په‌یامی مامۆستا شێخ عێزه‌ددینی حوسه‌ینی به بۆنه‌ی هێرشکردنه سه‌ر کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی رۆژ تی‌ڤی 07-03-2010
به‌نێوی خودای گه‌وره و به‌خشنده
هێڕشی پۆلیسی وڵاتی به‌لژیک بۆ سه‌ر ستودیۆکان و کارمه‌ندانی کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی رۆژ به توندی مه‌حکووم ده‌که‌م. ئه‌م کاره ناشیرینه له‌کاتێکدا که باجدانێکه به حکوومه‌تی تورکیا و بۆ پێخۆشبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یه که مافه‌کانی ره‌وای گه‌لی کورد به ره‌سمی ناناسن، له‌هه‌مان‌کاتدا دژایه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕین و دیموکراسی و سه‌ربه‌ست‌بوونی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن.
له‌و کرده‌وه دزێوه‌ی پۆلیسی به‌لژیکدا که‌سانێک ده‌ستگیرکراون که ره‌نگه ئه‌گه‌ر تاوانێکیشیان هه‌بێت، تاوانه‌که‌یان بریتی بێت له خه‌بات و پشتگیری له مافی ره‌وای گه‌له‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی زۆر شێلگیرانه و له‌و پێناوه‌شدا تووشی گیروگرفتی زۆر، زیندان و ده‌ربه‌ده‌ریش بوونه‌ته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م کاناڵه ساڵه‌های ساڵه به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خه‌باتی کردووه بۆ پشتگیری کردن له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها بووته هۆی په‌ره‌پێدانی زمان و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی. هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه به‌گشتی و هه‌موو ئینسانێکی لایه‌نگری مافی مرۆڤ به‌تایبه‌تی که به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه‌ی پۆلیسی به‌لژیک بووه‌ستێت و پشتیوانی له به‌رێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی کاناڵی رۆژ تی‌ڤی رابگه‌یه‌نێت.
هیوادارم به‌یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ک بتوانین پیلانه جۆراوجۆره‌کانی داگیرکه‌ران و نه‌یارانی گه‌لی کورد پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه.
شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی
15ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1388 /6ی مارسی 2010
ڕێژه ی دیتن : 222
|
|
|
|
|
 |
بینێره بۆ هاورێکه‌ت
|
|
|
|