راگەیاندراوی کومیتەی کەمپەینی یەکبوون07-03-2010
بانگهواز
هاونیشتمانانی خۆشەویست
ئەندامان لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات.
بە دوای بانگەوازی یەکەمی کومیتەی کەمپێنی یەکبوون، پشتیوانی بەرینی ئێوە، بنهماڵهی شههیدان ، ئەندامان و دۆستانی حیزب و پێشوازی گەرمی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەیە، بڕیارماندا کە بە پشوو درێژی و شێلگیرانەتر لە رابردوو درێژە بەم حەرەکەتە دڵسۆزانەیە بدەین.پشتیوانی ئێوە بۆ جارێکی تر بە دۆست و دژمنی نیشاندا کە چەندە لە خەمی حیزبە تێکۆشەرەکەماندان و بۆ بە هێز کردنی حیزبی قازی و قاسملو و شەرەفکەندی وسهیدسهلامی عهزیزی لە هیچ هاوکاریەک دریغی ناکەن.
لە کۆبونەوەی ئەندامانی کومیتەی کەمپێنی یەکبوون لە ئێوارهی رۆژی چوارشهممه 3 مارسی 2010 دا بڕیارماندا کە بۆ جارێکی تر بانگەوازی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وحیزبی دێموکڕاتی کوردستان بکەین کە پێویستە هەموتان یەک دەنگ بە پیر ئەم بانگەوازەوە بێن و بۆ وەسەر یەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات پشتیوانی خۆتان لەم کەمپێنە دەرببڕن کهههرئێستالهچهندوڵات کومیتهو نوێنهرایهتی پێک هێناوه.پشتیوانی ئێوە پێشاندەری دڵسۆزی و وەفاداریتانە بە رێبازی شەهیدە سەربەرزەکانمان و وڵامدانەوەیە بە ویست و ئارەزووی خەڵکی دێموکرات پەروەری کوردستان.ئێمە کە لە حیزبێکی دێموکرات و پێشکەوتنخواز دا پەروەردە بووین ، رێزمان بۆ هەر بۆچوونێکی دژ بە یەکگرتنەوە هەیە و پێویستە هەموو ئەوانەش نەزەراتی خۆیان باس بکەن و زەرەدی یەکێتی ریزەکانی حیزبی دێموکرات بۆ خەڵک شی بکەنەوە. بەڵام بە داخەوە هێندێک بابەت کە لە سەر ئەم حەرەکەتەی ئێمه بڵاو دەبنەوە، دوورن لە پرستێژی رۆڵەکانی دێموکرات و ناو و ناو بانگە پیرۆزەکەی وههردهڵێی قهت پێشمهرگه نهبوون و بهردی ساردوگهرمیان نههاتۆته سهر رێ وتۆزی پێشمهرگایهتییان لێ نهنیشتووه.ئەو دۆستانە دەبێ دڵنیا بن کە ئەم حیزبە درەنگ یا زوو هەر دەکەوێتەوە سەر یەک و هەموومان لە یەک ریز دا درێژە بە خەبات دەدەینەوە.ئەوی ئێمە داوای دەکەین بێجگە لە دڵسۆزی بۆ گهل وحیزبە خۆشەویستەکەمان هیچی تری تێدا نیە و ئێوەش پێویستە بەرژەوەندیە شەخسی و تایبەتیەکانتان فیدای بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد بکەن.
لە گەڵ رێزمان بۆ ماندوو بوون و زەحمەتی ڕێبەرایەتی هەردوو بەشی حیزبی دێموکرات کە ئەرکی قورسی ئەم شۆرشەیان لە سەر شانە بەڵام،حیزبی دێموکرات هی هەموومانە و هەموومان لە پێناویدا زەحمەتمان کێشاوە و خوێن و ئارەقەمان رشتوە،هەر بۆیە پێویستە هەموومان هەر وەک رابردووله حاست مهسهله چارهنووس
سازەکاندا خاوەن بریار و خاوەن هەلوێست بین. بەدەنەی ئەو حیزبە نیشانی داوە کە هەر کات ئیرادە بکات، دەتوانێ ئەم حیزبە لە تەنگانە و تەنگ و چەڵەمەکان دەرباز و رزگار بکات وچەند هەنگاو بەرەو پیشی ببات و نەهێڵێ ئەم حیزبە بەرەو لاوازی بچێت. ئێوە کە لە مەیدانی خەبات و بەرەکانی جەنگ لە دژی داگیر کەرانی کوردستاندا، مێژوویەکی پڕ لە سەروەریتان بۆ گەلی کورد و حیزبە خۆسەویستەکەمان تۆمار کرد،ئەگەر سەردەمێک کۆشک و قەڵای زۆردارانتان خستبۆ لەرزە و بە ناو و ناو بانگی ئەم حیزبە و شۆرشی پیرۆزی گەلەکەمانتان گەیاندبۆ عەرشی ئاسمانەکان و ناوی پێشمەرگەتان کردبۆ میداڵی ئیفتخار و شانازی، ئەوا ئەمرۆ پێویستە بۆ پاراستنی هەموو ئەم دەسکەوتە مەزنانە بە لەخۆبوردویی هەرجی زیاترەوە ببنە پارێزەری یەکریزی حیزبی شەهیدانی سورخەڵاتی گەل و موژدەی سەرکەوتنێکی تر بە گەلەکەمان بدەن.
داوامان لە نوسەران و خاوەن قەڵەم و روناکبیرانی گەلەکەمان ئەوەیە کە بە بابەت و بیر و بۆچوونە پێشکەوتن خوازەکانیان هاوکار و پشتیوانمان بن و هاندەری ئەندامانی حیزب بن بۆ پشتیوانی کردنی ئەم حەرەکەتە پیرۆزە. بۆ جارێکی تر داوامان لە سیاستوانان و هەموو ئەندامانی دەورەکانی پێشووی رێبەرایەتی حیزب ئەوەیە کە بە دەربرینی پشتیوانی لەم حەرەکەتە و هاتنە مەیدانی بە کردەوە و هەوڵدان بۆ بە قەناعەت گەیاندنی هەر دوو رێبەرایەتی حیزب هاوکار و هاودەنگمان بن
کومیتهی کهمپینی یهکبوون.
ڕێژه ی دیتن : 197
|
|
|
|
|
 |
بینێره بۆ هاورێکهت
|
|
|
|