
مێدیا نیوز
به بریارێكی دادوه‌ری گشتی بلژێك، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستی به ئۆپێراسۆنێكی به‌ربڵاو بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكرانی كوردستان كرد كه تاوانبارن به بازه‌رگانی مادده‌ی سڕكه‌ر و پاره‌وه‌رگرتن له خه‌ڵك و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی و پێكهێنانی تۆره‌كانی نایاسایی بۆ ئه‌و ئامانجانه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه كه له لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی بلژیكه‌وه پشتراستكراوه، له هێرشی ئه‌مرۆ به‌یانی بۆ سه‌ر بینای كۆنگره‌ی گه‌ڵ، ڕه‌مزی که‌رتاڵ سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل و زوبه‌یر ئایدار، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان و به‌شێك له ئه‌ندامانی و چالاكانی په‌یوه‌ندییدار به PKK ده‌ستگیر كراون.
له‌و ئۆپێراسیۆنه‌دا كه زیاتر له سه‌ردان پۆلیس ته‌یایدا به‌شدار بوون، هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كیش په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ROJ له وه‌شان راوه‌ستاكه ئۆرگانی پارتی كرێكارانی كوردستانه. هۆكاری ئه‌و راوه‌ستانه درێژه‌ی ئه‌و ئۆپێراسیۆنه راگه‌یاندراوه كه له ته‌یایدا پۆلیسی بلژیك چاوی له به‌ڵگه‌نامه و به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه كردووه بۆ دۆزینه‌وه هه‌ر چه‌شنه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نایاسایی.
به‌پرسانی ROJ رایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا زیانێكی زۆر به كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه گه‌یشتووه.
ده‌ستگیری زوبێر ئایدار و ره‌مزی كارتاڵ نیگه‌رانییه‌كی زۆری بۆ كورده‌كانی لایه‌نگری PKK له ئوروپا دروست كردووه.
ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه پێشتر ئه‌ندامی پارتی DEP له توركیا بوون كه به هۆی داخران و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و پارته له ساڵی 1994وه ئاواره‌ی ئوروپا و ئێستاكه كار بۆ ئامانجه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن.
دوای نه‌مانی كانی یه‌لماز له PKK و له ئه‌نجامدا تیرۆركردنی، زوبێر ئایدار و ره‌مزی كارتاڵ وه‌كوو سه‌ره‌كیترین ئه‌ندامانی PKK له ئوورپا ده‌ناسرێن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی PKK له بلژیك، ئه‌مرۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میر تاش، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی BDP ، داوای بینینی باڵوێزی بلژیك له ئانكارای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئۆپێراسیۆنه به‌و به‌رپرسه بلژیكییه رابگه‌یه‌نێ.
ئاژانسی فرات كه نزیكه له پارتی كرێكارانی كوردستان وێرای پشتراستكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، رایگه‌یاندووه كه له‌و ئۆپێراسیۆنه‌دا پۆلیسی تورك به‌شدار بوون. ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه ئایا ئه‌و پۆلیسانه به ره‌گه‌ز تورك بوون یان پۆلیسی توركیا بوون كه بلژیك به كار هێنراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو له دژكرده‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستگیری به‌رپرسانی PKK له ئوروپا، داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرد بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستاندا كه ئه‌و به تیرۆر ناوی بردن.
ڕێژه ی دیتن : 346