
مێدیانیوز - سێ به‌ندکراوی کورد له زیندانی ورمێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گوازرانه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
به گوێره‌ی هەواڵی هەواڵدەری مۆکریان، سێ به‌ندکراوی کورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری وورمێ، به ناوه‌کانی عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان، عه‌لی حوسه‌ین ئه‌ندی و سه‌زایی یامان ،گواستراونه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی. هۆکاری ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش گرێدراوی ئه‌وه‌یه که، ئه‌و گیراوه کوردانه تووشی ده‌مه‌قاڵه بوون له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه.
ئه‌و سێ که‌سه به تاوانی هه‌وڵدان له دژی ڕژێم و، هاوکاریکردنی پارتییه‌کی کوردی، سزا دراون. شایانی باسه له زیندانی ورمێ‌دا 63 گیراوی سیاسی هه‌ن، که 47 له‌و گیراوانه له‌سه‌ر دۆزی په‌که‌که و پژاک گیراون
ڕێژه ی دیتن : 236