خه‌راپترین یه‌کگرتوویی له باشترین په‌ڕش و بڵاوی باشتره / رەحیم قادری10-03-2010
خه‌ڵکی وشیار و هێژای کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ئۆگرانی ئاشتی و یه‌کگرتوویی
هه‌روه‌ک ئاگادارن زیاتر له 3 ساڵ له‌مه‌و پێش له ناو ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا ئیشعاب روویدا. که‌ش و هه‌وای ئه‌و له‌تبوونه هه‌ر پێش کۆنگره‌ی 13 روون بوو و هه‌موو نیشانه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوون که رووداوێکی تاڵ روو ده‌دا.
ئه‌و کات کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به پێوه‌ندی گرتن به هه‌ر دوو به‌شی منازعه زۆریان هه‌وڵدا که ئه‌و کاره‌ساته روونه‌دا، به‌ڵام بازیگه‌رانی ئه‌و نه‌کبه‌تییه بڕیاری خۆیان دابوو و به داخه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و هاوار و تێکۆشانێک بێ فایده بوو.
له ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌و وه‌زعه وازیان له تێکۆشانی حیزبی- نه‌کاری سیاسی- هێنا.
کۆمه‌ڵێکی تر بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری له لایه‌نێک بکا پێوه‌ندی دۆستایه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڵ هه‌ر دوو به‌شی حیزب درێژه پێدا و له سه‌ر زۆر کێشه و رووداو ئاڵ‌و گۆڕی بیر‌ورا له ئارا دابوو.
به کورتی ئه‌و حیزبه‌ی که رۆژگارێک ئولگووی خه‌بات و تێکۆشان و یه‌کبوون بوو و له به‌رزترین لووتکه‌ی خۆشه‌ویستی دابوو و به مانای واقیعی سیاسه‌تی ده‌کرد و ته‌نانه‌ت زۆر حیزب و رێکخراوی سیاسی کورد و غه‌یری کورد له کاتی کێشه‌دا په‌نایان بۆ حیزب ده‌هێنا، پاش له‌تبوون توشی بارودۆخێک هاتووه که له موعادیلات و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی‌دا حیسابێکی ئه‌وتۆی بۆ ناکرێ.
پلورالیزم، تعددی ئه‌حزاب و... بێگومان پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به دێموکڕاسی هه‌یه و جل و به‌رگێکی پڕ به پێستی سیستمێک که تیێدا دێموکڕاسی و ئازادی هه‌بێ، به‌ڵام له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا که گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی کورد که دژی رێژێمێکی هاروسه‌ره‌ڕۆ خه‌بات ده‌که‌ن پلورالیزم و تعددی ئه‌حزاب به بێ بوونی زمانێکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو زیانی پتره تا قازانج. هێز و حیزبه سیاسییه‌کانی کورد ئێستا زیاتر له هه‌موو کات پێویستیان به زمانێکی هاوبه‌ش هه‌یه و حوکمی مێژوو ئیجاب ده‌کا که رێبه‌رانی کورد هه‌رچی زووتر کۆتایی به سونامی سیاسی کورد بهێنن.
له کاتی نووسینی ئه‌و چه‌ند دێڕانه‌دا وه‌بیر وته‌یه‌کی دوکتور قاسملووی نه‌مر که‌وتم که ده‌یکوت: " خه‌راپترین دێموکڕاسی له باشترین دیکتاتۆڕی باشتره\'\'، به جێیه له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا که رێژیمێکی دیکتاتۆڕ و سه‌ره‌ڕۆ له ئێران‌دا حوکم ده‌کا پیاو بڵێ که خه‌راپترین یه‌کگرتوویی له باشترین په‌ڕش و بڵاوی باشتره.
گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی و هێژمونی هێزێکی سیاسی له‌وه‌دا نییه که ئیدعا ده‌کا به‌ڵکوو له‌ودایه که تا چه‌ند له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌یه و له ویست و داخۆازی خه‌ڵک نیزیکه.
ئه‌وه داهاتوو و ده‌نگی خه‌ڵک نیشان ده‌دا که چ حیزب و رێکخراوێک و که‌سایه‌تێک رێبه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لن ئه‌ویش ته‌نیا له سه‌حنه‌ی کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی دێموکڕاتیک دا مومکینه.
نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته که نیزیک به دوو ده‌یه نوێنه‌ری حیزب له ئیسپانیا و زیاتر له 10 ساڵ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئوڕوپای حیزب بووه و پاش له‌ت بوون به نیشانه‌ی ئیعتراز ده‌ستی له کاری حیزبی کێشاوه‌ته‌وه ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئاشتی، دیالۆگ و ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ناو ئه‌و دوو باڵه‌ی حیزب کار ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
بێ ئه‌وه‌ی بچمه ناو ورده کاریکانه‌وه به خۆشیه‌وه تا ئێستا توانیومه دانیشتن و پێوه‌ندی (نه به شێوه‌ی فه‌رمی) له ناو به‌رپرسانی به‌رزی هه‌ر دوو لا پێک بێنم که بێگومان شوێنه‌واری، هه‌رچه‌ند لاوازیش بێ، له تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌کاندا هه‌بووه.
کۆمه‌ڵیک وشه وه‌ک ئازادی، دیموکڕات بوون، لایه‌نگری له ئاشتی، رێزدانان بۆ مافی مرۆڤ، یه‌کگرتن، ته‌بایی و ... ته‌نانه‌ت دیکتاتۆر و غه‌یره دێموکڕاته‌کان شانازی پێوه ده‌که‌ن و لافی پێ لێده‌ده‌ن، پێم سه‌یره هێندێ که‌س که به خۆشیه‌وه ژوماره‌یان زۆر که‌مه دژ به‌و که‌مپینه هه‌ڵوێست ده‌گرن.
هه‌روه‌ها له کۆتاییدا بۆم جێ پرسیاره که بۆچی تا ئێستا سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، که بۆ شتی زۆر که‌م بایخ هه‌ڵوێست ده‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بێ ده‌نگه.
به سوپاسه‌وه.
ره‌حیم قادری- نوێنه‌ری حیزب و ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی ئوڕوپا و یه‌کێک له به‌رپرسانی پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ پارلمان و یه‌کییه‌تی ئوڕوپا
--------------------------------------------------- مێدیا نیوز له ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان به‌رپرسیار نییه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان رێگه‌دانی نوسه‌ر ئازاده. ڕێژه ی دیتن : 178 |
|
|
|
|
 |
بینێره بۆ هاورێکه‌ت
|
|
|
|