Medya News
2710 خه‌رمانانی ی 19 هه‌ینی  
2010-09-10
 
ئه‌ندامێكی رێبه‌ری حدك ره‌خنه‌ له‌ جه‌عفه‌ری حامیدی ده‌گرێ                                 په‌یامی‌ یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌                                 شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی: ئیسلامی ئێمه‌ و كۆماری ئیسلامی جیاوازی هه‌یه‌                                 كادره‌كه‌ی حدكا وه‌درۆخستنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رای گشتی ده‌كات                                 دانمارك رۆژ تی ڤی داده‌خات                                  



کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ سێ شارەزای کاروباری کوردی ئێران لە ئەنستیتۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنگتۆن دەگیرێ
11-03-2010




مێدیانیوز - لە زنجیرە لێکۆلینەوەکانی لە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" میوانداری سێ شارەزای کاروباری کورد لە ئێران بۆ باس لە سەر رابردوو و ئیستا و داهاتووی کورد لە ئێران دەکات کە بریتین لە کارۆڵ پرونهابێر، شەریف بێهروز و ئیدریس ئەحمەدی.
بڵاوکراوی فەڕمی ئەم پەیمانگایە چوارچێوەی باسی ئەم کۆبوونەوەی بەم شێوەیە باس کرد"پرونهابێر لە سەر کەسایەتی رێبەری کوردی ئێران دکتور قاسملوو قسە دەکات کە تێرۆرە ناوەختەکەی بە دەستی رژێمی ئێران ٢٠ ساڵ لەمەو پێش نەتەوەی کوردی لە یەکێک لە بەلیمەترین و بیرمەندترین رێبەرەکانی بێبەش کرد. کتێبی تازە بڵاکراوی ناوبراو "مەرگ و خوڵیای رەحمانی کورد: ئارەزووی کوردستان" باس لە ژیان و خەباتی سیاسی قاسملوو لە پانتایەکی بەرینتری سیاسی ئێران دا دەکات."
کارۆڵ پرونهابێر هەوەڵ کتێبی بە ئینگلیزی لە سەر ژیان و مەرگی یەکێک لە بەناوبانگترین رێبەرانی بزوتنەوەی نەتەوەخوازی کورد ئێران و رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نووسیوە.
هەر بە پێ هەمان بڵاوکراوەی پەیمانگاە، شەریف بێهروز، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا "باس لە گرێدراوی بزوتنەوەی سەوز بە کەمایەتییە نەتەوەییەکان وەک کورد دەکات و باس لە ئوپوزسیونی هەمەلایەنە و هەمەرەنگ دەکات کە تەنیا رێگای دروستکردنی ئوپوزسیونێکی جیدی بە دژی رژێمە."
ئیدریس ئەحمەدی، کاندیدی دکتوڕا و لێکۆلەری سیاسی لە زانکۆی جۆرجتاونی واشنگتۆن باس لە روانگە جیاوازەکانی داهاتووی ئێران بە نیسبەت فرەنەتەوەیی دەکات کە گەلۆ بوونی جیاوازی تەواویەتی ئێران دەخاتە ژێر مەترسییەوە یان هەوێنی سەرهەڵدانی دێموکراسێکی پرناوەڕۆکە؟
ئەم کۆبوونەوەیە لە ١٦ی مانگی مارسی ٢٠١٠ لە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ تا ١:٣٠ پاشنیوەرۆ لە بنای "ئەنستیتۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە واشنگتۆن، پێتەختی ویلایەتە یەکگرتوووەکانی ئەمریکا بەڕیوە دەچێت.
جێگای ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بەشدارین دەبێ پێشتر نێوی نووسی بکەن و کۆبوونەوەکە گشتی بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

  
  

ڕێژه ی دیتن : 368



    بینێره بۆ هاورێکه‌ت

بۆچوونه کان
بیژەن

دەستی ئەم دیپڵۆماتکارانە خۆش بێ، ئەمانە داهاتووی نەتەوەکەمانن. بیژەن - ئاڵمان
[2010-03-11 15:52:00]


بۆچوون ( تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونکۆد بنووسه‌ )
ناو
ئیمێیل
په یام
 
Code

 

 

 

 

بینراوترین بابه‌ته‌کان

 

 

 
 
 
بۆ نادرنی هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌ته‌كانتان Email: news@medyanews.com
      په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ی نوسه‌ران له‌باره‌ی ئێمه ماڵه‌وه  
  Copyright © Medyanews.com, 2008-2010