
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ندامێكی كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات را و بۆچونی خۆی و هاوبیرانی له‌و كه‌مپه‌ینه بۆ خوێنه‌رانی "مێدیا نیوز" رون كردۆته‌وه.
دیمانه: مێدیا نیوز
عه‌لی جه‌وانمه‌ردی له‌و باره‌وه ئاوا دوا:
ئایا هیچ هۆیەکی تایبەتی ئێستا لە ئارادایە کە هانی دابن ئەم کەمپەینە وەڕی بخەن؟
وه‌رێ خستنی كه‌مپه‌ین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی به ته‌مه‌نترین هێزی گۆره‌پانی سیاسی كوردستان، پێویست به هۆی تایبه‌ت ناكا، هه‌ر چه‌ند ئێستا لانی كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا هانده‌ریی تایبه‌تی ئه‌وتۆ په‌یدا بوون، كه حیزبی دیموكرات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری شیاوی خۆی له داهاتووی سیاسی ئێران و كوردستاندا بگیرێ، ناچار ده‌كا له‌به‌رچاویان بگرێ.
بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران كه‌م وێنه‌یه و قه‌یرانی سیاسی به‌رین پێی كۆماری ئیسلامی گرتۆته‌وه و ئاڵوگۆری چاوه‌رواننه‌كراو به‌رێوه‌ن. حیزبی دیموكرات به دوو قه‌واره‌وه زۆر دژواره بتوانێ ده‌وری كاریگه‌ر و یه‌كه‌م له ئالوگۆره‌كانی داهاتوودا یاری بكات. كه‌وابوو بێ فیرۆدانی كات پێویسته هه‌نگاو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات هه‌ڵگیرێ. با له‌وه‌ش گه‌رێین كه دۆستان و لایه‌نگرانی حیزب له نێوخۆ و له ده‌روه‌ی وڵات‌دا دوو ده‌نگ به ناوی دیموكراته‌وه، بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كامه‌یان سه‌ره‌كییه، دوو رێكخراو كه شه‌هیده‌كانیان، رێبه‌رانیان و رابردووی خه‌باتیان هاوبه‌شه، چ شوێنوارێكی زیانباری له‌سه‌ر داناون! ئاكامی ئه‌و وه‌زعه بۆته هۆی ئه‌وه‌كه به تایبه‌تی له نێو لاوانی رۆژهه‌ڵات دا كه من رۆژانه په‌یوه‌ندیم هه‌یه له‌گه‌ڵیان، بیری دیموكرات لاواز بێ و وه‌ك هێزێكی وه‌ستاو له خه‌بات و سه‌رقاڵ به كێشه‌ی نێوخۆیی، سه‌یر بكرێ. درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته ، پر مه‌ترسی یه و نابێ پێمان وابێ به حاشاكردن لێی، زامی جیایی سارێژ ده‌بێته‌وه.
له راده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دا تێكۆشه‌رانی حیزب به دوو ته‌شكیلاتی رقه‌به‌ره‌وه، زیانی گه‌وره‌ی نه‌ك له حیزبی دیموكرات، به‌ڵكو له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی رۆژهه‌ڵات داوه كه ئه‌و حیزبه به‌شێكی به‌رچاوێتی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له باره‌ی هه‌موو هۆیه‌كان بدوێین، زۆر زیاتر ده‌بێ باس بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه به گشتی ته‌وه‌ره‌ی ئه‌و هۆكارانه بوون كه پێویستیی پێكهێنانی كه‌مپه‌ینێكی گه‌وره بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزب ده‌خاته به‌ر چاو.
- پیشتریش حەوڵی لەم چەشنە دراوە پێت وایە ئەمەیان چەندە جیاوازی لە گەڵ ئەوانی تر هەیە؟
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگام لێ بێ هه‌وڵه‌كانی پێشوو دوو خاڵی جیاوازیان تێدا به‌دی ده‌كرا كه شانسی سه‌ركه‌وتنی كه‌م كردبونه‌وه. یه‌كه‌م ئه‌وه كه زۆرتر له‌سه‌ر بنه‌مای دروشم و مه‌نتقی ئێحساسی بوون. دووهه‌م، به‌شێك له‌و به‌رێزانه‌ی پێشتر ئاڵاهه‌ڵگری هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزب بوون، به هۆی جۆراوجۆر به‌رپرسایه تی حیزبیان له پاش كۆنگره‌ی 13 نه‌مابوو. ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی هێنابووه ئاراوه كه ره‌نگه ئه‌و به‌رێزانه بۆ وه‌ده‌ستخستنه‌وه‌ی به ر‌پرسایه تی له داهاتووی حیزب‌دا و پته‌وكردنی ویجهه‌ی خۆیان، هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه ده‌ده‌ن. واته هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا چ به راست و چ به ناراست كه‌وتبووه گومانه‌وه. كه چی ئێمه په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتیمان به حیزبه‌ه‌وه نه‌ماوه. من خۆم ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێكی سیاسی نیم و وه‌ك باقی دۆستانی سه‌ره‌كی كه‌مپه‌ین، به نیازیش نیم پاش سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی كه‌مپه‌ین، ببمه‌وه به ئه‌ندامی حیزب.
جیا له‌وانه له كاتی هه‌وڵه‌كانی پێشوودا هێشتا زامی لێكدابرانی پاش كۆنگره‌ی 13 نوێ بوو، به‌و مانایه كه لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو له كۆنگره‌دا كه 3 كۆنگره تامی كه‌مایه‌تی چێشتبوو، باوه‌ری قوڵی به‌وه هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر هاورێیانی نارازی برۆن و نه‌مێنن، رێگه‌ی حیزبایه‌تی و تێكۆشانیان بۆ ته‌خت ده‌بێ و گیروگرفته‌كانیان ده‌ڕه‌وێته‌وه. لایه‌نی نارازی له كۆنگره‌ی 13ش پێی وابوو به دانانی ته‌شكیلاتێكی دیكه و پێكهێنانی ئالوگۆرێكی چه‌ند وشه‌یی و بڵێ چه‌ند دێریی له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا، ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و چاوه‌روانی و ئامانجانه ی له كۆنگره‌ی 13 دا دروشمیان بۆدا و وه‌شوێنی كه‌وتبوون، بێننه دی. به‌ڵام ئه‌و سیمایه ی ده‌توانین به دی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه هیچ لایه‌كیان به ئاكامی دڵخواز له جیاتێكۆشان نه‌گه‌ویون.
- زۆربەی بەرپرسانی باڵای هەر دوو ڵا پێیان وایە ئێستا جەوی یەکگرتنەوە باش نییە، ئێوە راتان چییە؟
بێ شك به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو لا باشتر له ئێمه كه‌ش و هه‌وای یه‌كگرتنه‌وه له نێوخۆی حیزب‌دا هه‌ست پێ ده‌كه‌ن و من قسه‌یه‌كم له‌و باره‌وه نییه. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر جه‌وی نێوخۆیی حیزب وه‌كوو ته‌نیا مێعیار و پێوانه‌ی یه‌كگرتنه‌وه سه‌یر بكه‌ین. پێم وانییه له‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌فه‌رمووی كه‌متر ئاگامان له وه‌زعی نێوخۆیی وڵات و یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بێ. حیزبی دیموكرات ناتوانێ وه‌ك دورگه‌یه‌كی دور له ساحیلی كۆمه‌ڵی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بێ. ره‌مزی مانه‌وه‌ی هێزێكی گه‌لی كه خۆی به پێشره‌وی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌زانێ، بایه‌خ دان به بیروڕا و ویستی خه‌ڵكه. ویست‌و داخوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران هه‌موو كات له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كان و به‌رنامه‌ی حیزبی دیموكراتدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێن جه‌وی یه‌كگرتنه‌وه له نێوحیزبدا باش نییه و ویستی خه‌ڵك هه‌ر چی هه‌یه باببێ، ئایا لادان له ره‌ساڵه‌تی سه‌ره‌كی حیزب نییه؛ حیزب كه وه‌ك ئامرازێكه بۆ وه‌دیهێنانی ماف و ویست و داخوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات؟
- بە سرنج‌دان بەوە کە هێڵی سیاسی جیاواز لە بەینی ئەم دوو لایەنە بە تایبەتی لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ئێران هاتۆتە ئاراوە چەند پێتان وایە ئەم دوو هێڵە فکیریە جیاوازەیە بتوانن بە یەکەوە کار بکەن؟
من هێلێكی سیاسی ئه‌وتۆ له نێو ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا نابینم. پێم وایه كاتێك به‌رێز خالیدی عه‌زیزی ببوه سكرتێری "حدك" گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و لایه‌نه به گوێره‌ی وه‌زعیه‌تێك که پاش كۆنگره‌ی و بۆ پاساوی پێكه‌وه نه‌مان تووشی ببون، هه لیان به شه‌خسی كاك خالید دا تا بیر‌و رای خۆی ئازادانه و ته‌نانه‌ت بێ سازانی گشتی به ناوی "حدك" وه بڵاو بكاته‌وه . من نازانم كاك خالید به راستی باوه‌ری به دانیشتن و وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه یان نا و سه‌باره‌ت به‌و بۆچونانه‌ی رایانگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ خۆی قسه‌م نه‌كردووه. به‌ڵام ده‌زانم كه هاورێیانی كاك خالید ره‌خنه‌ی توندیان لێ گرتووه. با ئاوا سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌رێز كاك مسته‌فا هیجریش له حدكادا بۆچونی ئه‌وتۆی ده‌ربریبا كه غه‌ریبه له‌گه‌ڵً سیاسه‌ت و رابردووی حیزب ، به‌و راده‌یه‌ی كاك خالید له نێًو هاورێیانیدا به‌رپه رچی نه‌ده‌دراوه. دیاره لێره‌دا باسی من دروست بوون و یان نه‌بوونی بۆچونه‌كانی كاك خالید نییه و ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه جیاوازی بیر‌و بۆچونی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزب ئه‌وه‌نده نییه كه نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن.
- هەروەها بە سرنج‌دان بەوەش کە ئەم جیاوازییە بە تایبەتی لە سەر هەڵبژاردن و رووخانی رژێم یەکجار زۆر زەق بۆتەوە باشتر نییە کە ئێوە هەوڵ بدەن کە لێک تێگەیشتنی زیاتر لە بەینی ئەم دوولایەنەدا هەبێت و زەمینە بۆ بە یەکەوە کارکردن خۆشتر بکەن؟
مه‌سه‌له‌ی رووخانی رێژیم، پاش هه‌زاران شه‌هید و پاش تیرۆری سكرتێًری مه‌زنی حدكا له‌سه‌ر مێزی وتووێژ، پرستیژه بۆ دیموكرات. ئه‌و حیزبه كه دروشمی روخانی رژێمی هه‌ڵگرتووه به‌و پاساوه نه‌بووه كه رژێم ده‌توانێ به ته‌نیا بروخێنێ. به پێچه‌وانه‌وه حیزبی دیموكرات قه‌ت نكۆڵی له‌وه نه‌كردووه كه ته‌نانه‌ت كورد رژێمی له ئێران پێ ناگۆردرێ. به‌ڵام بۆیه دروشمی رووخان پێویسته و ده‌بێ درێژه‌ی هه‌بێ كه به ماناوه‌ی ئه‌و رژێمه هیچ كام له ماف و ویسته سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كورد وه‌دی نایه‌ت. به‌ڵام جاری وایه بۆ راكێشانی بیرورای گشتی و خرانه به‌ر باسی مه‌سه‌له‌كان هێندێك مانۆر ده‌درێ. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ناته‌با نییه و نابێ به جیددی له‌قه‌َڵه‌م بدرێ. پێم وا نییه لایه‌نی "حدك" باوه‌ری به رووخانی رژێم نه‌ماوه به‌ڵام راسته كه چه‌ندی هه‌وڵ بدرێ بۆ لێك تێگه‌یشتنی زیاتر كه‌مه.
- یەکگرتنەوەی پێشتر بە قسەی زۆر کەس حیزبی فەلەج کرد پێت وایە ئەمەش هەمان شتی بەدواوە نەبێ؟
له روانگه‌ی منه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كات به داخه‌وه به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌دیترا، بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. لایه‌نێًكی نێوخۆیی حیزب بۆ راكێشانی ده‌نگی ئه‌ندامان و سه‌ركه‌وتن له كۆنگره‌دا یه‌كگرتنه‌وه‌ی مه‌تره‌ح كرد و به زۆربه‌ی ده‌نگیش سه‌ركه‌وت. واته باسه‌كان له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ی كێشه‌كان به قه‌ت نه‌فسی یه‌كگرتنه‌وه‌كه به هه‌ر نرخێك بێ، جیددی نه‌بوو. ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی ئه‌و كات له حیزب‌دا پێكهاتبوون، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پیًویسته دیارده‌ی "حدكا-رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر نه‌مێنێ. كێشه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته بوو. لایه‌ك ده‌یگوت ئێمه ده‌یانهێنینه‌وه و لێًره (له حدكا)دا ده‌یانتۆێنینه‌وه و به‌م شێوه‌یه نه‌جاتیمان دێ. لایه‌كیش ده‌یانگوت نه‌خێر پێًویسته بایكۆت بكرێن و سیاسه‌تی سوننه‌تی پێشوو بۆ له‌نێوبردنیان درێژه بده‌ین. له‌و باره‌وه به راستی ئاگام له ته‌حلیل و ئامانجی سه‌ره‌كی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر نه‌بوو.
یه‌كگرتنه‌وه به ئامانجی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و لاوازكردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئێستا بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه و هه‌میشه‌یی و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا، سروشتییه كه ئاكامی جیا و شوێنه‌واری جیاوازیان لێده‌كه‌وێته‌وه و حه‌ق وانییه وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكرێن.
و دوایین پرسیار
میكانیزمی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن چییه؟
پێویستی یه‌كبوون، یه‌كده‌نگی و تێكۆشان به هه‌ر بیروباوه‌رێكی جیاواز له چوارچێوه ی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی نێوخۆیی حیزب‌دا، وێده‌چێ خاڵی هاوبه‌ش و جێگای باوه‌ری سه‌ركردایه‌تی هه‌ر دوو لابێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێ وه‌ك بنه‌ما و ده‌سپێكی هه‌نگاوه‌كانی به كرده‌وه به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزب دابنرێ. كۆنگره وه‌كوو به‌رزترین ئۆرگانی بریارده‌ری حیزب، حیسابی له‌سه‌ر بكرێ و ده‌رئه‌نجام و بریاره‌كانی رێزی لێ بگیرێ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌توانێ له‌سه‌رووی بریاری گشتی و ئیراده‌ی كۆنگره‌ی حیزب هه‌لسوكه‌وت بكا. بێ گومان هیچ كۆنگره‌یه‌كی حیزبی دیموكرات وه‌ك كۆنگره‌ی باقی رێكخراوه‌كانی دیموكراتی دونیا، بێ كه‌م كۆری نه‌بووه و نابێ، به‌ڵام وه‌ك ئه‌سلێكی دیموكراتیك بریاره‌كانی كۆنگره تا به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتوو په‌یره‌وی لێ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه پێشێلكه‌ری به‌رنامه و په‌یره‌وی نێوخۆ بێ كه ئه‌ویش له رێگه‌ی خۆیه‌وه به تاریفێكی نوسراو پیًویسته پێشی پێشێلكردنی به‌رنامه و په‌یره‌و له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبه‌وه یان ئۆرگانێكی تایبه‌ته‌وه بگیرێ. به‌شێك له ئه‌ندامانی حیزب به تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چوارچێوه‌ی حیزبی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیی كه پێكهاتووه له چه‌ند حیزب و لایه‌ن تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و پێیان وایه بوونی فراكسیۆنی جۆراوجۆر له نێو حیزب‌دا ئه‌ویش حیزبێكی له حاڵی خه‌بات و له رۆژهه‌ڵاتی نێوه راستدا، ده‌بێـته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی حیزب. راست به پێچه‌وانه له نێو حیزبێكی سیاسی یان هێزێكی خه‌باتگێری دور له وڵات‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وتارێكی سیاسی هاوبه‌ش و سیاسه‌تێكی روون ده‌سته‌به‌ر بكرێ، پێویسته ته‌نیا یه‌ك فراكسیۆن، لایه‌ن یان جیناح هه‌بێ. له نێو حیزبی گه‌وره‌ی وه‌ك دیموكرات یان كۆماریخوازه‌كان له ئه‌مریكادا كه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و وڵاته گه‌وره‌یه‌ن، فراكسۆنی نێو حیزبی بوونی نییه. چۆنه له هێزێكی بچوكی ناوچه‌ییدا كه بۆ گه‌لێكی بێ وڵات خه‌بات ده‌كا، بوونی چه‌ند فراكسیۆن و ده‌سته و گروپی جیاواز له نێو حیزب‌دا، ئاكامی بێجگه له جیایی لێ ناكه‌وێته‌وه؟ كه وابووله قۆناغی یه‌كه‌م دا دانانی میكانیزمێك بۆ به‌رگری كردنی دیموكراتیك له پێكهاتنی ده‌سته و گروپ و فراكسیۆنی تایبه‌ت له نێوخۆی حیزب دا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ و جیگای باسه. دیاره په‌یره‌وی نێوخۆیی حیزب ئیزنی ده‌ربرینی بیروباروه‌ری جیاواز و باس له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ره‌خنه گرتن له به‌رزترین به ر‌پرسایه تی و كرده‌وه‌كانیان به هه‌ر ئه‌ندامێكی حیزبی داوه. واته هاوكات له‌گه‌ڵ پێش گرتنی دیموكراتیك له پێكهاتنی فراكسیۆنی جۆراوجۆر له نێو حیزب‌دا، بیر‌و باوه‌ری جیاوازی ئه‌ندامان، پێًویسته وه‌ك ئه‌سلێكی دیموكراتیك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی حیزب و بۆ پێگه‌یاندنی خه‌لاقیه‌تی تێكۆشه‌رانی حیزب، بایه‌خی پێ بدرێ و پته‌و بكرێ.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی دیكه، شێوازی دیاریكردنی به‌رپرسایه تییه‌كانه كه هه‌موو ده‌زانن یه‌كێك له هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی لێكدابرانی تێكۆشه‌رانی حیزب بووه. هه‌ر دوو لایه‌نی حیزب ده‌كرێ ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی 13 وه‌ك بنه‌ما دابنێن، به‌رپرسایه تییه‌كان بدرێته‌وه و بواری پێكهاتنی كۆنگره‌ی 14 بدرێ. هه‌ر دوو لایه‌ن بریار و راسپارده‌كانی پاش لێكدابران بۆ ئه‌ندامانیان ، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ده‌رگای وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان بكه‌نه‌وه. ئه‌و وتووێژانه‌ش نه‌ك له نێوان به‌رێزان خالید عه‌زیزی و مسته‌فا هیجری دا به‌ڵكوو له نێوان هه‌یئه‌تی هه‌ر دوو لایه‌ن دا بێ، به‌رێز خالید عه‌زیزی كه ده‌ورێكی ئه‌وتۆی له پارچه‌پارچه بوونی حیزب‌دا نه‌بووه، ناكرێ به ته‌نیا به‌رپرسایه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ره‌تی بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی باسمان كرد ده‌كرێ بۆ قۆناغی به‌رده‌م، بكه‌وێته به‌ر باس.
بێ شك ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاشان حیزبی وه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی بكه‌وێ، ده‌توانێ به‌هێزترین میكانیزمی یه‌كگرتنه‌وه پێك بێنێ. پێویسته هه‌موو لایه‌ك مه‌ترسی یه‌كانی درێژه‌ی تێكۆشانی دوو رێكخراو به ناوی دیموكراته‌وه هه‌ست پێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات وه‌ك هێزی سه‌ركی و پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵات بمێنێته‌وه.
ڕێژه ی دیتن : 1132