
مێدیا نیوز
له درێژه‌ی ئۆپێراسیۆنی ده‌ستگیركردنی سه‌رانی pkk، ئه‌مرۆ هه‌ینی، عه‌بدولره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی له ئاڵمان ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مرۆ كاتژمێر 3:30 ده‌قیقه‌ی دوای نیوه‌رۆ به كاتی ئوروپا، پۆلیسی ئاڵمان هه‌لیكوتایه سه‌ر ماڵی عه‌بدولره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی كه به سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ده‌ناسرێ، ده‌ستگیر و تا ئێستاش ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ره.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌كوو ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی pkk له ئوروپا ده‌ژمێردرێ .
دوێنی له ئۆپێراسیۆنێكی به‌رفراوانی هێًزه‌كانی پۆلیسی بلژیك زیاتر له 20 ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیر كران كه له ناویاندا ره‌مزی كارتاڵ و زوبێر ئایدار، دوو به‌رپرسی سه‌ره‌كی pkk له‌و ئوروپا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
جێگای ئاماژه‌یه ده‌ستگیركراوه‌كانی سه‌ر به pkk به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به ماددی هۆشبه‌ره‌كان، رفاندن و تۆقاندنی خه‌ڵك و پێكهێنانی تۆری نایاسایی بۆ ئه‌و ئامانجانه ده‌ستگیر كراون.
ئوروپا پارتی كرێكارانی كوردستان به تیرۆریست ده‌زانێ و ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا پارتی ژیانی ئازادی كوردستانی به تیرۆریست و ده‌ستی به‌سه‌ر داراییه‌كانی ئه‌و پارته داكرت.
به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌و كرداره، ئاگری شاهۆ، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی "نه‌ورۆز"، ره‌خنه‌ی له دێمۆكراسی ئوروپا گرت و ئه‌و كرداره‌ی به ئامانجدار و پیلانی توركیا ناوهێنا.
ئاگری شاهۆ له‌و وباره‌وه گوتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كۆتایی به خه‌باتی كوردی به ئیراده بێنن.
ڕێژه ی دیتن : 321