
له رێکه‌وتی 8ی 3 ی 2010 ی زایینی ئاگادار کرامه‌وه که،سایتی "کوردستان پۆست "کۆمه‌ڵێک تاوان و بوختانی وه‌پاڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران داوا و ئیدعای کردوه‌و که گوایه،حیزبی دیمۆکرات داوای له ئه‌ندامانی کردوه له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق دا به قازانجی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگ بده‌ن !
من که بابه‌ته بێ سه‌ره‌و به‌ره‌که‌م خوێنده‌وه، ده‌ست به‌جێ چاوم له داوینی به قه‌وڵ هه‌واڵه‌که کرد تا هه‌والنیر یان باشتر بڵیم " سرباز گمنام \'ه که بناسم و بزانم کییه ئه‌و پاڵه‌وانی ویژدان ساقه وا که‌شف و که‌رامه‌تی نواندوه و مه‌چه‌کی به قه‌وڵی خوی دز و ساخته‌چی له کاتی که‌تنا گرتووه.به داخه‌وه وه‌ک هه‌میشه تیر دیاره و ساحیب تیر له حه‌شاره. وا دیاره ده‌بێ زیاره‌تی رووی موباره‌کی ئه‌ویشمان له ز‌هووری مه‌هدیدا به‌نسیب بێت.ئه‌وه‌ی بۆ کشت لا روونه، ئه‌م سایته(سه‌ر بێ خێوه) له که‌تنێک په‌ند وه‌رناگرێ و لاقی خۆشناوی لێ هه‌ڵکردوه.بۆیه من رووی قسه‌م ناکه‌مه ئه‌وان و ته‌نیا به حورمه‌تی بیر‌و ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و ڕوونکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و روونکردنه‌ویه بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
" سرباز گمنام \'که‌ی کوردستان پۆست هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بێحورمه‌تی و سووکایه‌تی پێکردن ده‌ستی پێکردوه‌وه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و جێگایه که" وینه‌ی ئیمامی له مانگ دا دیوه و" به‌قوڵی خۆی دوو به‌ڵگه‌ی دادگا په‌سه‌ندی له پێوه‌ندی له ته‌ک ئیدعاکه‌ی دا وه‌چنگ که‌وته‌وه:
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ،دۆستان و ئه‌ندامانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به ته‌سکه‌ره‌ی پارتی و یه‌کیتی هێناوه‌ته باشووری کوردستان تا ده‌نگ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی بده‌ن!! دواتر کوردستان پۆست وه‌ک وه‌ی ویستوویه‌تی بڵێ کوردم ،کڵاوی خۆی کردوه‌ته قازی ودانی پێدا ناوه و وتوویه‌تی بۆ ئه‌و تاوانه‌یان به‌ڵگه‌مان نیه! ئیمه‌ش ده‌ڵێن "فیدای سه‌ری خۆت قه‌یدی نیه ئه‌وه‌یان فت ! "
2- گوایه من محییه‌دین پاڵانی ،نه‌ک پاوانی ، راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ،نیشته‌جی له ڤانکۆڤیری کانه‌دا ، هه‌وڵم داوه به که‌لک وه‌رگرتن له به‌ڵگه‌نامه‌ی عیراقی له گه‌ڵ کۆمه‌لیک که‌سی تر، وه‌ک عیراقی له ده‌نگدان دا به‌شدار بم و، به بریاری حیزبی دیمۆکرات ده‌نگ بۆ لیستی هاپه‌یمانی کوردستان بده‌م .دواتر گوایه پێشم گیراوه نه‌یان هیشتوه ده‌نگ بده‌م و ده‌ستم روو بوو په‌رده له سه‌ر ته‌زویر کاری پارتی و یه‌کیتی ده‌ڵدراوه‌ته‌وه !!
من لیره‌دا نامه‌وێ بچمه سه‌ر باسی ئه‌و هه‌موو جنیو و بێحورمه‌تییانه که له‌و به ناو هه‌واڵه‌دا هاتوون. به دوو هۆی زۆر روون .یه‌که‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌و زمانه پڕ ره‌مز و ڕازه شاره‌زانیم و لێده‌گه‌ڕیم بۆ پسپۆرانی .دووه‌م، چون دلنییام له حافزه‌ی مێژووی و داوه‌ریی ئه‌خلاقی خه‌ڵکی وشیاری کوردستان به‌گشتی.بۆیه زۆرتر قسه‌م له سه‌ر ئه‌سڵی بوختانه‌که چڕ ده‌که‌مه‌وه.
1- من له‌بنه‌ره‌ت را ئه‌سڵی هه‌واڵه‌که ره‌د ده‌که‌مه‌وه و به در‌و و هه‌ڵبه‌ستراوی ده‌زانم.هه‌ر که‌س و لایه‌نیک له چاوه‌دێرانی سندووقه‌کانی ده‌نگدان، کورد یان عه‌ره‌ب،من یا هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان له ڤانکوڤری کانه‌دا دیوه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان روومان له سندوقه‌کانی ده‌نگدان کردوه،با نه‌ترسانه‌وه راستوێژانه له رووماندا راوه‌ستێ و شاهیدی بدات تا خه‌ڵکی کوردستان باشتر له راستی ئیدعاکان ئاگادار بن. به نه‌بونی شاهید و به‌ڵگه (که دڵنیام بوونی نیه) پێم وایه "سرباز گمنام "ه‌که‌ی کوردستان پۆست داوای لێبوردنێکی تر به حیزبی دێمۆکرات قه‌رزار ده‌بێت.
2- حیزبی دیمۆکرات هه‌موو ده‌م پایبه‌نده به پرنسیبی و ئه‌سلی ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری به‌شه‌کانی تری کوردستان ورێزدانان بۆ سه‌ربه‌خۆی بریاردانی تیکۆشه‌رانی پارچه جیاوازه‌کانی تری کوردستان.ئه‌م حیزبه‌نه‌ک هه‌رگیز خۆی له کاروباری نێوخۆی هیچ به‌شێکی تری کوردستان هه‌ڵنه‌قورتاندوه،به‌ڵکوو تا له ده‌ستیشی هاتوو له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی برایه‌تی بێ چاوه‌ڕوانی درێخی نه‌کردووه و مێژووش بۆ ئه‌م ئیدعاییه شاهیده. ئێمه له کاتێک دا که له دڵه‌وه پیرۆزبایی ئه‌و ده‌سکه‌وه‌ته مه‌زنانه له براکانمان له باشووری کوردستان ده‌که‌ین،له‌وه‌ش دلنیان که ئه‌وان قاڵ بووی مه‌یدانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانین و به لێزانی و وریای و برایه‌تی ده‌توانن پارێزه‌ر و داکۆکیاری چاکی ده‌سکه‌وته دیمۆکراتیک وئینسانیه‌کانی ده‌یان ساڵ خۆێن و کئمیاباران و ئه‌نفالکرانی کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان بن.ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین که ئه‌وان بێجگه له دڵسۆزی هیچ چاوه‌روانیه‌کی ترییان له ئێمه نیه.
له کۆتایی دا،من جاریکی دیکه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ئه‌و هه‌واڵه له بنه‌ره‌ت را درۆیه و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران، به یه‌ک چاو،چاو له هه‌موو قه‌واره کوردییه‌کانی به‌شدار بوو له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عیراق دا ده‌کات و ئاواتی سه‌رکه‌وتنی هه‌مووانه له خزمه‌ت به‌خوشک و براکانمان له‌و پارچه ئازاده‌ی کوردستان.
راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
محییه‌دین پاڵانی
9ی 3ی 2010 ی زایینی ڤانکۆڤر –کانه‌دا
----
ئەمەش دەقی هەواڵی کۆردستان پۆست:
حیزبی دیموکراتی ئێران هاوبه‌شی ده‌نگدانه ته‌زویره‌کانیان کردووه
هه‌واڵ
2010-03-08
کوردستانپۆست:
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، که پاش له سێداره‌دانی قازی موحه‌مه‌د و نه‌مانی کۆماری مه‌هاباد، مێژوویه‌کی وای تۆمار نه‌کردووه شانازی پێوه‌بکات، به‌ڵکو هه‌میشه وابه‌سته‌بووه به داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، وه‌ک حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور، ڕه‌فتارئاسا که‌سانی ناپاک و سیخووڕ ڕابه‌ر و ئه‌ندام بوون تێیدا، بۆیه جێگای سه‌رسوڕمان نییه، ئه‌م حیزبه له‌گه‌ڵ سه‌ددامدا دۆست و نۆکه‌ر، له‌گه‌ڵ مه‌سعود و تاله‌بانییدا هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کتر بن دژی خواسته‌کانی گه‌لی کورد، له کاتێکدا پارتیی و یه‌کێتیی به سه‌دان ئه‌ندامی تێکۆشه‌ری لێ‌کوشتوون، یان ته‌سلیمی شا، یان حکومه‌تی ئیسلامی ئێران کردوو. ئه‌م حیزبه وه‌کو پارتیی و یه‌کێتیی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات، حیزبێک نییه به‌ته‌نک داخوازییه‌کانی گه‌لی کورده‌وه بێت، چونکه میکانیزمی کارکردن و به‌ڕیوه‌بردنیان بستێک له پارتیی و یه‌کیتیی لای نه‌داوه، ئه‌مانیش بازراگانی به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه ده‌که‌ن، که هه‌زاران ڕۆڵه‌یان کردۆته قوربانی له پێناوی هیچدا. هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزیی له‌لای ڕابه‌رانی حیزبی دیموکرات نه‌بووه، ئه‌مڕۆ ئه‌مانیش هاوبه‌شن له‌و خیانه‌ت و ناپاکییه‌دا که ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له کوردستانی باشوور ده‌یکات. هاوبه‌شن له‌و ته‌زویر و ساخته‌کارییه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌یکه‌ن و ده‌یانه‌وێت ڕه‌وا به دزیین و به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌لییان بده‌ن.
له کاتیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هه‌واڵی زۆر له‌ناو چالاکیی ساخته‌کارییه‌کانی بنه‌ماڵه‌دا دزه‌یان کرد، یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌بوو، که حیزبی دیموکرات ئاگاداری که‌سوکار و خزم و ئه‌ندامانی خۆیان کردووه، تا له ئێرانه‌وه بێنه ئه‌مدویو، به شوناسنامه‌ی عیراقیی و ته‌سکه‌ره، که پارتیی و یه‌کێتیی ئاسانکارییان بۆ ده‌کات، له به‌رامبه‌ر بڕێ پاره، بچن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو حیزبه (لیستیی هاوپه‌یمانی) ده‌نگ بده‌ن. ئه‌مه ته‌نها قسه بوو، واته به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌که‌وتبووه ده‌ست، به‌ڵام راستیی تێدا بوو، ئێمه وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست ، بۆ نموونه دوێنێ له ڕۆژی 7 / 3 / 2010 که‌سێک به‌ناوی (محیه‌دین پاوانی) که به‌رپرسی حیزبی دیموکراته له که‌نه‌دا و ڕاوێژکاریی سه‌رکردایه‌تیی حیزبه له ئه‌مه‌ریکای باکوور، ئه‌م که‌سه کاتیی خۆی له کورده ئاوارانه‌کانی بووه و له ژێر چادره‌کانی ڕومادییدا ژیانی کۆله‌مه‌رگی به‌سه‌ربردووه، به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێ ناسنامه و پێناسه‌ی عیراقیی پێدراوه، خۆی و چه‌ند که‌سێک وه‌کوو عێراقیی، له ڤانکۆڤه‌ر چوون وه‌کو عێراقیی ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌وێ ناسرایه‌وه و نه‌یان هێشت وه‌کو عێراقییه‌ک ده‌نگ بده‌ن. نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکو له زۆر شوێنی دیکه‌ی ئه‌وروپا و به فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دیموکرات، هاوبه‌شی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه ساخته‌کارییه‌کانیان کردووه و ناسراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری کوردستانپۆست
---------------------------------------------------
مێدیا نیوز له ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان به‌رپرسیار نییه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان رێگه‌دانی نوسه‌ر ئازاده.
ڕێژه ی دیتن : 250