Medya News
2710 خه‌رمانانی ی 18 پێنج شه‌ممه  
2010-09-09
 
شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی: ئیسلامی ئێمه‌ و كۆماری ئیسلامی جیاوازی هه‌یه‌                                 كادره‌كه‌ی حدكا وه‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رای گشتی ده‌كات                                 دانمارك رۆژ تی ڤی داده‌خات                                 كوژران‌و برینداربوونی‌ 6 كه‌س به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌ له‌ دیوانده‌ره‌                                 راگه‌یاندنی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به: رووداوی گیان به‌ختکردنی چوار که‌س له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌                                  



روونكردنەوەی‌ کاوە بەهەشتی زادە لە سەر "کەمپەینی یەکبوون"
28-02-2010




ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی 2010/02/25 لەسەر وێبسایتی بۆ رۆژهەڵات هەواڵێک لەژێر ناوی "بەشێک لەئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی بریتانیا پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازی یەک بوون راگەیاند" بڵاو کراوەتەوە کە لەو هەواڵەدا ناوی من، کاوەبەهەشتی زادە، هاتووە.

زۆر بەپێویستی دەزانم که ‌روونی بکەمەوە که ‌ناوی من لەو هەواڵەدا بەبێ ئاگاداری من هاتووەو سەبارەت بەو هەواڵه ‌بڵاو کراوه ‌هیچ ئاگاداریم نەبووە. من وەک یەکێک له ‌مەسوولانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەزیاتر لە11 ساڵ لەنێو ریزەکانی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دام هەموو کاتێک توانیومه ‌بیرو رای خۆم سەبارەت بەمەسەله ‌ناوخۆییەکانی حیزب لەگەڵ رێبەرایەتی حیزبەکەم دا باس بکەم‌و هیچ کات نەبووه ‌که ‌نەتوانم سەبارەت بەمەسەلەکان بیر‌و رای خۆم دەرنەبرم‌و پەنا بۆ کۆمەڵیک وێبسات ببەم.

لەنێو حیزبی ئێمەدا دێموکراسییەکی تەواو هەیە وهەموو کەس دەتوانێ بیروو رای خۆی سەبارەت بەمەسەله ‌ناوخۆییەکان دەرببڕێت‌و مەسەلەکان‌ لەگەڵ رێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کونگرەی 14 حیزبەکامان باس بکات. بۆیه ‌دیسانەوه ‌تەئکید لەسەر ئەوه ‌دەکەمەوه ‌که ‌هاتنی ناوی من لەو هەواڵە‌دا بەبێ ئاگاداری من بووە وبوونی ناوی من بۆ هەوڵ دان بۆ یەکگرتنەوه ‌لەو رێگایەوه بەدرۆ دەخەمەوه.‌

کاوە بەهەشتی زادە

بەرپرسی کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەندەن

2010/02/25



ــ بۆ ئاگاداری‌ خوێنەران، بەڕێز رەحیم بێهرووزیش لە رێكەوتی‌ 25ی‌ فێورییەی‌ 2010 روونكردەنەوەیەكی‌ بڵاو كردۆتەوە لەمەڕ بەدرۆبوونی‌ ناوی‌ ئەو لەو لیستەدا.

-------------------------------------------------------------
مێدیا نیوز له‌ ناوه‌رۆكی نوسنیه‌كان به‌رپرسیار نییه‌


  
  

ڕێژه ی دیتن : 203



    بینێره بۆ هاورێکه‌ت

بۆچوونه کان

بۆچوون ( تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونکۆد بنووسه‌ )
ناو
ئیمێیل
په یام
 
Code

 

 

 

 

بینراوترین بابه‌ته‌کان

 

 

 
 
 
بۆ نادرنی هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌ته‌كانتان Email: news@medyanews.com
      په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ی نوسه‌ران له‌باره‌ی ئێمه ماڵه‌وه  
  Copyright © Medyanews.com, 2008-2010