سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ 11-03-2010
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 1 مارسی 2010 سێزده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی شوورای مافی مرۆڤ له ژنێڤ ده‌ستی پێکردو تا 26 مارس ده‌خایه‌نێ. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، به فه‌رمی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌کا.
شوورای مافی مرۆڤ بۆ تاوتوێ کردنی پرسه‌جۆراوجۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌مافی مرۆڤ، ساڵانه سێ خولی کۆبوونه‌وه له‌بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ژنێڤ ڕێک ده‌خات. ئه‌و کۆبوونه‌وانه 10 حه‌وتوو ده‌خایه‌نێ.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه خوله به وتارێکی به‌ڕێز ئالکس ڤان میوه‌ن سه‌رۆکی شوورای مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر گرینگی جێبه‌جێ کردنی په‌یماننامه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر چه‌ندین که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه‌یان کرد. یه‌کێک له‌و وه‌زیرانه، ئاغای مه‌نووچێهری موته‌قی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ناوبراو له وتاره‌که‌یدا وه‌ک هه‌موو به‌رپرسانی تری ڕژیم، هه‌وڵی دا نه‌زه‌ر و بۆچوونی وڵاته‌کانی به‌شدار به‌لاڕێ دا ببات و، وه‌ک هه‌میشه له سه‌ر بابه‌تی ئه‌سڵی کۆبوونه‌وه‌که که پێوه‌ندی به‌هه‌موو بواره جیا جیاکانی مافی مرۆڤه‌وه هه‌بوو لا بدا و، باسی مه‌سه‌له‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل و چه‌کی هه‌سته‌یی کرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، رێکه‌وتی 4/3/2010 خاتوو نه‌ڤین پیلای کومیسێری مافی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ڕووی قسه‌کانی له نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی کرد و، داوای له حکوومه‌تی تاران کرد که ڕێز له جاڕنامه و په‌یماننامه‌کانی مافی مرۆڤ که ئیمزای کردوون بگرێ و هاوکاری ئورگانه‌کانی ئو ـ ئێن بکات.
هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا، ئه‌مڕۆ، رێکه‌وتی 9/ 3/.2010 به‌ڕێز مانفرد نۆواک نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌شکه‌نجه، له وتارێکی دا له سه‌ر ئه‌شکه‌نجه و گرتن و ده‌ست به سه‌رکردنی ناڕه‌وا، حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی به هاوکاری نه‌کردنی ئورگانه‌که‌ی ناو برد ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که تاکوو ئێستا بۆ سه‌ردانی گرتووخانه‌کان چه‌ندین داوای ڕه‌سمیان ته‌حویلی ئێران داوه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی وڵامی نه‌داونه‌ته‌وه. نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران- ژنێڤ، له په‌راوێزی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌دا، چه‌ندین دیدار‌و چاوپێکه‌وتنمان ساز کرد، له‌وانه: دیدار له گه‌ڵ به‌رێزان کارولین کۆلین و بیاتریس ژان فیلیپ له‌کومیسیۆنی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها به‌ڕێز خاتوو کارین پارکر سه‌رۆکی ڕێکخراوی بارهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی که له وتار‌و ڕاسپارده‌کانی دا له سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ باسی له که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌شکه‌نجه وه‌ک ئامرازێک بۆ ئیعتراف دژی به‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه کرد.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ چالاکانه به‌شداری سه‌رجه‌م کۆبوونه‌وه‌کانی سێزده‌هه‌مین جه‌له‌سه‌ی شوورای مافی مرۆڤ ده‌کات، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی هێندێ ڕاسپارده که له بڕیاری کۆتایی له سه‌ر په‌روه‌ندی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی ئێران، که له‌چوارده‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافی مرۆڤ که، مانگی شه‌شی 2010 له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌شاری ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێت چاره‌نووس ساز ده‌بن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆفی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ
ڕێژه ی دیتن : 273
|
|
|
|
|
 |
بینێره بۆ هاورێکه‌ت
|
|
|
|