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه كردووه و به خاڵیكی پۆزێتیڤی هێناوه‌ته به‌ر باس.
ڕێژه ی دیتن : 496