
مێدیا نیوز
له 1ی مارسی ئه‌مساڵدا، چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی حیزبی دیموكرات، له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵا دا، رووی قسه‌ی خۆیان كرده هه‌ر دوو ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
ئه‌م بنه‌ماڵه به‌ڕێزانه به سه‌رنجدان به‌و قوربانییه به‌نرخانه‌ی خۆیان‌و گه‌له‌كه‌یان له پێناوی حیزبی دیموكرات‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، پێشكه‌شیان كردوه، به ماف‌و ئه‌ركی خۆیان زانیوه نیگهرانیو به په‌رۆشیی خۆیان له‌و كه‌لێن‌و لێكدابڕانه گه‌وره‌یه ده‌رببڕن كه زیاتر له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته نێو حیزبه‌كه‌یان. له‌م پێوه‌ندییه دا داوایان له رێبه‌ریی هه‌ر دوولای دیموكرات كردوه له‌مپه‌ر له سه‌ر رێی پێوه‌ندیی نێوان ئهندامانو بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵ بگرن، كۆتایی به نه‌فیو ئینكاری یه‌كتر بێنن، میكانیزمێك بۆ ههماههنگیو هاوده‌نگی له‌مه‌ر هه‌ڵوێسته گرنگه‌كانی رۆژ پێك بێنن‌و بهتهفاهومو ههماههنگیو به‌رووحی برایهتیو هاوسه‌نگه‌ریی جارانه‌وه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن.
پێش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی دیموكرات، كه‌مپه‌ینێك له لایه‌ن داواكارانی یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات وه‌ڕێ خرابوو. بهشدارانو پشتیوانانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه له سه‌دان تێكۆشه‌ر، ئهندامو دڵسۆزی حیزبی دیموكرات پێك هاتوون كه زۆر له‌وان هه‌ر ئێستا، له ریزه‌كانی ئه‌م دوو حیزبه، به‌تایبه‌تی له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دا، تێكوشانیان هه‌یه. له بانگه‌وازی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌دا، رووی قسه كراوه‌ته سكرتیری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و داوای لێ كراوه له‌گه‌ڵ بهڕیَِز خالید عه‌زیزی، سكرتیری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بكه‌وێته دیالۆگ‌و، به‌م جۆره ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی، هه‌نگاو بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو حیزبی دیموكرات، هه‌ڵ بگرێ. دیاره وه‌ك گوتمان رووی بانگه‌وازی ئه‌م كه‌مپه‌ینه له ئێمه نیه، بۆیه له‌م ده‌رفه‌ته دا وێرای دهستخۆشیورێزدانان بۆ هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی ئه‌م به‌شه له خوازیارانی یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات، پیمان خۆشه بیروڕای خۆمان له باره‌ی نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵای بنه‌ماڵه شه‌هیده‌كانی دیموكرات بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌و رای گشتی روون بكه‌ینه‌وه:
ئێمه به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵی ئه‌م پۆله له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ر بهرزمانو، داوای دڵسۆزانه‌ی ئه‌وان، به نیشانه‌ی ئاگایی به‌رزو، هه‌ست كردنیان به به‌رپرسایه‌تی له ئاست حیزبی دیموكرات‌و جوولانه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانین. سه‌رنجی ئهوانو هه‌موو خوازیارانی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو لای حیزبی دیموكراتیش بۆ لای ئه‌م راستیه راده‌كێشین كه ئێمه له‌م پێوه‌ندییه دا له‌سه‌ر سیاسهتو هه‌ڵویستێك ده‌رۆین كه له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه به راشكاوی رامان گه‌یاندوه‌و، كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزبی دیموكراتی كوردستانیش پێی له سه‌ر داگرتۆته‌وه. حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌و رۆژه‌ی كه ناچار كڕا به جیا له هاوڕێیانی پێشوو، درێژه به تێكوشان بدا، رای گه‌یاند:" كاری ئێمه دژایهتیو به‌ربه‌ره‌كانیی سیاسی‌و ته‌بلیغاتی‌و.....دژی هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان نیه‌و له هیچ مه‌یدانێك دا ده‌ست پێشخه‌ر نابین".
له‌یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان به دوای رووداوی له‌تبوون دا هاتوه:" پێویسته هه‌موولا جۆرێك ره‌فتار بكه‌ین كه زه‌بر له یه‌كیه‌تیی ریزه‌كانی خه‌ڵی كوردستان نهدرێو، ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانیوه له نێو حیزبی دیموكراتێكی یه‌كپارچه دا ههوڵهكانمانوهسهریهك بخه‌ین، با ریگای ئه‌وه كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی كوردستانی دا پێكه‌وه كار بكه‌ین، به‌ربه‌ست نه‌كرێ".
حیزبی دیموكراتی كوردستان، هه‌روا كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ل هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، باوه‌ری به پلۆرالیزمی سیاسی‌و قه‌بوولی جۆراوجۆرییهكان هه‌یه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش دا، دانی به بوونی ئه‌م حیزبه دا ناوه. به بڕوای ئێمه قبوولی جۆراوجۆرییهكانو هاوكاری له‌گه‌ل یه‌كتر سه‌ره‌رای جیاوازییه‌كان باشترین‌و گونجاوترین چاره‌سه‌ر بۆكوتایی هاتن به پرش‌و بڵاویی نێوان هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و كۆبوونه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری یه‌كیه‌تی یا ئیتلافێكی سیاسی‌و نیشتمانی دایه. ئه‌م باوه‌ڕه‌ی حیزبی ئێمه له به‌لگه‌نامه‌كانی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌م دا پێی له‌سه‌ر داگیراوه‌ته‌وه.
بڕیارنامه‌ی كۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گرنگیدان به لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی كورد‌و به سه‌رنجدان به ویستی پیرۆزی بوونی پێوه‌ندی‌و هاوكاری‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان، پێی له‌سه‌ر سیاسه‌تی نهرمو مهنتیقیو به‌رپرسانه‌ی حیزب له‌م پێوه‌ندییه دا، داگرتۆتهوهو له رێبه‌ریی حیزب داوا ده‌كا" نابێ هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رقه‌رار بوونی پێوه‌ندییه‌كی سالم‌و دۆستانه‌و هاوكاریی دوو قۆلی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومان له ده‌ست بدا". له‌م بڕیار نامه‌یه‌دا هه‌ر وه‌ها هاتوه: " هه‌ر وه‌خت ده‌ره‌تانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه به پێی پره‌نسیپی جێگای په‌سندی هه‌ر دوو لا پێك بێ، حیزبی دیموكراتی كوردستان نابێ هیچ دوو دڵی یه‌كی له‌و كاره خه‌ڵك په‌سنده دا هه‌بێ".
حیزبی دیموكراتی كوردستان له دوای كۆنگره‌ی چاردهیهمیشهوه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته رۆیشتوه‌و به كرده‌وه‌ش هه‌وڵی بۆ داوه. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی ئێمه له بانه‌مه‌ری 1388 دا په‌سه‌ندی كردوه وێڕای پێداگرتنه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی نێوان حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به تهئكیدو پێشنیاری نوێوه پێویستیی هه‌بوونی پێوه‌ندی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومانی هێناوه‌ته گۆرێ. له په‌سه‌ندكراوی كۆمیته‌ی ناوندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان دا هاتوه: به سه‌رنجدان به‌رابردووی هاوبه‌ش، به‌رنامه‌و سیاسه‌تی وێكچوو له زۆر بوار دا‌و به وه‌به‌رچاوگرتنی سهمبولو ره‌مزه هاوبه‌شه‌كان، پێویستیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئێمه له پێشه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ل حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه دایه. له‌م په‌سه‌ند كراوه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا، هاوكاری‌و هاوهه‌نگاوی له به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌و یاده مێژووییه هاوبه‌شه‌كان دا، وه‌ك یه‌كه‌م بوار بۆ پێوه‌ندی‌و هاوكاری ئاماژه‌ی پێ كراوه‌و، به‌ڕێوه‌بردنی پێكه‌وه‌ی یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پێوه‌ندی و هاوكاری پێشنیار كراوه.
جگه له به‌لگه‌نامه ره‌سمییه‌كان‌و بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌و پلینۆمهكانی حیزب كه نیشانده‌ری ههڵویستو بۆچوونه‌كانی ئێمه له باره‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و، روانینمان بۆ پێوه‌ندی‌و لێك نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه‌ن، تێكوشانی رۆژانه‌مان، نیوه‌رۆكی بلاوكراوهكانمانو به‌رنامه رادیۆیی‌و تهلهڤیزیۆنییهكانمان، لێدوان‌و ئاخاوتنی رێبهریو بهرپرسانو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حیزب‌و، گفتوگۆ‌و دانیشتنمان له‌گه‌ڵ حیزب‌و رێكخراوه كوردستانی‌و ئێرانی‌و بیانییه‌كان، ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئێمه له هه‌وڵی پێكهێنانی كه‌شوهه‌وایه‌كی ساڵم دابووین. ئێمه به‌كرده‌وه كارمان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوایانه كردوه كه له‌م نامه سه‌ر ئاوهڵایهی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان دا هاتونو، نه‌ك هه‌ر ههوڵو هه‌نگاوی هیچ دۆستێك به‌مه‌به‌ستی بوونی دیالۆگ‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌مان ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، ده‌توانین بڵێین له‌م باره‌یه‌وه بۆ خۆمان ده‌ست پێشخه‌ر بووین، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌ست پێشخهرییانهمان، جارێ نه‌گه‌یشتوونه ئاكامی دڵخواز. لێره دا جێی خۆیه‌تی بۆ ئاگاداریی بیروڕای گشتی بڵێین، له دوو ساڵی رابردوو دا حیزبی دیموكراتی كوردستان زیاتر له هه‌ر رێكخراوێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوازیار‌و هانده‌ری ههڵویستو كرده‌وه‌ی هاوبهشو كۆده‌نگی له نێو حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران دا بووه. هه‌موو جارێش نه‌ك هه‌ر نیازی هه‌ڵاواردنی هاوسه‌نگه‌رانی پێشوومانی نه‌بووه، به‌ڵكوو تێكوشاوه میكانیزمی گونجاو به مه‌به‌ستی به‌شداریی ئه‌و لایه‌نه له‌م هه‌وڵه هاوبه‌شانه‌دا، پێشنیار بكا.
دڵسۆزان‌و خوازیارانی یه‌كیه‌تیی دیموكراته‌كان‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات!
ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی له وه‌زعی حیزبی دیموكرات، له دوای له‌تبوونی ئه‌م حیزبه‌و دوو كه‌رتبوونی به ره‌سمی، بووه به مایه‌ی بهپهروشبوونی ئێوه، ئێمه تێكۆشه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستان زۆر به‌ر له‌و رووداوه، نیگهرانیو ناره‌زایه‌تیی خۆمان له ئاكامه‌كانی ئه‌و دابه‌شكردنه رانهگهیهندراوهی حیزب دوای كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م، راگه‌یاندبووو، هه‌وڵی زۆرمان دا حیزبی دیموكرات هی هه‌مووان بێ‌و به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌نانه‌ت ده‌سته‌و داوێنی دۆستانێك له ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش بووین. به‌ڵام وه‌ك دیتتان ئه‌م هه‌وڵانه به‌داخه‌وه بێ ئاكام مانه‌وه. ئێستا ئه‌وه زیاتر له سێ ساڵه تێكوشهرانو ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی یه‌كگرتووی جاران له دوو رێكخراوی جیاواز دا‌و، به ناوی جیاوازه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌م سێ ساڵه دا، ئێمه هه‌مووكات پێشوازیمان له بیری لێك نزیكبوونه‌وه‌و پێویستیی هه‌بوونی پێوه‌ندیی دۆستانه كردوه‌و ته‌نانه‌ت بیری یهكبوونهوهشمان هیچ كات وه‌لا نه‌ناوه، له‌م باوهڕهمانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له‌تبوون ویستێكی داسهپاوو رووداوێكی نه‌خوازراو بوو‌و، ئه‌گه‌ر زۆرایه‌تیی رێبه‌ریی ئه‌و كاتویستبای ، ده‌كرا پێشی ئه‌م رووداوه تاڵه بگیرێ. ئێستاش كه جارێكی دیكه پێشوازی له داوای یهكیهتیخوازانهی ئێوه بنه‌ماله‌ی شههیدانو سه‌رجه‌م دڵسوزانی تهباییو خوازیارانی یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ین، له تێگه‌یشتنمان بۆ پێویستیی بوونی تهباییو یه‌كیه‌تی‌و هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له نێو هێزه خهباتگێڕهكانداو هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كورده‌وه‌یه. پێمان وایه ئه‌گه‌ر داننان بهیهكترو رێز گرتن له لایه‌نی به‌رامبه‌ر، دانانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و نه‌ته‌وه‌یی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌یی، وه‌لانانی عه‌قلیه‌تی خۆبهتهوهر زانین‌و هه‌ستی پاوانخوازی، به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان دا زاڵ بێ، جگه له‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن له چوارچێوه‌ی هاوپهیمانهتییهك دا یه‌ك بگرن، هه‌ر دوو لایه‌نی دێموكراتیش ده‌توانن له فه‌زایه‌كی سالم دا هه‌نگاوی پێویست به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه گه‌وره‌كه ههڵێننهوهو به ئاكامی دڵخوازی بگه‌یه‌نن.
حیزبی دیموكراتی كوردستان له سێ ساڵی رابردوو دا نیشانی داوه كه له ئاستی نێوخۆیی و ئێران‌و جیهان دا، له گه‌شه كردن‌و به‌ره‌وپێشچوون دایه‌و، هیچ هێزیك له موعادیلاتی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، ناتوانێ حیسێبی بۆ نه‌كا. به‌لام توانا‌و پۆتانسیه‌ل و پێگه‌ی حاشا لینهكراوی حیزبی ئێمه، له جیاتی ببێته مایه‌ی له خۆبایی بوونمانو گوێنه‌گرتن له ویست‌و داخواز‌و چاوه‌روانیی خه‌ڵكه‌كه‌مان، به پێچه‌وانه‌وه، هانده‌رمانه بۆ مایه له خۆ دانان بۆ به‌دیهێنانی چاوهروانییهكانی خه‌ڵك و رێزگرتن له به‌رژه‌وندی نهتهوهییوگشتی.
به‌هیوای بهرهوپێشچوونو سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی سه‌رجه‌م خوازیارانی تهباییو یه‌كیه‌تی‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسیی یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بهگشتیو هه‌ردوو حیزبی دیموكرات به تایبه‌تی.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
22ى ره‌شه‌ممه‌ی 1388
13/3/2010
ڕێژه ی دیتن : 282