
نە دوژمنی یەک ماڵیی کوردم و، نە دژی یەکگرتنەوە. حەز بە زەمینەیەک ناکەم کە بۆنی شەڕی براکوژی لێ بێ، بەڵام هیچ یەکیەتییەکی خۆنەویستانە هەتا سەر بە یەکگرتویی نامێنێتەوە و لە ئەنجام دا هەڵدەوەشێ.
نە تەنیا دژی وەڕێخستنی کەمپەینی "یەکبوون" نیم، بەڵکوو ئەو دەستانە ماچ دەکەم کە پێنووس و وزە و توانایان بۆ "یەکبوون" وەگەڕ خستووه. بەڵام بە چەند هۆ وەک ئەندامێکی سەربەستی حدک نە لەگەڵ ئیمزاکردنی ئەم کەمپەینە دام و، نە لەگەڵ تێکەڵبوونەوە.
یەکەم رۆژ کە هەواڵی پەیوەندیدار و دواتر راگەیاندراوی کۆمیتەکەم خوێندەوە، مەبەست و داواکارییەکە بۆ من روون بوو. رێکخهرانی کهمپهین و نووسهرانی بانگهوازی دیالۆگ روویان لهو لایهنه بوو که تا ئێستا ئاماده نهبووه هیچ ههنگاوێک بۆ نههێشتنی ئهو گرژی و ئاڵۆزیه باوێژێ که له دوای کۆنگرهی سێزده به داخهوه بهرۆکی حیزبهکهمانی گرت و دوا جاریش لهتبوون و لێکترازانی ریزهکانی حیزبی لێکهوتهوه. بۆ پشتیوانی له بانگهوازهکهش روویان لەو کەسانە بوو کە یان پێشتر لە نێو حیزب بوون و دوای لەتبوون وازیان هێنا، یان لە ریزەکانی حدکادا ئەندامن. ئهوهش شتێکی زۆر سروشتی و ئاسایی بوو. چونکه حیزبی دێموکراتی کوردستان ههر له یهکهم رۆژی دوای لهتبوونهوه رایگهیاند که ئێمه ئهو لهتبوونهمان به سهردا سهپاوه و هاوڕێیانی پێشوو به دوژمنی ئێستامان نازانین. دواتریش ههم له کۆنگرەی ١٤ و هەم لە چەندین پلینۆم دا دەستی دۆستایەتی و ئاشتیی بۆ لای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درێژ کرد و ئامادهیی خۆی بۆ دیالۆگ له پێناوی نههێشتنی ئاڵۆزیهکان و تهنانهت بۆ یهکگرتنهوهش دهربڕی. له لایهکی دیکهش مادام بانگهوازهکه داوای له بهڕێز کاک مستهفا هیجری کردووه تا له گهڵ کاک خالید عهزیزی بکهوێته دیالۆگهوه، له بنهڕهتدا ئیمزای منی ئهندامی حدک هیچ تهئسیری نییه. بەڵام نازانم بۆ بهشێک له هاوڕێیانم لە حدک، گوێیان بە ناوهرۆکی داواکارییەکه نەداو، بۆچی کەمپەین سەرەڕای ناسراوبوونی ناوەکانیان و ئەندامبوونیان لە حدک دا، ئیمزاکەیانی قبوڵ کرد. دواتر خاڵی جێگای پرسیار بۆ من ئەوەیە کە چۆنە ئەندامانی حدک دوای تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر لەتبوونی حیزبەکەیان لەو سیاسەته رەسمییهی حیزبهکهیان له مهڕ راگهیاندنی ئامادهیی حیزب بۆ دیالۆگی بێ قهید و شهرت له گهڵ حدکا، ئاگادار نین؟ ئایا ئەندامانی حدک بەڕاستی لەوە ئاگادار نین کە ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە تۆپەکە دەکەوێتە مەیدانی کاک مستەفا و لایەنەکەی و، بە بێ ئەوەی هیچ جارێک وڵامیان دابینەوە تۆپەکەمان لەدەست و مەیدانی ئەوان دەرهێناوەتەوە و شوتمان تێهەڵداوە؟ یان نییەتی خێرخوازیی و خەمخۆری بەڕاستی سەرانسەری وجودیانی داگرتووە کە بیر لەم لایەنانە ناکەنەوە؟ کامەیان؟
کاک رهحیم بێهروز راست دهکا
کاک رەحیم بێهروز دوای ئەوەی کە ناوی لە یەکێک لە لیستەکانی واژۆکاران دا هاتووە روونکردنەوەی ئاڕاستەی "رای گشتیی خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان" کردووه.-وەک بڵێی کارەساتێکی زۆر گەورەی لێ رووی دابێ - وێڕای ئاماژەکردن بە چەندین داستانی جۆراوجۆر حاشا لەوە دەکا کە ئەم داوایەی واژوو کردبێ. ناوبراو پێی وایە کە تێکەڵبوونەوە خراپ نیە، ئەگەر مەلایەکی دیکەیان لێ پەیدا نەبێ و لێیان تێک نەداتەوە! ههروهها لە بەشێکی دیکەی "راگەیاندراو"ەکەی دا باس لەوە دەکا کە چەندین کەسی دیکەش بە بێ ئیزنی خۆیان ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، به بێ ئهوهی ئاماژه به ناوهکانیان بکا. کاک رەحیم ئەم کارە بە نییەت پاکی نازانێ و، پێی وایە کە دەستێکی شاراوە لە پشت ئەم کارە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێو ریزەکانی حیزب دا خۆی مەڵاس داوە...
هەرچەندە لەسەر هۆکارەکانی لەتبوون و جیابوونەوەکان زۆر شت گوتراوە و نووسراوە، بەڵام بە بڕاوی من شتەکان زۆر لەوە روونترن کە بە دوای هۆکارە شاراوەکان دا بگەڕێین. من لێرەدا باس لەوە ناکەم کە ئایا ئەوە "مەلا"کان بوون کە حیزبیان بەو رۆژە گەیاند یان ئاغاکان و ئەو کەسانەی کە وەک کاک رەحیم بیریان دەکردوە و حیزبیان ئیدارە دەکرد، بەڵکو دەمهەوێ پشتیوانی خۆم لە دوو لایەنی بە ناو راگەیاندراوەکەی جەنابی بێهروز دەربڕم.
ئەگەر کاک رەحیم پێی وایە کە ئەم کارە واتە وەڕێخستنی کەمپەین بۆ یەکگرتنەوە و لەو نێوەش دا کەڵک وەرگرتن لە ناو و ناوبانگ و رابردوو و کەسایەتی و قاڕەمانەتی و تێکۆشەریی کەسانی وەک کاک رەحیم دەستی شاراوهی لە پشتەو، دەیهەوێ یەکڕیزیی حیزب لەبەر یەک هەڵتەکێنێ، گومانەکەی زۆر بە دروست دەزانم! ئەگەر چەند هاوڕێیەک کە دڵسۆزیان بۆ هاوڕێیانی حدکاش ئاشنایە، کەمپەینەکەیان تەنیا بە مەبەستی فشارهێنان بۆ دانیشتنی دوو سکرتێری دوو حیزب وەڕێ خستووە و مەبەستێکی خەمخۆرانەیان هەیە و تۆزێک هیوا و هومێدیان خستۆتە نێو دڵی یەکیەتیخوازان و خەمخۆرانی چارەنووسی حیزب، ئەوا لە لایەکی دیکەوە نیگەرانییەکی لەڕادەبەدەری لە نێو دڵی هەموو ئەو کەسانەدا دروست کردووە کە وەک کاک رەحیم بیر دەکەنەوە. هەر بۆیهش نهیارانی ئهو بۆچوونه بهشێوهی جۆراوجۆر بۆ لهباربردنی ئهو کاره ههوڵهکانی خۆیان خستۆته گهڕ. له بهبات گونجانی ناوی کاک رهحیم له ناو ریزی پشتیوانانی کهمپهین، پێموایه کە یان کاک رەحیم خۆی ئەم کارەی ئەنجام داوە واتە ناونووسی کردووە و ئێستا حاشای لێدەکا، یان بە ئاگاداریی ئەو ئەم کارە کراوە تا بتوانێ بە دەرکردنی "بەیاننامە شۆڕشگێڕانەکهی" گومان لەسەر کاری کەمپەین دروست بکەن و هەوڵەکانیان پوچەڵ بکەنەوە. هەر بۆیە دەستە شاراوەکان لێرەدا دەردەکەون.
بەڵام پرسیار لە کاک رەحیم ئەوەیە، بۆچی هەتاکوو دوێنێ یەکێک لە ئەندامانی ئەم کەمپەینە ببوو بە خۆراکی تەبلیغی ئەوان و، بە قوربانیی سەرکیی دەستی مامۆستا دەژمێردرا بەڵام ئێستا کە کارێک دەکا کە بە دڵی کەسانی وەک کاک رەحیم نیە، گز و گومبهت دهبێ بە دەستی پشتی پەردە و، نهیاری یەکیەتیی ریزەکانی حیزب؟ بەڕاست ئەمە چ دەگەیەنێ؟
سێ ساڵ بەسەر لەتبوون یان هەر ناوێکی دیکە کە حەزتان لێیەتی، تێدەپەڕێ. هۆکارەکان روونن. سکرتێر تەنیا سکرتێری جیناحێک بوو. کەسێک هاتبا بۆ پێشمەرگایەتی و خەڵکی ناوەندی کوردستان بوایە، ئەگەر کادری سەر بە جیناحی کاک مستەفا پشتگیری نەکردبا ئەوا رانەدەگیرا، چونکە گومانی ئەوەی لێدەکرا ببێ بە ئەندامی جیناحی بەرانبەر. پێشمەرگەی سەر بە جیناحی بەرانبەر بەهەر بیانوویەک نەقڵ دەکراو، زەمینەی دەرکرانی خۆش دەکرا. رەخنە باوی نەمابوو، رەخنەگر سزای روون و ئاشکرا بوو. کەسی خوێندەوار لە ریزی حیزب جێگای نەدەبۆوە چونکە مەترسیی بیرکردنەوەی لێدەکرا، پەروەندەسازیی کۆمیتەی ئەمنییەت بە تەواوەتی دەستی پیکردبوو. بێحوڕمەتی بە کەسایەتییەکانی غەیری کاک مستەفا لەوپەڕی خۆی دابوو... ئەمانە وێنایەکی بچووک لە فەزای دوای کۆنگرەی ١٣ی حدکایە.
ئێستا لە حدک دا بە کەیفی دڵی خۆت رەخنە دەگری، حیزبایەتی بووە بە ئامراز نەک هەدەف. حیزب موقەددەس نیە، مافی ئەندامەتی هەیە، رێز و کەسایەتی خۆی هەیە. هەر ئەندامێک دەتوانێ قسەی خۆی بکات و، لە ئاکامەکانیشی نەترسێ. پەروەندەسازی نەماوە، کەس لە کۆمیتەی ئەمنییەتەوە فشاری رەوانی بۆ نایەت تاوەکوو کابرای "تاوانبار" دەست بۆ "خۆکوژی" بەرێت...
لەو کاتەوە حدک بوونی هەیە، چالاکی سیاسی لە نێوخۆ و دەرەوەدا گەرم و گوڕییەکی دیکەی بەخۆوە بینیوە، حیسێب بۆ نەکردنی حیزبە بچووکەکان کۆتایی پێهاتووە، ئەندامانی حیزب رێزی تاکێتییان دەگیرێ، حیزبایهتی بەهایەکی دیکەی وەرگرتووە، لێکدانەوە سیاسییەکان مانایەکی دیکەیان بەخۆوە بینیوە و، دەیان گۆڕانی دیکە. ئایا بە تێکەڵبوونەوەمان ئەو هەموو جیاوازییانە چیان بەسەر دێت؟ ئایا ئەمجارەش بە نییەتێکی پاک تێکەڵ دەبینەوە و، هاوبیرانی کاک رەحیم - کە ژمارەشیان کەم نیەو بێ پیگە و بێ پارە و بێ دەسەڵاتیش نین لە ریشەوە تێکەڵبوونەوە لەبار دەبەن و ئیزن نادەن لە پێناوی بەرژەوەندیی تاکەکەسیی خۆیان و کوڕەکانیان، بەرژەوەندیی حیزب تۆزقاڵێک سەر هەڵکا؟
بەڵام کاک رەحیم و هاوبیرەکانی دڵنیا دەکەمەوە کە نە هەلومەرجی تێکەڵبوونەوە ئامادەیە و، نە کەمپەین بەم دەسکەوتە کە ویستی زۆربەی خەڵکی کوردستانە، دەگا. هەربۆیە سەرینی خاترجەمی وەبن سەر بخەن و، لە سایەی سهری کاک رهحیم و سهرجهم "خوازیارانی یهکیهتیی ریزهکانی حیزب"، دڵنیا بن رێکخهران و پشتیوانانی کهمپهینی یهکبوون و ههموو "دوژمنانی یهکیهتیی ریزهکانی حیزب" لانیکهم بهم زووانه ناتوانن مزگێنیی یهکگرتن به خهڵکی کوردستان بدهن.
---------------------------------------------------
مێدیا نیوز له ناوهرۆكی نوسینهكان بهرپرسیار نییه.
كهڵك وهرگرتن لهو بابهتانه به هێنانی ناوی سهرچاوه یان رێگهدانی نوسهر ئازاده.
ڕێژه ی دیتن : 182