
مێدیانیوز
"كه‌ریم په‌رویزی" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌قی ته‌واوی وتووێژه‌كه كه له‌گه‌ڵ گۆڤاری "سڤیل" چاپی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه:
1 ـ چه‌مكی ئۆپۆزیسۆن به‌لاتانه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
به پێی پێناسه‌ی سیاسی وشه‌ی ئوپۆزیسیۆن ، به‌و به‌شه له لایه‌ن و هێزی سیاسی ده‌گوترێ كه له ده‌سه‌لاَت و حكومه‌ت دا به‌شدار نیه‌و هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌ی به‌رامبه‌ر به لایه‌نی خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت و حكومه‌ت هه‌یه . له ولاَتانی جیاواز و له سیستمه جۆر به جۆره‌كاندا ، ده‌ورو رۆڵی ئوپۆزیسیۆن جیاوازه و به‌گشتی له سیستمه دێموكراتیكه‌كان دا كه ئه‌ساسی حكوومه‌ت له سه‌ر شێوه‌ی پارله‌مانتاریستی دامه‌زراوه ، ئوپۆزیسیۆن ئه‌و به‌شه له لایه‌نه سیاسی‌یه‌كان كه نوێنه‌ریان له پارله‌مان ئاماده‌یه به‌لاَم له پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاَتی كارگێڕی و ئیجرایی دا به‌شدار نین و خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ته‌یار ده‌كه‌ن . به‌لاَم له سیستمه داخراوه‌كان و بۆ وێنه سیستمی كۆماری ئیسلامی‌دا ، رێگای به‌شداریی سیاسی به لایه‌نی ئوپۆزیسیۆنی جیددی نادا . كاتێك ده‌ڵێم ئوپۆزیسیۆنی جیددی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتداریی دا به‌رده‌وام شێوازێكی كارتۆنیی له شته‌كان بۆ چه‌واشه‌كاری دروست كردوه . بۆیه‌شه كه هێزی سیاسی و لایه‌نی نوێنه‌ری ویستێكی نێو كۆمه‌ڵگا كاتێك رێگای به‌شداریی دێموكراتیكی لێ ده‌به‌سترێ و له راستی دا له هاوكێشه سیاسی یه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه و زه‌بروزه‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌كرێ ، ئه‌و هێزه‌ش بیر له رێگای دیكه ده‌كاته‌وه ، ده‌بینین كه ئوپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌و جیددی له ئێران دا رێگای گۆڕینی رژیم و سیستمی سیاسی ده‌گرنه به‌ر.
2 ـ وه‌ك ده‌زانی ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی ئێران،ده‌نگی ئۆپۆزیسۆن زۆر ده‌گمه‌نه قبوڵی بكات،هه‌ڵویسته‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسۆن چییه؟
كۆماری ئیسلامی له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی جێگرتن و خۆ سه‌پاندنیه‌وه ، به وه‌لا نان و حه‌زف كردنی لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كان ده‌ستی پێ كرد. قۆناغ به قۆناغ و پله به پله‌ش له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1979 هه‌تا كوو 1983 ، هه‌موو هێزه سیاسی‌یه‌كانی غه‌یره لایه‌نگری ئیدئۆلۆژیی ویلایه‌تی فه‌قیه و باندی لایه‌نگری خومه‌ینیی حه‌زف كرد و رێبه‌ران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیانی یان گرت یان له زیندان و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتنی و به‌م شێوه جگه له پێڕه‌وانی گوێڕایه‌لی ویلایه‌تی فه‌قیه كه‌سی له گۆڕه‌پانی قانوونی نه‌هێشه‌وه و بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه بڕوای راسته‌قینه‌یان به خه‌باتی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ ئازادی خوازی هه‌بوو رێگای ئوپۆزیسیۆنی گۆڕانخواز كه به شێوه‌ی نایاسایی چالاكی ده‌كه‌ن ، گرته پێش و ده‌بینین كه ئێستاش دوای 31 ساڵ له ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ، خه‌باتی ئازادیخوازی و مافخوازانه له نێو ناخی كۆمه‌ڵگا به‌رێوه ده‌چێ و به روونی و به راشكاوی بینیمان كه چۆن ره‌وایی درۆینه‌ی كۆماری ئیسلامی ، به به‌رچاوی جیهانه‌وه كه‌وته ژێر پرسیار. كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی به چالاكیی یاسایی هێزی ئوپۆزیسیۆن نه‌داوه و ته‌نیا له نێو سیستم و ده‌سه‌لاَتداراندا باڵه جیاوازه‌كانی رژیم بوونیان هه‌بووه و له راستی دا گۆڕپانه‌كه‌یان ته‌نیا بۆ باڵه‌كانی سه‌ربه رژیم پاوان كرد بوو و ئه‌وه‌ی له مه‌جلیسه بێ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی رژیم دا بوونی هه‌بووه ته‌نیا كارتۆن و كاریكاتۆرێك له ئوپۆزیسیۆن بووه چوونكه به پێی سیستمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كان له ژێر ده‌ستی رێبه‌ری رژیم دایه و خودی موجلیس و سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌لاَتێكی راسته‌قینه‌یان نیه و له نێو ئه‌و مه‌جلسیه بێ ده‌سه‌لاَته‌ش دا ته‌نیا كه‌سانی پێبه‌ند به بنه‌ما و ئیدئۆلۆژیی كۆماری ئیسلامی رێگه‌یان پێ دراوه كه به‌شدار بن .
3 ــ ئایا كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌حه‌مولی چالاكی و جموجۆڵی ئۆپۆزیسۆن ده‌كات؟
كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌حه‌مولی چالاكیی ئوپۆزیسیۆن ناكا به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئه‌و ئوپۆزیسیۆنه كارتۆنی یه كه بۆخۆشی دروستی ده‌كا ، ناوه به ناوه له‌وه‌ش ده‌دا تا كوو خه‌یاڵی ناره‌زایی ده‌ربڕینی له لا دروست نه‌بێ . رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه كه هه‌موو خه‌ڵك به مه‌ڕو مالاَت ده‌بینێ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا كه هه‌موو خه‌ڵك و هێزه‌كان به ده‌وری ته‌وه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه كۆ ببنه‌وه و گه‌ر له‌و دروشمه‌ی كۆماری ئیسلامی ورد بینه‌وه كه ده‌ڵێ " وه‌حده‌تی كه‌لیمه بپارێزن " ، رێك ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ئوپۆزیسیۆن و رای جیاواز و ره‌خنه‌و شتی له‌و بابه‌ته له‌لای كۆماری ئیسلامی هیچ مانایه‌كی نیه ، له لای وه‌لیی فه‌قیه و رێبه‌ری رژیمه‌وه هه‌موو خه‌ڵك یان پێڕه‌وی ویلایه‌تی فه‌قیهن یان دوژمه‌ن و سه‌ربه بیانی .
4 ـ پرۆژه‌كانی كه‌ڕویی و موسه‌وی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
كه‌رووبی و مووسه‌وی دوو كه‌س له كه‌سانی نێو سیستم و ده‌زگای حاكمییه‌ت بوون و ئێستاش هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئیدئۆلۆژیی كۆماری ئیسلامی دا بیر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو پرۆژه‌كه‌یان وه‌كوو خۆیان گوتوویانه بۆ چاك كردن و پته‌وكردنی كۆماری ئیسلامی بووه . ئێمه ده‌بێ لێره‌دا به باشی ئاگامان له ده‌سته‌واژه‌ی " چاك كردن " هه‌بێ تا كوو به هه‌ڵه‌دا نه‌چین . چوون ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌رووبی و مووسه‌وی یه‌وه چاكه ، به‌لای خه‌ڵك و هێزه سیاسی یه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی رژیمه‌وه چاك نیه . ئه‌وان كه له نێو كۆماری ئیسلامی دان و سه‌ر به باڵی رێفورمخوازی رژیمن ، ده‌یانه‌وێ به سیاسه‌ته‌كانیان كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانه‌كان ده‌رباز بكه‌ن و رژیم بگێرنه‌وه بۆ ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری و ئه‌و كاته‌ی كه خومینی زیندوو بوو . رێك له‌وكاتانه‌دا گه‌وره‌ترین تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ده‌كراو زۆرترین زه‌برو زه‌نگ له لایه‌ن رژیمه‌وه دژ به نه‌یارانی سیاسیی به كار براو به هه‌زاران كه‌س ئێعدام كران . ئێستا پرۆژه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته ره‌نگه به‌لای باڵێكی رژیمه‌وه " چاك " بێ و بۆ " چاكسازی ! " بێ به‌لاَم به‌لای خه‌ڵكه‌وه نه چاكسازی و نه چاكه به‌ڵام خودی بوونی درز له نێو سیستمدا جێگه و پێگه‌ی رژیم له‌رزۆك ده‌كا.
5 ــ ئایا كێشه‌ی كورد له ئێران به‌بێ بوونی ئۆپۆزیسۆن چاره‌سه‌رده‌بێت،یان رون تر بڵێن كورد تا چه‌ند ده‌توانێت ببێت به ئۆپۆویسۆن؟
كورد له ئێران دا هه‌وڵی داوه به رێگای ئاشتی خوازانه داواكانی بێنێته ئاراوه و له ساڵه‌كانی 1979 و 1980 دا زۆر هه‌یئه‌ت و دانیشتن و دیالۆگ له گه‌ڵ رژیمی تازه به ده‌سه‌لاَت گه‌یشتوو به‌رێوه چوون ، به‌لاَم هه‌ر وه‌ك گوتمان كۆماری ئیسلامی هیچ جیاوازی یه‌كی پێ قه‌بووڵ نه ده‌كراو هاتبوو بۆ سڕینه‌وه‌و وه‌لانانی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان ، بۆیه‌ش قه‌ت بروای به‌وه نه‌بوو كه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ئێران هه‌یه كه ده‌بێ مافیان بداتێ ، له چوار چێوه‌ی ئوممه‌ی واحیده‌ی ئیسلامی دا باوه‌ری به‌وه هه‌بوو كه قه‌وم و قه‌بیله و تایفه‌ی جیا هه‌یه كه پێویست به‌وه ناكا هیچ مافێكی سیاسی یان هه‌بێ و له راستی دا كۆماری ئیسلامی پرۆژه‌ی تۆتالیتاریزمی ستالینی به‌لاَم به بنمایه‌كی ئایینی بوو و بۆیه‌شه كه گه‌ر له به‌رپرسانی رژیم ده‌پرسی ده‌ڵێن كه كورد و فارس و تورك و... جیاوازیی یان نیه ! قسه‌كه‌شیان راسته ئه‌وان له سه‌ركوت كردن و كوشتن و بڕین دا جیاوازی دانانێن و پرۆژه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهی‌یان هه‌یه كه هه‌مووخه‌ڵك به مه‌ڕو مالاَت ده‌بینن . به‌لاَم له راستی‌دا ئێران پێك هاتووه له 6 نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی و هه‌ركام له نه‌ته‌وه مافخوراوه‌كان خوازیاری مافه‌كانی خۆیانن و تا ئه‌و مافانه‌یان نه‌درێ و جێبه‌جێ نه‌كرێ له ئێران دا سیستمی سه‌قامگرتوو نایه‌ته سه‌ركارو به‌رده‌وام له ژێر هه‌ره‌شه‌ی دارزان دا ده‌بێ . سه‌باره‌ت به توانای كوردیش ده‌بێ ئه‌وه‌تان عه‌رز بكه‌م كه كورد به ته‌نیا ناتوانێ گۆڕانی قووڵ له ئێران دروست بكا به‌لاَم ئه‌و پوتانسیله نه‌ته‌وایاتی یه هه‌یه كه شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه خه‌باتی دێموكراتیك و رزگاریخوازانه به‌رێوه ببا و سیستمی داد په‌روه‌رانه بێنێته ئاراوه هه‌ر وه‌ك ئێستا رێكخراوێك هه‌یه به ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ كه هێزو لایه‌نه سیاسی یه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌كانی كورد و تورك و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و توركمه‌ن له‌وێدا هاوپه‌یمان و هاوئاهه‌نگن.
6 ـ چۆن ده‌روانیته خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی ئێران؟
ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه له ئێران دا هاته ئاراوه ، هه‌ر چه‌ند به بۆنه‌ی گزه كردن له ده‌نگی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری سه‌ری هه‌ڵ دا ، به‌لاَم ده‌ربرینی ناره‌زایی په‌نگ خواردووی چه‌ندین ساڵه له ئێران و درێژه‌ی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی هێزه سیاسی یه‌كان و چالاكیی توێژه جیاوازه‌كانی وه‌ك كرێكاران و ژنان و خوێندكاران بوو . بۆیه‌شه كه بینیمان گه‌رچی سه‌ره‌تا ئه‌و خۆ پیشاندانانه باسیان له گه‌رانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد به‌لاَم هه‌ر زوو دروشمه‌كان گۆڕان و ته‌واوه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامیان برده ژێر پرسیار. كاتێك له‌وێدا دروشمی " نه‌مان بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه " ، " نه‌مان بۆ دیكتاتۆری " ، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت " و دروشمی له‌و چه‌شنه هاته ئاراوه ، نیشانی دا كه بزووتنه‌وه‌یه‌ك له ناخی كۆمه‌ڵگاوه خه‌ریكی سه‌ر هه‌ڵدانه كه ویستی گۆرینی رژیم و هێنانه ئارای سیستمی دێموكراتیك و سێكۆلاری هه‌یه. به‌رای من هه‌ر بۆ‌یش بوو كه سه‌رانی قۆڵی رێفورمخوازی رژیم و یه‌ك له‌وان مووسه‌وی و خاته‌می هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان دا و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاوینه‌وه تا ئه‌م دواییانه‌ش هه‌وڵیان داوه كه خه‌ڵك له شه‌قامه‌كان بكشێنه‌وه و دروشمه‌كانیان نه‌رم بكرنه‌وه ، چوونكه ئه‌وانیش هاو ته‌رتیب له گه‌ڵ باڵی ده‌سه‌لاَتداری رژیم ، مه‌ترسیی رووخانی رژیمه‌كه‌یان ده‌رك پێ كرد بوو و بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه رژیم بپارێزن. به‌لاَم ئه‌م خۆپیشاندانانه نیشانیان دا كه رژیم پێگه‌ی له نێو جه‌ماوه‌ردا نه‌ماوه و هه‌موو كۆڵه‌كه‌كانی ره‌وایی دارووخان و ته‌نیا له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی هێزی نیزامی و سه‌ركوت خۆی راگرتووه و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش كه ئامانجی شكاندنی پێكهاته‌ی رژیمه، به تێپه‌رین له هه‌وراز و نشێوه‌كان ، داهاتوویه‌كی باشتر وه‌دی دێنی و به رژیم سه‌ركوت ناكرێ و به باڵی سه‌ر به رژیمیش به لا رێ دا ناچێ .
7 ــ هۆكاری ئینشقاقی نێو حزبی دیموكرات بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
سێ ساڵ پێش ، كۆمه‌ڵێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات و ژماره‌یه‌كی كه‌م له ئه‌ندامانی رێبه‌ری ، ریزه‌كانی حیزبیان به جێ هێشت و ئه‌و جیا بوونه‌وه‌یان دوای زیاتر له ساڵێك كێشه ساز كردن له نێو حیز بدا بوو. رۆیشتنه‌وه سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی ئه‌و كات و هه‌موو ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی كه كاتی خۆی له ئارادا بوو ره‌نگه بۆ ئێستا پێویست نه‌بێ ، به‌لاَم من ته‌نیا ئاماژه به یه‌ك هۆكار ده‌كه‌م و ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه كه سالاَنێكیش ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزبی دێموكرات بوون ، دێموكراسیی نێو حیزبی‌یان ته‌نیا ئه‌و كات ده‌ویست كه ده‌نگدانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێ و ته‌نیا له یه‌ك كۆنگره‌دا كه ده‌نگیان نه‌هێنایه‌وه ، قبووڵیان نه‌كرد و ریزی حیزبی دێموكراتیان به جێ هێشت .
8 ــ باس له‌وه ده‌كرێت كه‌رت بونی حزبی دیموكرات ده‌ستێكی سیاسی له‌پشته‌وه بو،ده‌كرێت ئه‌مه ڕون بكه‌یته‌وه؟
باسی له‌و شته ده‌كرا و هه‌ندێك ده‌نگۆ له‌و باره‌وه هه‌یه ، به‌لاَم له راستی یا ناراستیی ئه‌و بابه‌ته شتێكی ئه‌وتۆم له به‌رده‌ست دا نیه و سه‌لماندن یان ره‌ت كردنه‌وه‌ی پێویستی به به‌ڵگه‌ی جێی متمانه هه‌یه . داهاتوو روونكردنه‌وه‌ی زیاتری پێ ده‌بێ .
9 ــ دوای ئه‌و له‌یه‌كترازاندا ،وه‌زعی حزب له چێدایه؟
به دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك ریزی حیزبی دێموكراتیان به جێ هێشت، هه‌ر چه‌ند رووداوێكی ناخۆش بوو و ته‌نانه‌ت گه‌ر تاكه كه‌سێكیش له ریزی حیزب جیا بێته‌وه به شتێكی ناخۆش ده‌زانم و حیزبی دێموكرات حیزبی هه‌موو كوردێكی كوردستانی ئێرانه كه بروایان به مافی نه‌ته‌وه‌یی و دێموكراسی هه‌یه ، به‌لاَم به دوای ئه‌و رووداوه‌دا ، كاروچالاكیی حیزب راوه‌ستان و هه‌ڵپه‌ساردنی پێوه دیار نه‌بووه و له ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه‌دا ، زۆر كاری گرنگ و چالاكیی به‌ر چاو كراوه و گه‌شه كردنی ته‌شكیلاتی ، سیاسی و راگه‌یاندنی وه‌دی هاتوه‌و برینه‌كانی جه‌سته‌ی حیزب به باشی سارێژ كراونه‌ته‌وه و پێم وابێ له هه‌ندێك بواردا باشتر كار كراوه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و هاورێیانه‌ی پێشوو له نێو حیزب‌دا ته‌نیا كار شكێنی یان ده‌كرد و هیچی تر.
10 ـ به‌رای تۆ له‌سه‌رده‌می ئێستادا تا چه‌ند به‌رامبه‌ر به ولاَتێكی گه‌وه‌ری وه‌ك ئێران كه خاوه‌نی ئه‌تۆم و جبه خانه‌و سوپای هێزه ده‌توانرێ له رێگای شۆرشی چه‌كداریه‌وه،مافی و خواستی هاولاَتیانی كوردستانی رۆژهه‌لاَت ده‌سته‌به‌ر بكرێت؟
خه‌باتی چه‌كداریی خه‌ڵك و هێزه‌كانی ولاَتێك په‌یوه‌ست به‌وه نیه كه ئه‌و رژیمه تا چه‌ند جبه‌خانه‌ی قورسی هه‌یه و چه‌كی ناوكی هه‌یه ، به‌ڵكوو ئه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئیراده‌ی خه‌ڵكه كه برَیاری له‌سه‌ر كردن و به‌رێوه بردنی ئه‌و شێوه خه‌باته ده‌داو كوردیش له كوردستانی ئێران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی نه‌بوو كه ده‌ستی دایه چه‌ك به‌ڵكوو بڕیارێك بوو له پێناوی مانه‌وه‌دا ، ئه‌و كاته‌ی كه خومه‌ینی فه‌رمانی جه‌هادی به دژی كورد ده‌ر كرد ، كوردیش له نێوان مان و نه‌مان دا ده‌بوا دیفاع له خۆی بكا . له هه‌لومه‌رجی ئێستاش دا به پێی گۆرانكاریی زۆری سیاسی و ته‌كنۆلۆژی له جیهان و ناوچه ، پێم وایه كه شێوازه‌كانی جۆربه‌جۆری خه‌بات هه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ له پێشی بگرێ و ره‌نگه له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك دا شێوازێك كاریگه‌ریی زیاتر له شێوازه‌كانی دیكه هه‌بێ ، به‌لاَم ئه‌وه خودی ئه‌وه نه‌ته‌وه و له‌م باسه‌ی ئێمه‌دا كورد له كوردستانی ئێرانه كه شێوازی خه‌باتی خۆی دیاری ده‌كا.
11ــ پێتانوانیه ئیتر سه‌رده‌می وه‌ستان و خاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیه‌كانتان له رۆژهه‌لاَتی كوردستان به كۆتا هاتبێت؟
له ئێستا دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و پروپاگه‌نده‌یی به كارێگه‌رتر ده‌زانم.
12 ــ وه‌كو ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه كار بۆ ئه‌وه ناكه‌ن،له‌دوای ئه‌و له‌یه‌كترازانه‌دا كه هه‌یه،جارێكی تر یه‌ك بگرنه‌وه؟
سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ نێو ریزه‌كانی حیزب ، به‌ربه‌ستێك له ئارادا نیه و ئه‌وان خۆ ده‌ر نه‌كراون تا رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌یان نه‌بێ ،به ویستی خۆیان رۆیشتوون و به‌ویستی خۆشیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێ پێبه‌ند به پره‌نسیپه‌كانی حیزبی بن.
13 ــ وه‌كو به‌رپرسێكی پارتی كوردستانی رۆژهه‌لاَت،بوونی به‌ریه‌ك كه‌بێته مایه‌ی یه‌ك خستنه‌وه‌ی ئه‌و حالاَته‌ی كه هه‌یه له نێوان پارته‌كانی رۆژهه‌لاَت،ئایا هه‌نگاوتان بۆ نه‌ناوه؟
وه‌كو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، هه‌نگاوی زۆرمان له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵ هێناوه‌ته‌وه‌و له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگ له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵ گیراوه . له ئاخرین نموونه‌شی دا له ماوه‌ی نزیك به ساڵی رابردوودا دووباره هه‌وڵمان دا بۆ ئه‌وه‌ی جۆره هاوكاری و هاو ئاهه‌نگی یه‌ك له نێو هێزه كوردی یه‌كان دا پێك بێت. به‌لاَم له‌و بواره‌دا كۆسپ و گرفت زۆره و هیوا دارین كه به درێژه‌دان به‌و هه‌نگاوانه ، قۆناخ به قۆناخ كۆسپه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه .پێم خۆشه لێره‌دا ئاماژه به یه‌ك خاڵ بكه‌م ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وه‌ك حیزبی دێموكرات ، ساڵی رابردوو هه‌وڵمان دا كه به پێ هیچ مه‌رج و پێش بڕیارێك له گه‌ڵ هێزه‌كان كۆ ببینه‌وه و دانیشتنمان پێك هێناو هه‌وڵمان دا كه جۆره هاوكاری و هاوپه‌یمانه‌یه‌ك دروست بكه‌ین به‌لاَم له عه‌مه‌ل دا ده‌ر كه‌وت كه هه‌ندێك كه‌س كه پروپاگه‌نده‌ی زۆر بۆ شته‌كان ده‌كه‌ن به‌لاَم له كرده‌وه‌دا وا نیه‌و هه‌ندێك مه‌عزووریه‌تیان هه‌یه كه بڕیاری دیكه‌یان پێ ده‌دا .
14 ــ زۆرجار قونسولی ئێران له كوردستان،باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و تۆپبارانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر گونده‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان،كه ئامانجیان ئێوه‌یه،چۆن ده‌روانیته ئه‌و ره‌وشه؟
گه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی راست ده‌كا و ئامانجی تۆپ بارانی ئێمه‌یه ، یان ته‌نانه‌ت گه‌ر ئامانجی له تۆ بارانی بناری قه‌ندیل و سنووره‌كان ، بنكه‌كانی PKK یه ،با هه‌یئه‌تێكی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكا و بزانێ كه تۆپه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئایا له بنكه‌ی حیزبه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی دراون یان له خه‌ڵكی سڤیل !؟ رژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو هه‌موو چه‌واشه‌كاری یه‌كانی ، له‌وه‌ش دا درۆ ده‌كا كه ئاماژه به دوو هۆكاری ده‌كه‌م . یه‌كه‌م له كاته سیاسی یه دیاره‌كان دا ئه‌و تۆپبارانانه ده‌كا تاكوو حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار به قه‌بووڵكرنی شتێك بكا یان ئیمتیازی لێ وه‌ر بكرێ . دووهه‌م سوپای پاسداران به‌و تۆپبارانه بێ مانایه ، ده‌یه‌وێ وانیشان بدا كه سنووره‌كان ئاسایشیان نیه‌و كوردستانی ئێران ئاسایشی تێدا نیه‌و ده‌بێ حاڵه‌تی میلیتاریزه‌ی تێدا به‌رده‌وام بێ تاكوو هه‌م كونترۆڵی سنووره‌كان له ده‌ستی هێزی ئینتزامی ده‌ربێنێ و خۆی تێیدا خه‌ریكی كاری قاچاق بێ و له لایه‌كی دیكه‌وه به نائه‌من نیشاندانی سنووره‌كان ، پاره‌و بوودجه‌ی زیاتر له تاران وه‌ر بگرێ بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له كوردستان جێگر كراون و له راستی دا نیشانده‌ری جۆرێك گه‌نده‌ڵیی ئابووری له سپای پاسداراندایه.
15 - ئه‌ی هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه بڕوبیانویه‌كن بۆ هێرش نه‌ك هۆكارێك بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هێرش بكات؟
ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌نه‌كانه‌وه ده‌بینرێ، حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆتایی هێنان به‌و تۆپبارانه هه‌وڵ ده‌دا.
16 ـ ئایا بوونی په‌كه‌كه له رۆژهه‌لاَتی كوردستان له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێوه‌ی كه‌م نه‌كردۆته‌وه؟
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات باوه‌رمان به‌وه هه‌یه كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و كورد و هێزه‌كانی هه‌ر پارچه‌یه‌ك بۆ خۆیان باشتر ده‌توانن سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی و شێوازی خه‌بات له‌و پارچه‌یه دیاری بكه‌ن . بۆیه ئیجازه به خۆمان ناده‌ین كه ده‌ستێوه‌ردان له كاری هیچ پارچه‌یه‌ك بكه‌ین . خۆمان به پشتیوانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی له هه‌ر پارپه‌یه‌كی كوردستان ده‌زانین به‌لاَم پشتیوان و ده‌ستێوه‌ردان دوو شتی جیاوازن. سیاسه‌تی PKK ش به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردان له هیچ پارچه‌یه‌ك به دروست نازانین و خودی PKK ش به هێزی رزگاریخواز و كاریگه‌ر له كوردستانی توركیه ده‌زانین پێم وانیه كه ئه‌و جۆره كارانه‌ی PKK ش توانیبێتی له جه‌ماوه‌ری حیزبی دێموكرات كه‌م بكاته‌وه ، ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و ساڵێك یان دوو ساڵ هه‌ندێك پروپاگه‌نده بكرێ ، به‌لاَم پروپاگه‌نده شتێكه و ره‌گی جه‌ماوه‌ری و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا شتێكی دیكه.
17 ـ ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كه له‌سه‌ر (pkk) به پێی رێكوتنامه‌یه‌ك له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق،بۆ ده‌ركردنیان له هه‌رێمی كوردستان،هه‌مان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێو‌یش نییه؟
كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام به دژی ئێمه پیلانی گێڕاوه و هه‌وڵی چڕوپڕی داوه و ده‌ی دا كه زه‌ربه له ئێمه بدا‌و گوشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراقیش دێنێ كه بنكه‌ی هێزه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی ئێران ، له نێو خاكی عێراق بخاته ژێر زه‌ربه‌وه یان چۆلیان بكا . به‌لاَم هه‌ركام له هێزه‌كان و هه‌ر كام له حكوومه‌ته‌كان تایبه‌تمه‌نیی خۆیان هه‌یه و ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات نه به تیرۆریست ناسراوین و نه به دژی خه‌ڵكی عێراق و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق كارمان كردووه و دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان و له گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه‌كانیش به تایبه‌ت حیزبه سه‌ره‌كی یه‌كان هه‌یه.
18 ـ جۆرێك چاوه‌ڕوانی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا له سیاسه‌ته‌كانتاندا دیاره،ئایا ئه‌مه راسته؟
ئێمه چاوه‌روانیمان له هه‌موو ولاَتانی دێموكرات و هه‌موو هێزو حكوومه‌تێك كه ئیددیعای دێموكراسی ده‌كا هه‌یه كه پشتیوان و پاڵپشتی خه‌باتی ئازادیخوازی له ئێران و پاڵپشتی نه‌ته‌وه مافخوراوه‌كانی ئێران بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان بن . چاوه‌روانیمان له هه‌موو مروڤێكی ئازادیخواز له جیهان هه‌یه كه پشتیوانی له دابینبوونی مافی مرۆڤ له ئێران بكا . به‌لاَم له‌و چاوه‌روانیانه‌مان دا قه‌ت به چاوه‌روانی و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشتووین تا كه‌سێك كارێكمان بۆ بكا . جیزبی دێموكرات ساڵی 1946 دامه‌زرا و به دژی رژیمی پاشایه‌تی له ئێران خه‌باتی كرد كه ئه‌و كاته ئا‌مریكا و رۆژئاوا و زۆربه‌ی دنیا دوستی رژیمی ئه‌و كاتی ئێران بوون .
64 ساڵ خه‌بات ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامین له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیك و رزگاریخوازانه‌مان ، نه به ئیجازه‌و مۆڵه‌تی كه‌سێك خه‌باتمان ده‌ست پێ كردوه و درێژه‌مان پێ داوه و نه له‌به‌ر چاوه‌روانی بۆ شوێنێكیش ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵ ده‌گرین. ئێمه كاتی خۆی كه ئا‌مریكا پشتیوانی رژیمی ئێران بوو دروشمی دژی ئامریكاشمان ده‌داو له‌م سالاَنه‌دا كه ئا‌مریكا ئیددیعای پشتیوانی له دێموكراسی له ئێران ده‌كا ، چاوه‌روانیمان لێی هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه راست بێ و بۆیه‌ش پێوه‌ندیمان له گه‌ڵیان هه‌یه.
ڕێژه ی دیتن : 388