Medya News
2710 خه‌رمانانی ی 18 پێنج شه‌ممه  
2010-09-09
 
شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی: ئیسلامی ئێمه‌ و كۆماری ئیسلامی جیاوازی هه‌یه‌                                 كادره‌كه‌ی حدكا وه‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رای گشتی ده‌كات                                 دانمارك رۆژ تی ڤی داده‌خات                                 كوژران‌و برینداربوونی‌ 6 كه‌س به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌ له‌ دیوانده‌ره‌                                 راگه‌یاندنی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به: رووداوی گیان به‌ختکردنی چوار که‌س له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌                                  



سەرۆكی پژاك گیرا و ئازاد كرا، دیموكرات و كۆمەڵە چاوەڕێی چی دەكەن / هاوار بازیان
11-03-2010
كێ دەتوانێت ئاسایش و تەناهیی ڕێبەرانی ئەمڕۆی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم بپارێزێت؟ گەورە بەرپرسانی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئەو هەرێمەى كۆماری ئیسلامی زۆر بەبێگانە سەیری ناكات، ئایا ڕەوا نییە گومان بكەین چی بەسەر نەیارانی كۆماری ئیسلامی لە هەرێمی یاردا دێت؟




مەترسییەكانی دەستگیركردنی سكرتێری گشتیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی لە ئەڵمانیا و داوا فەرمییەكەى ئێران بۆ ڕادەستكردنەوەى ئەو كەسایەتییە سیاسییە و دواتر ئازادكردنی لە بێلژیك، كاتێك دەردەكەوێت كە ئەم پرسیارانەی خوارەوە بێ وەڵام دەمێننەوە:

1. ئایا گیرانی حاجی ئەحمەدی لە درێژەى پرۆژەیەكی مەترسیداری نێودەوڵەتیدا نییە بۆ ئەوەى لەژێر ڕێككەوتنێكی نهێنیدا مۆرە گرینگ و سەرەكییەكانی نەیارانی كۆماری ئێسلامی لە دەرەوە دەستبەسەر بكرێن و ڕادەستی تاران بكرێنەوە؟ كۆماری ئیسلامی بۆ پێدانی باج هیچ جۆرە سنوورێك ناناسێت و بۆ گەیشتن بەبچووكترین مەبەستی ئامادەیە گەورەترین نرخ بدات، هاوكات وڵاتانی ناوچەكە و زۆربەى وڵاتە ڕۆژئاوایییەكان جۆرێك بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری لە بەرامبەر یارمەتیدانی ئێراندا دەبینن، هەر بۆیە زۆر ئاسایی دەبێت ئەگەر بەرپرسانی ئێرانی لەگەڵ دەزگە هەواڵگرییە هەرێمی، ئەمەریكایی و بەریتانیایییەكان دەست تێكەڵ بكەن. گرتنی چەند بەرپرسێكی باڵای تاڵیبان لە پاكستان، كوشتنی بەرپرسێكی باڵای حەماس لە دوبەى، گرتنی گووتەبێژی قاعیدە لە كەراچی، گیرانی ڕیگی لە پاكستان و گیرانی سەرۆكی باسكەكان (ئیتا)ی ئیسپانیا پاش 13 ساڵ ژیانی نهێنی لە فەرانسە نموونەی هەرەدیاری زنجیرە گرتنێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتین كە لە ماوەی تەنیا 15 ڕۆژ ڕوویان دا.

2- گرتن، بردن و ڕفاندی بەرهەڵستكارانی كۆماری ئیسلامی تا چەند هەڕەشە لە بەرپرسانی باڵای حزب و لایەنە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە باشووری كوردستان دەكات؟ چونكە لەوانەیە هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی پلانی لەوشێوەیە زۆر ئاسانتر و لەبارتر بێت لە ئوروپا و بەرپرسیارییەتی كەمتر و دەستكەوتی باشتری بۆ تاران لێ بكەوێتەوە.

3- ئایا بێدەنگی و كپی نێودەوڵەتیی بەرامبەر گیرانی مالیكی ڕیگی سەرۆكی حزبوڵای بەلوچستان بەهاوكاریی پاكستان هاندانی كۆماری ئیسلامی نییە بۆ ئەوەى زیاتر مەبەستە دێرین و پڕ لە كینەكانی بپێكێت؟ كۆماری ئیسلامی كە كارێكی نایاسایی ئەنجام دەدات ڕاستەوخۆ چاوەڕێی هەڵوێستی خێرای دەرەكی دەكات و نەبوونی هەڵوێست و كاردانەوەى زووی وڵاتان بەرامبەر هەر كردەیەكی لەو شێوەیە ڕاستەوخۆی بەمانای هاندانی دێت.

4. كێ دەتوانێت ئاسایش و تەناهیی ڕێبەرانی ئەمڕۆی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم بپارێزێت؟ گەورە بەرپرسانی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئەو هەرێمەى كۆماری ئیسلامی زۆر بەبێگانە سەیری ناكات، ئایا ڕەوا نییە گومان بكەین چی بەسەر نەیارانی كۆماری ئیسلامی لە هەرێمی یاردا دێت؟

5. ئایا بەبێ ڕەچاوكردنی پێشینەی كەسێتی، نرخی سیاسیی خالید عەزیزی، عەبدوڵا حەسەنزادە، مستەفا هیجری و عەبدوڵا موهتەدی بۆ كۆماری ئیسلامی لە مالیكی ڕیگی و حاجی ئەحمەدی زیاتر نییە؟ ئەگەر حاجی ئەحمەدی "تۆمەت"ی سەركردایەتیی حزبێكی چەند ساڵەی شۆڕشگێڕ و چەند كردەیەكی دژ بەكۆماری ئیسلامی لەسەرە، كەسانێك لە حزبە كوردییەكانی ئێراندا لە هەرێم نیشتەجێن كە ئەگەر بێنە "تۆمەتدان"، هەزار هەندەى سەرۆكی پژاكیان دەخرێتە پاڵ. (تۆمەتەكانی كۆماری ئیسلامی مایەى شانازین).

6- ئایا گرتن و ڕاپێچكردنی سەركردەكانی ئەمڕۆ و دوێنێی كۆمەڵە و دیموكرات لە كۆیە و سلێمانی ئاسانتر نییە لە دەستگەیشتن بە ڕیگی و حاجی ئەحمەدی لە پاكستان و ئەڵمانیا؟ حزبە كوردییەكانی ئێران بۆ دەستگەیشتنی كۆماری ئیسلامی نێزیكترین نەیارن، ئەگەر چەند بۆچوونێكی نەتەوەیی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبێت، بەدڵنیایییەوە كۆمەڵە و دیموكرات و تەنانەت هاووڵاتییانی ئاسایی كوردی ئێران ناتوانن بەبێ گرفت و كێشە لە هەوڵێر و سلێمانی بژین.

7- ئایا ئەو باجە ئابووری و سیاسییەی ئێران بەئەڵمانیا و پاكستانی دەدات، دەبێ چەندی بەبەرپرسانی عێراقی بدات بۆ ئەوەى سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی پێ ڕاكێش بكات؟
هەرێمی كوردستان بەپێچەوانەی كۆتاكانی ساڵی 1990 تا 99 و سەرەتاكانی 2000 تا 2003، كۆماری ئیسلامی ئێستە كەمتر دەتوانێت باجێكی گرانبەها بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى ڕەزامەندیی كوردەكانی باشوور لە پاڵەپەستۆ خستنە سەر كوردەكانی ڕۆژهەڵات وەربگرێت، بەتایبەت وەك پێشتریش ئاماژەى پێ كرا سەركردایەتیی ئێستەى كوردی باشوور كەوتووەتە هەولێر و ئەمڕۆی هەولێر باشتر لە دوێنێی سلێمانی سەیری دۆزی كورد بۆ ئێستە و داهاتوو دەكات.

8- گرینگترین پرسیار، بەڕاستی حزب و هێزە سیاسییە كوردییەكان بۆ بێدەنگن، ئایا پێیان وانییە لەوانەیە بێدەنگی ئەمڕۆیان ئاماژەیەك بێت بۆ ئەوەى "دڵخۆشن" نەیارانی خۆیان تووشی هەڕەشە ببنەوە؟ ئەگەر نەبوونی هەڵوێستی فەرمی حزبەكان بەرامبەر گرتنی حاجی ئەحمەدی بۆ "نەناسینی پژاك وەك پارتێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان"ی دەگەڕێتەوە، دیسان پاساوێكی لاوازە، مەترسیی پێشهاتەكە تەنیا بۆ حاجی ئەحمەدی و پژاك نییە، بگرە زیاتر بۆ حزبەكانی تری وەك كۆمەڵە و دیموكراتە، چونكە لەوانەیە لەو ئوروپا هەوڵێكی زیاتری مەیدانی لە ئارا دابێت بۆ ئەوەى حاجی ئەحمەدی و سەركردەكانی تری دێنە گرتن ڕاپێچی دەستی كۆماری ئیسلامی نەكرێنەوە و وڵاتانی ئەوروپایی بەبەرپرسیارییەتێكی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەكەدا بكەن و لە باشووری كوردستان بەپێچەوانەی دەسەڵاتی هەرێمەكە ڕوودای نەخوازراوتر ڕوو بدات.

ئەو پرسیار و چەند پرسیارگەلی تر، بەبێدەنگی لە لای هەموومان تێپەڕ


  
  

 

---------------------------------------------------
مێدیا نیوز له‌ ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان به‌رپرسیار نییه‌.


كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان رێگه‌دانی نوسه‌ر ئازاده‌.



ڕێژه ی دیتن : 205



    بینێره بۆ هاورێکه‌ت

بۆچوونه کان
عەلی

بەداخەوە پارتەکانی رۆژهەلات زۆر کەمترخەمن لەمبارەوە! دەبێ وریا ببنەوە
[2010-03-11 17:50:10]

رێبوار

خالید عەزیزی سەروبەندی جیابوونەوە گووتی، پژاک واقیعی ئەمرە، بەڵام کە پژاک وڵامی نەدایەوە پارەی نەدانێ لە سەر گرتنی حاجی ئەحمەدی مرتەقی لێنەهات، بەلام بۆ هێڕش بۆ سەر موجاهیدین لە بانگ و سەڵایان دا!
[2010-03-11 17:52:18]

jamal saydsadqi

ده‌ست خۆش گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌ راستی به‌ داخه‌وه‌ بۆ ئه‌ دۆخه‌ی پارته‌کانی رۆژهه‌لاتی تێکه‌وتوه‌ جارێ خۆیان هیچ نین که‌ چی نایانه‌وێت پارتێکی شۆرشگێری وه‌ک پژاک بخوێنه‌وه‌ زۆر به‌رز ده‌فرن وه‌ فریویشن به‌لام زۆر خراپ که‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ تا ئیستا نه‌هاتونه‌ته‌ هۆشخۆیان تا ئازاره‌که‌ی بچیژن
[2010-03-13 00:31:41]


بۆچوون ( تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونکۆد بنووسه‌ )
ناو
ئیمێیل
په یام
 
Code

 

 

 

 

بینراوترین بابه‌ته‌کان

 

 

 
 
 
بۆ نادرنی هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌ته‌كانتان Email: news@medyanews.com
      په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ی نوسه‌ران له‌باره‌ی ئێمه ماڵه‌وه  
  Copyright © Medyanews.com, 2008-2010