
2100 چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یانیه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شیرین عه‌له‌م هوولی، به‌ندكراوی سیاسیی به ئێعدام مه‌حكوومكراو، بوون.
كه‌مپه‌ینی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شیرین عه‌له‌م هوولی، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وتی، شیرین عه‌له‌م هوولی به تۆمه‌تی موحاربه (شه‌ڕ له‌گه‌ل خودا) له رێگای هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی سیاسی‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. دادگای ناوبراو، رێكه‌وتی 28ی سه‌رماوه‌ز له لقی 15ی دادگای شۆڕشدا به‌ڕێوه چوو. خه‌لیل به‌هرامیان، پارێزه‌ری ناوبراو، خوازیاری پێداچوونه‌وه به حوكمی ناوبراودا بووه‌و وتوویه ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی شیرین له ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی بووه.
له‌و رێڕه‌وه‌دا 2100 چالاكی مه‌ده‌نی‌و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌مبه‌ر حوكمی ئێعدام بۆ شیرین عه‌له‌م هولیدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بوون. ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه هه‌روه‌ها له به‌یانیه‌كه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێعدام‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا، خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌و دادپه‌روه‌رانه به په‌روه‌نده‌ی شیرین عه‌له‌م هولوو و پشتیوانیی گشت لایه‌نه‌ی ئۆرگان‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ناوبراو بوون.
دەتوانن بۆ دەربرینی پشتیوانی لەم کەمپەینە ئەم تۆمارە واژۆ بکەن:
ڕێژه ی دیتن : 298