
مێدیا نیوز
به پێی هه‌واڵێكی كۆمه‌لًه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند كه‌سَێك به ناوه‌كانی مولود فه‌تحی، خاسه خاته‌می، بێهروز نوری، ماكوان محه‌ممه‌دی، شاهۆ ئه‌مینی، لوقمان ئه‌مینی و سالار ساعدی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامیه‌وه ده‌ستگیر كراون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی پاوه و له كاتی دستگیركردنیان دوای پشكنین، ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان داگرتووه.
چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان له رۆڵه‌كانیان و شوێنی مانه‌وه‌یان له ده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت ئاگاداری هۆكاری ده‌ستگیركردنیشیان نین.
ڕێژه ی دیتن : 195