
ما‌وه‌ی چه‌ند سا‌ڵیکه یا باشتر بڵێین ما‌وه‌یه‌کی کورت دوای کو‌نگره‌ی 13 هه‌واڵی یه‌ک گرتنه‌وه یا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته لێر‌ه‌و له‌وێ ده‌بیسترا و هه‌میشه‌ش یه‌کگرتویی ،یه‌ک پار‌چه‌یی ریزه‌کانی حیزبمان به‌لاوه پیر‌ۆز بووه و ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌ر‌شانی هه‌موو دڵسوزانی حیزبی دیموکراته .
به‌ڵا‌م به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و هاورێیانه که ئه‌وکات نامه‌که‌ی کاک موسته‌فای مولودی و کاک خا‌لیدیان ماڵ به ماڵ ده‌گێڕا بو کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بو جیا بونه‌وه. ئه‌مرۆش ئیمزا بو یه‌ک گرتنه‌وه کۆ ده‌که‌نه‌وه . ئیمه ئه‌و کات و ئیستاش موخالیفی کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا بووین و هه‌ین. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وا‌یه که چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه به دیالوگ ده‌بێت، نه‌ک به کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا. و دا‌واش له رێبه‌ری ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که چۆن دڵی هه‌زاران داێکی شه‌هیدیان ره‌نجاند ئا‌واش به وه‌رگرتنه‌وه، و چونه ژێر مه‌سئولیاتی
حیزبی و بو چاره‌سه‌ر و بن بڕ کردنی کیشه‌کان هه‌نگا‌وی پێو‌یست هه‌ڵینن
به‌و هیوایه‌ش که چی دی بو چاره‌سه‌ری کیشه‌ی حیزب و میله‌ته‌که‌مان په‌نا نه‌برێته به‌ر کۆ کردنه‌وه‌ی نا‌وی خه‌ڵک.
دا‌واش له به‌ڕیوه‌به‌رانی بو روژ‌هه‌ڵات ده‌که‌ین نا‌وی ئیمه له ناو لیستی ئامریکادا هه‌ڵگرن.
له گه‌ڵ ڕێزماندا
شاپوور ئیسماعیل زاده
وه‌لی قادری
سه‌دیق مه‌حموودی
-----
ئەمەش دەقی نامەی ئەندامانی حیزب لە کانەدایە کە ناویان بە بێ ئاگاداری لە لیست دا هاتووە:
سڵاو
هاورێیانی به‌رێز ئه‌ندامانی هێژای حدکا
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌ي چه‌ند رۆژێکه له سه‌ر چه‌ند مالپه‌ری کوردی بانگه‌وازێک به نا‌وی که‌مپیني یه‌ک خستنه‌وه بلاو بووه‌ته‌وه که به واته کۆمه‌لێک له ئه‌نداماني حدکا به ئه‌م به‌نگه‌وازه‌و هه‌ستاون. به‌رێزان لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی روونکردنه‌وه‌ێک له سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه بکه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌ییه که که‌سانی نابراو له خواره‌وه هیچ ئاگامان له‌ئه‌م بانگه‌وازه نییه و به دوور له کولتووری سیاسی و بێ پرنسيپانه‌ییه که به نا‌وی که‌ساني دیکه هه‌ستن بانگه‌وازی وا بکه‌ن.هه‌ر چه‌نه هه‌نگاوه‌که پیرۆزه وجێگای رێزه.
واته پێشگیری له ده‌رمان کردن باشتره بریا ئه‌م هه‌لوێستانه پێش له جودابوونه‌و بگیرا و به‌م جۆره بنه‌ماله‌ی دیمۆکراتی تو‌شی ئه‌م سه‌رقالیيه له‌م بارودۆخه ناسکه‌دا نکردبا که بێگمان ئه‌م له‌یه‌ک دابرانه له هه‌رده‌م و هه‌ر کات زه‌ره‌ر وزیانی زۆری له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان داوه .
وده‌بێت ئه‌وه‌ش روون بکه‌یینه‌وه که ئێمه هیچ کات له گه‌ل دابران و له یه‌ک جودابوونه وه‌دا نین و له هه‌مان کاتيشدا هه‌ول ده‌دین بۆ له یه‌ک نزیک بوونه‌وه، به‌لام هه‌نگاوه‌کان به خیراي هه‌لنگرین و کۆمه‌لێک پرسیار وڵام وه لابنین ته‌نانه‌ت قامک له سه‌ر یکگرتنه‌وه دانين .هه‌ر بوییه با هه‌نگاویک هه‌لگرین که له داهاتوودا به‌ره‌و پاشمان نه‌بات.بێگومان یک بوون و يه‌کگرتنه‌وه ئاواتی هه‌موو ئازادی خۆازێکی دیمۆکراته وبه دلنیاییه‌وه بلین که ئه‌وه ئه‌و به رێزانه بوون جودا بوونه‌وه وده‌بێت ئه‌وان به ئه‌رکی خۆیانی بزان بۆ ئه‌م چه‌شنه بانگه‌وازانه چونکه که‌شو هه‌وای ته‌شکیلاتی نیو خۆی حدکا ئازاد و کراوییه. دیسانەوه ئێمه تەئکید لەسەر ئەوه دەکەمەوه که هاتنی ناومان بەبێ ئاگادار کردنه‌وه بووە .
عه‌لی ئیسحاقی
که‌ریم ئیزه‌دپه‌نا
مه‌حه‌ممه‌د محه‌مه‌دیان
ئازاد سالحی
سه‌عید گوڵشه‌ن
ره‌حیم بهروز
عومه‌ر خزریان
ره‌زا ئازه‌ری
ڕێژه ی دیتن : 238