منیش له گه‌ڵ کوومیته‌ی یه‌کبوون و پشتیوانانی، چه‌ند قسه‌ێکم هه‌یه / حەسەن مینایی11-03-2010
منیش وه‌کوو کۆنه پێشمه‌رگه‌ێکی ڕاهاتوو بارهاتووی مه‌کته‌بی ئه‌و حیزبه وله دایکبووی گوندێکی ئه‌م کوردستانه که هه‌ڵکه‌وتوویه له بناری یه‌کێک له کێوه‌به‌رزه‌کانی نیشتمانی زامدار، وا خۆیی له‌چوارساڵان هاویشت ، که به‌عینوانی ناڕازی و توڕه‌بوون، له‌و وه‌زعه‌یه‌ته‌ی که‌حیزبه‌که‌می تێ که‌وتوه ، به ناعیللاجی و له مه‌وقیعه‌تی بێ ده‌سه‌ڵاتی دا، بۆخۆم خۆمم هه‌ڵپه‌ساردوه و، بارێ لای ته‌لانیم له هه‌ردوولا باڵه‌که‌ی دێموکڕات گرتووه‌و به‌رنه‌داوه. چالاکی حیزنی و ڕێکخراوه یشم به شه‌رتی کۆتایی هاتن به دیارده‌ی دوو ماڵه‌کی دوو به‌ره‌کی بۆ خۆ به پێوانه داناوه . له‌و نێوه دا به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ من وهاوبیرانی وه‌کوو من تا ئێستاکه ته‌نها چێشتنی ئازارێکی زۆره و هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه ، ته‌نانه‌ت له ئه‌رکی چوونم بۆ ئه‌و مه‌کته‌به‌ی که له ته‌مه‌نی هه‌رزه کاریڕا خووم پێی گرتوه‌و پێویستیم پێیه وهه‌تا مردنیش پێی وه‌فادارم بێبه‌شم و مه‌حڕووم.
به‌و بۆنه‌وه ئێستاکه خۆشحاڵم که ده‌بیسین وا ئاپۆرای هاوڕێ و هاوبیرانمان له ناو هه‌ر دووکی ئه‌و ڕێکخستنه‌وله ناو سه‌فی هاوڕێیانی له ته‌یفی ئێمه‌مانان دا ، شێلگیرانه هاتوونه مه‌یدانێ و، له فۆڕم و شکلی جۆراوجۆر دا به دڵسۆزی و ئاگای ته‌واوه‌وه له حقووقی دێموکڕاتیک و مافی حیزبی و سۆزی نه‌ته‌وه‌ییان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و، خوازیارن که سه‌رکردایه‌تی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان دوو سکرتێره به‌ڕێزه‌که قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ن، تاکوو گوێ بۆ به‌شێکی به‌ر چاو له به‌ده‌نه ی خۆیان بگرن‌و بکه‌ونه ناو پرۆسه‌ێک که جیهان شمووله و ناوی نراوه دیالۆگ.
له‌و پێناوه دا وله ماوه‌ی که‌مترله دوو حه‌وتوودا ئێمه دیتمان و شاهید بووین که پێشوازی له داواێکی ئه‌و تۆ که به ئیده‌و پێشه‌نگی پۆلێک له تیکۆشه‌رانی ئه‌م حیزب و گه‌له به‌رهه‌م هاتوه‌و له ژێر ناوی" کوومیته‌ی یه‌کبوون" پێناسه کراوه،به حه‌ق گشت گیر‌و به‌ربڵاوه وله گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا که سه‌فی پشتی سه‌ری ئه‌م داهێنانه پیرۆزه له جیهه‌تی ته‌ئید دا گه‌لێک دوور‌و درێژه و بازنه‌یش له ده‌وری هاڵاوه . ته‌نانه‌ت گرینگتریش له وه به ده‌ره‌جه‌ی ئه‌همیه‌تی قه‌زیه‌که ڕه‌خنه‌گریش به ڕه‌خنه‌گر ده‌ڵێ نۆبه‌مه‌و بڕۆ به‌و لاوه . واته ئه‌و دۆستانه‌شمان له‌و مه‌یدانه دا له ڕاستای ده‌ربڕینی ڕاو وبه‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیان که‌م ته‌رخه‌م نه‌بوونوو تام و چێژی شیرینتریان به مناقشه‌که داوه و، گرینگی حه‌ڕکه‌ته‌کیان پڕبایه‌خترکردووه .
ته‌ئسیراتی ئه‌م حه‌ڕه‌که‌ته پیرۆز‌و داوا به‌جێیه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، ده‌بینین که موخالیفان و توندڕه‌وه‌کانی ناو هه‌ر دو
باڵی ناو ئه‌و دوو ته‌شکیلاته‌ی هیناوه‌ته ناو مه‌یدانی مه‌حڕه‌که‌که. ئه‌م جه‌معه له‌و دۆسته دژبه‌ر و سه‌رسه‌ختانه ،سه‌خت په‌شۆکاونو هه‌ناسه بڕکێیان پێوه دیاره . واش وێ ده‌چی که ئه‌وان تا بۆیان بکرێ و بلوێ ده‌ست له ته‌خریب هڵنه‌گرن و پڕ به دڵ و گه‌رووی خۆیان له جیهه‌تی چه‌واشه و ته‌م و لێڵاوی کردنی وه‌زعه‌که ، که هه‌مانا داوا‌و پێشنیاری به‌شێکی به‌ر چاو له جه‌سته‌ی ئه‌و حیزبه‌یه و، له ده‌عوه‌تی ڕێبه‌ران بۆ سه‌ر مێزی دیالۆگ خۆی ده‌بینیته‌وه ، ده‌ست به‌ردار نه‌بن.
له‌و نێوه دا و له نێو هه‌رازو نشێوی ئه‌و وه‌زعه دا،زۆر که‌سی وه‌کوومن هه‌ن ده‌پرسن، هه‌ی یاران ته‌کلیف چییه‌و چ بکه‌ین باشه؟ تا به‌ڵکوو بتوانین کاروانی مه‌به‌ست له قۆناغی ئێستای ڕا بگوێزینه‌وه بۆ ناو ئه‌و بازنه دڵخوازه‌ی که له مه‌تنی بانگه‌وازی دۆستانی" کوومیته‌ی یه‌کبوون" دا خۆی ده‌بینیته‌وه . ئاسایه که پێش هه‌موو شتێک و به ده‌رجه‌ی یه‌که‌م خڕبوونه و هێز به‌خشین به هاوڕێیانی پشتی بانگه‌وازه‌که له ئه‌وله‌ویه‌ت دایه‌و هه‌ر وه‌کو بۆ خۆیان له وتار‌و به‌یانه‌کانی خۆیان دا ئیشاره‌یان کردوه و ده‌که‌ن، هاتنه مه‌یدان و پشتگیری زۆرتری هاوڕێیانی یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی خوازی حیزب و گه‌له‌کیان بۆ گرینگه و، که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزو هیممه‌ت وهزری ئه‌وانیان گه‌لێک بۆ مه‌به‌سته. بۆیه ئوومێد و چاوه‌ڕوان ئه‌وه‌یه که ئه‌و دؤستانه‌ی که خۆیان له‌و به‌ره‌یه دا ده‌بینه‌وه‌و تا ئێستا به هه‌ر هۆیه‌ک بووه نه هاتوونه مه‌یدانێ، با دریغی نه‌که‌ن.
زۆر به جێیه‌و مه‌نتق ئه‌وه ده‌خوازێ که ڕه‌خنه‌گران و ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک له جۆره‌کان تێ بینی‌و مولاحزاتیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و باس‌و ئه‌رکه گرێنگو مه‌سیریه دا هه‌یه، با به‌شدار بن‌و ته‌نها به گرتنی ڕه‌خنه قه‌ناعه‌ت نه‌که‌نو، به ده‌م ته‌رحی ڕه‌خنه‌کانیانه‌وه له پێشنیاره‌کانیشیان، خه‌ڵکی تامه‌زرۆی یه‌کیه‌تی و ته‌بایی بێ به‌ش نه‌که‌ن. هه‌ر وه‌ها نابه‌جێ نییه و ڕه‌وایه که له خه‌ڵکی نوخبه‌و ڕووناکبیر ئینتزار هه‌بێ وبخوازرێ که له دانی ڕێنوێنی غافڵ نه‌بن. چوونکی ئه‌وان له هه‌موو که‌س باشتر له‌و ڕاستییه تێ ده‌گه‌ن که ،به منزل گه‌یاندنی ئه‌رکێکی وه‌ها پیرۆز، به‌ڵام گریو گۆڵاوی ده‌توانێ مووحتاج به چه‌ندین شتی ڕه‌ئیسی بێ که به باوه‌ڕی من گرینگه‌کانیان ده‌کرێ بریتی بن له ، ده‌نگو هێزی ئنسانی، باوه‌ڕی ته‌واو به مسسه‌له‌که ، به کردوه هه‌ڵسووڕان وهه‌دانه‌دان ، هه‌روه‌ها له هه‌مووان گرینگتر ته‌رحوو بوونی مکانیزمی گوونجاو. بۆیه من پێم وایه له زرووفی ئێستا وسه‌ره‌تای ئه‌م حه‌ڕه‌که‌ته ته‌رحو ته‌هییه‌ی ئامڕازی چوارم ئه‌رکو واجبی نوخبه‌و ڕووناک‌بیری ناو ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته نوێییه.
به‌و هیوایه که حیزب و سه‌رکردایه‌تی به‌گشتی و، له سه‌رووی هه‌مووان به‌ڕێز هیجری له ئاست به‌کردوه کردنی داوای ئه‌و خه‌ڵکه، پێشڕه‌وو یه‌که‌م بێ، هه‌ر وه‌کوو چۆن له پله‌و به‌رپرسایه‌تیش دا یه‌که‌مه.
--------------------------------------------------- مێدیا نیوز له ناوه‌رۆكی نوسینه‌كان به‌رپرسیار نییه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان رێگه‌دانی نوسه‌ر ئازاده. ڕێژه ی دیتن : 226 |
|
|
|
|
 |
بینێره بۆ هاورێکه‌ت
|
|
|
|