
مێدیا نیوز
به‌رپرسی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، باس گرتن و كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ده‌كات كه به قسه‌ی خۆیان ده‌ستیان هه‌بوو له كوشتنی دادستانی شاری خۆی.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه سه‌ید عه‌لی موسه‌وی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ مێدیاكانی ئێرانی رایگه‌یاندووه: چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی پژاك كه ده‌ستیان هه‌بووه له تێرۆری دادستانی خۆی ده‌ستگیر كراون.
به پێی وته‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه تا ئێستا له لایه‌ن پارتی ژیانی ئازادی كوردستانه‌وه پشتراستنه‌كراوه‌ته‌وه، له تێكهه‌ڵچوونێكیشدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پژاك، به‌شێكیان كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ژماره‌ی ده‌ستگیر كرا‌و و یان كوژراوه‌كان نه‌كردووه و هاوكاتیش له‌و هه‌واڵه‌دا هیچ ئیشاره‌یه‌ك به شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه‌ش نه‌كراوه.
جێگای ئاماژه‌یه له دوایین رۆژه‌كانی به‌فرانباری ئه‌مساڵ سه‌ره‌ر‌ای بێ ئاگایی عه‌بدولره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی،سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، ئه‌و پارته كوشتنی دادستانێكی شاری خۆیی به ناوی "وه‌لی حاج قولی زاده" راگه‌یاند.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو پۆلیسی ئاڵمان له‌سه‌ر بریاری دادگایه‌كی بلژیكی سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانی ده‌ستگیر كردووه.
كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه داوای كردووه كه حاجی ئه‌حمه‌دی به مه‌به‌ستی دادگاییكردن ره‌وانه‌ی ئێران بكاته‌وه كه تا ئێستا ئه‌و داوایه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمان یان ده‌وڵه‌تی بلژیك كه داواكارێتی په‌سه‌ن نه‌كراوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی ئاڵمانی و یان ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانیش هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌ی "پژاك"یان رانه‌گه‌یاندووه.
ڕێژه ی دیتن : 281