
مێدیا نیوز
هه‌واڵنێری كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند: به هۆی خۆكوژی 3 ژنی كورد له كوردستانی ئێران گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی 21 رێبه‌ندا، له مه‌ریوان، كه‌سێك به ناوی "مێهرانه شه‌ریفی" به هۆی گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، خۆی هه‌ڵاوه‌سیوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. ئه‌و ژنه ساڵی رابردوو زه‌ماوه‌ندی كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه، 29ی رێبه‌ندان، وی‌دا عه‌زیزی، به هۆی قورسی برینه‌كانی كه ده‌رئه‌نجامی خۆسوتاندنی خۆی بووه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنه گیان له ده‌ستداوه.
له درێژه‌ی هه‌واڵگه‌یاندنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له باره‌ی دیارده‌ی خۆسوتاندن له كوردستانی ئێران، رایگه‌یاندووه: ژنێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئازی ئاوای جوانرۆ، به ناوی ره‌عنا خۆی سوتاندووه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
چالاكانی مافی مرۆڤ له‌و هه‌واڵه‌دا گله‌یی له یاساكانی وڵات و هه‌وره‌ها بووونی نه‌ریته‌كانی دواكه‌ووانه كردووه كه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه له كوردستان.
ڕێژه ی دیتن : 287