
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست !
ئۆگران ودڵسۆزانی دێمۆکرات !
پیویستە هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکەین کەسه‌عات 6 ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 3 مارسی 2010 کومیته‌ی کاتی کەمپینی یه‌کبوون به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێک هێنا .
سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که کاک مرادقادری وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی کومیته کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرده‌وه وچه‌ند خاڵی وه‌ک چرای رێگەی تێکۆشانمان ده‌ست نیشان کرد و داوای سه‌رکه‌وتنی بۆکۆبوونه‌وه‌که خواست .
ئینجا هه‌ر کام له‌ئه‌ندامان راو بۆچوونی خۆیان له‌سه‌رهه‌ل ومه‌رجی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و رۆڵی حیزبی دێمۆکرات له‌م بزووتنه‌یه‌دا دا باس کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا باسێک لە سەر ئەم حەرەکەتە پیرۆزە و پشتیوانی بە هێزی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامانی هەر دوو بەشی حیزبی دێموکرات وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرا و خاڵە بە هێز و لاوازەکانی کارەکانمان دا دەست نیشان کران و بەرنامەی کاری داهاتوو دیاری کرا.
کۆبوونه‌وه وێرای سپاس له دڵسۆزی و پاڵپشتی هەموو ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات و ئەو کەسانەی کە بە خامە رەنگینەکانیان وتار و بابەتیان لە مەر ئەم حەرەکەتە نوسیوە، جارێکی دیکه‌ش پێداگری خۆی له‌سه‌ر وەسیەتی پێشه‌وای نە مر قازی محەممەد کە پاراستنی یەکیەتی ریزەکانی گەلی کوردە، دووپات کرده‌وه وبه‌ڵێنی دا بۆ رێگاخۆش کردنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووبه‌شی حیزبی دێمۆکرات وهه‌وڵدان بۆ کرانەوەی دەرگا داخراوەکان لە سەر وتووێژ و دیالۆگ ده‌ریغی نەکات لە هیچ لەمپەرێک سڵ نەکاتەوە.
کۆبوونه‌وه بۆباشتر به‌ره‌وپێش بردن و راپەراندنی ئەرکەکانی هه‌تاهه‌ڵبژاردنی کومیته‌ی ئه‌سڵی چه‌ند بریاری په‌سه‌نەد کرد.
1 ـ پێک هێنانی کومیتەکانی یەکبوون لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی لێ نیشتەجێن.
2 ـ کۆبوونه‌وه بریاری بانگەوازێکی تر بۆ پشتیوانی هەر چی زیاتری ئەندامانی حیزب و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان بلاو بکاتەوە.
3 ـ کاک مراد قادری وه‌ک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیەکانی کومیتەی کەمپەینی یەکبوون دیاری کرا.
4 ـ کاک که‌ریم فه‌رخه‌پور و کاک که‌ریم حاجی ره‌سووڵی ( مامۆستا زێڕه) وه‌ک وته‌بێژی که‌مپێن دیاری کران.
5 ـ کاک عه‌لی جه‌وانمه‌ردی وه‌ک نوێنه‌ری کومیته‌ی یه‌کبوون له ئه‌مریکا دیاری کرا
6- ئەندامانی دیکەی کومیتە ئەرکی رێکخستنی کارەکانی دیکەی کومیتەیان وەئەستۆ گرت.
6 ـ کۆبوونه‌وه بریاری داهه‌وڵی زیاتر بدرێ له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌سانی خۆشناو وجێی متمانه‌ی
دڵسۆزانی کورد و دێمۆکرات په‌یوه‌ندی بگیرێ بۆئەوەی بێنە نا و کومیتەی کەمپێنی یەکبوون و ئەرکەکان وەئەستۆ بگرن.
بژی برایه‌تی و یەکیێتی ریزەکانی گەلی کورد.
سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ حیزبی دێموکرات.
کومیته‌ی کاتی که‌مپێنی یه‌کبوون
04.03.2010
ڕێژه ی دیتن : 263