
مێدیا نیوز
به‌ری به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، سه‌رئه‌نجامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له رێگه‌ی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد.
حدكا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێرای دانانی نیشانه‌ی پرسیار له سه‌ر كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتنه‌وه و ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و لایه‌نانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌ركی دژایه‌تی حیزبی دیموكراتی كورستانی ئێرانیان پێی سپێردرابوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا حدكا داوا ده‌كات كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه واژوو نه‌كه‌ن به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر خواستێكی له‌و چه‌شنه‌یان هه‌یه با رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كه‌یانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
حدكا هه‌روه‌ها له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا به ئاشكرا راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و كه‌مپه‌ینه له ژێر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستبه‌كار بووه كه له سه‌رماوه‌زی 1385 له حیزب جیا بونه‌ته‌وه (مه‌به‌ست لایه‌نی حدك-مێدیا نیوز) و ئێستاكه هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه ده‌ده‌ن.
بۆیه حدكا داوا له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئه‌وان ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه ناو رێزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و به فه‌رمیش راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان له حیزب ده‌رنه‌كراون و بۆیان هه‌یه بگه‌رێنه‌وه.
هاوكات حدكا كه‌ڵك له‌و زه‌مینه‌یه وه‌رده‌گرێ و به بێ ئاماژه به‌و ناوه‌ی بۆخیان هه‌ڵیانبژاردووه، داوا له "حدك" ده‌كات كۆسپه‌كانی به‌رده‌م دیالۆگی دوو لایه‌ن لاببات و ده‌رگا بۆ دیالۆگ بكاته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان.
خوێنه‌رانی به‌رێز ده‌توانن ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له به‌شی "پارت و رێكخراوه‌كان"ی مێدیا نیوزدا بخوێنه‌وه.
ڕێژه ی دیتن : 332