
مێدیانیوز - له رێکه‌وتی 9 / 5/ 2005 دا وتارێک له لایه‌ن "م. بابایی یه‌وه" نوسرابوو ، که کۆمه‌ڵێک تۆمه‌ت وکه‌سایه‌تی شکاندن و بێ رێزی به‌رامبه‌ر به "شاهۆ حوسێنی" نوێنه‌ریی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵآتی له خۆ گرتبوو ، ئه‌و وتاره له لایه‌ن سایتی "کوردستان پۆست" ه‌وه بلاو کرایه‌وه و زه‌ربه‌یه‌کی تۆندی له که‌سایه‌تی شاهۆ حوسێنی و خه‌باتی به‌رده‌وامی چه‌ندین ساڵه‌ی و ته‌نانه‌ت ژیانی بنه‌ماڵه‌ییشی دا
.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا شاهۆ حوسێنی بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌و وتاره‌دا وه‌پاڵی درابوو هه‌روه‌ها بۆ ده‌رخستنی نادروستی ئه‌و تۆمه‌تانه به شێوه‌ی ڕه‌سمی و یاسایی ، سکاڵای خۆی له دادگای ستۆکهۆڵم و له دژی به‌رێوه‌به‌رو خاوه‌نی سایتی کوردستان پۆست تۆمار کرد.
پاش ئه‌وه‌ی دادگا ڕه‌وتی پێ راگه‌یشتنی به‌و سکاڵایه‌ی بڕی ئاکامه‌که‌ی له رێکه‌وتی 19 / 10 / 2010 دا به قازانجی شاهۆ حۆسێنی و مه‌حکوومیه‌تی خاوه‌نی سایتی کوردستان پۆست راگه‌یاند و تا رێکه‌وتی 9 / 2 / 2010 ی مۆڵه‌ت به مه‌حکووم کراو ده‌ا تا ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی له‌و باره‌وه هه‌یه به دادگا بدات. به کۆتایی ئه‌و مۆڵه‌ته‌و نه‌گه‌یشتنی هیچ ره‌خنه‌یه‌ک له‌و بڕیاره به دادگا ، بریاڕه‌که گه‌یشتوته بڕگه‌ی به‌رێوه‌بردن و ئالان ماردینی خاوه‌نی سایتی کوردستان پۆست تاوانبار ناسێندراوه و ده‌بێ قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی شاهۆ حۆسێنی بکاته‌وه . پێویسته بڕیاره‌که‌ی دادگاش له‌سه‌ر سایتی ناو براو بڵاو بکاته‌وه تا هه‌موو لایه‌ک له نادرووست بوونی ئه‌و تۆمه‌تانه که به‌ره‌ورووی شاهۆ حوسێنی کرابوون ئاگادار بکرێن .
جێگای ئاماژەیە کە ئەوە یەکەم جارە کە سایتێکی کوردی بە نیشانەی وەپاڵنانی تۆمەتی بێ بەڵگە لە بەرپرسێکی حیزبی لە لایەن داداگایەکی بیانییەوە مەحکووم دەکرێ.
ده‌قی بڕیاری دادگای ستوکهۆڵم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه دا به‌م جۆره‌یه:
• ئالان جه‌مال مه‌ردینی ده‌بێ بڕی 50 هه‌زار کرۆنی سویدی له‌گه‌ڵ زه‌کات(سوود) به پێی پاراگرافی 6 ی یاسای سوود (1975:635) بدا به شاهۆ حوسه‌ینی. ئەو سوودە له 9ی مانگی مای 2005ه‌وه تاکوو ئەم کاتە ده‌گرێته‌وه.
• ئالان جه‌مال مه‌ردێنی ده‌بی ئه‌م حوکمەی دادگا له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست دا بڵاوبکاتەوە.
• ئالان جه‌مال مه‌ردێنی ده‌بێ هه‌موو زه‌ره‌رو زیانی شاهۆ حوسه‌ینی که خه‌رجی دادگای کردووه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه که ده‌کاته 158867کرۆن له‌گه‌ڵ سوودی ئەو مەبلەخە به پێی پاراگرافی 6 ی یاسای سوود له‌و رۆژه‌وه تاکوو ڕۆژی په‌رداخی پاره‌که‌ی. لەو مەبلەخەدا 152500 دراوە بە وه‌کیلەکەی.
• دادگا بریار دەدا به پێی یاسای یارمه‌تیده‌ری دادگا قەروبووی جان کادشتت بکاتەوە به بڕی 58450 کرۆن، لەو مەبلەخەدا 52555کرۆن بۆ کاره‌که‌ی و 3782 کرۆن بۆ سه‌رفی کاته‌کانی و 2113 کرۆن بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌کانی پیشان داوه. له‌م مه‌بله‌غه‌ش دا 11267 کرۆن پەرداختی زه‌کات دەکرێ.
ڕێژه ی دیتن : 690