
هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن، ماوه‌یه‌که له لایه‌ن به‌شێک له ئه‌ندامان و لانگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌مپیه‌نێک بۆ کرانه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له گه‌ل هاوڕێیانی پێشوومان وه‌ڕێخراوه.
له‌پێشدا پێویسته ئیشاره به‌وه بکه‌م که، کاره‌که‌یان له نه‌فسی خۆیدا پیرۆزه و نیشانه‌ی دڵسۆزیانه به نیسبه‌ت چاره‌نووسی حیزبه‌که‌یان که له واقیع دا چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه، به‌و مانایه که حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی 65 ساڵه یه و بۆته سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی گه‌لی کورد له‌و به‌شه له نیشتیمان.
زۆر له هاوڕێیانم تا ئێستا په‌یوه‌ندیان پێوه کردووم و پرسیویانه که هۆی تێکه‌ڵ نه‌بوونم له‌و که‌مپیه‌نه وئیمزا نه‌کردنم چیه؟ دیاره پرسیارێکی به‌جێ و دوروسته. چوونکی من وه‌ک تاکێک به دایم دژی دابڕان و جیابوونه‌وه بووم و هه‌م، هاوکات خوازیاری یه‌کریزیی حیزب ،و تا توانیومه هه‌وڵیشم داوه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گرژیه‌کان، که هه‌ر چه‌نده به‌داخه‌وه وه‌ک زۆربه‌ی تاکه‌کان نه‌متوانیوه له ژێر سیسته‌می سانترالیزمێکی دوگم و نه‌گونجاو دا ڕۆڵێکی ئه‌وتۆم هه‌بێ!
ئیستا که ئه‌و که‌مپه‌ینه وه‌ڕێخراوه، جێی خۆیه‌تی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب لانی که‌م وڵامێکی هه‌بێ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه که به‌و که‌مپه‌ینه هه‌ستاون. مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه { ده‌بێ!} وڵامه‌که به‌ڵێ بێت، من وێڕای به‌داغ بوونم چاوه‌ڕوانیی ئه‌و حیکمه‌ته له هاوڕێیانی ڕێبه‌رایه‌تی ناکه‌م، به‌ڵام وڵامێکی مه‌نتیقی و به دوور له خۆ شاردنه‌وه له واقعیه‌ت، به حه‌ره‌که‌تێکی مه‌سئوولانه ده‌زانم.
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا بێ ده‌نگه‌م هه‌ڵبژاردوه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که به‌داخه‌وه هاوڕێیانی ڕێکخه‌ری که‌مپه‌ینه‌که سه‌ره‌ڕایی دڵسۆزیان که جێگای ڕێزه ، پلان ، یان گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان نیه بۆ دیالۆگ. هه‌ر به هیندێک وشه ،ڕسته و داواکاریی عاتیفی و به دوور له گه‌ڵاڵه‌یه‌ک داوای دیالۆگ ده‌که‌ن. له بیرمان نه‌چی که ئه‌و دابڕانه ئاکامی کێشه ومل ملانه‌ی زیاتر له 20 ساڵه. که‌وابوو به که‌مپه‌ینێکی بێ به‌رنامه و پچڕ پچڕ به هاسانی سه‌رناگرێ و ئاکامی نابێ. به تایبه‌ت له هه‌ردوولا کۆمه‌ڵێک ئینسانی تینووی ده‌سه‌ڵات به ئاواته‌کانیان گه‌یشتوون و ئێستا کۆسپن له سه‌ر ڕێگای دیالۆگ. بۆیه له گه‌ل که‌وتنی که‌مپه‌ینێکی بێ به‌رنامه به په‌له کردن و له نه‌تیجه دا بێ ده‌ستکه‌وت ده‌بینم.
---------------------------------------------------
مێدیا نیوز له ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان به‌رپرسیار نییه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان رێگه‌دانی نوسه‌ر ئازاده.
ڕێژه ی دیتن : 226