
ریپۆرت: مێدیا نیوز
له‌و رۆژانه‌دا هه‌وڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو حیزبی دیموكرات ده‌ستی پێكردووه و هه‌واڵی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میدیاكانی كوردی ئێرانی به خۆیه‌وه داگیر كردووه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و هه‌واڵانه، باس له‌و دیاره‌ده‌یه، واته یه‌كگرتنه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، رای ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و دوو حیزبه‌یه كه تا ئێستا هیچ ئالوگۆرێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ته‌نیا رازی كردنی رای گشتی بووه.
له‌و راپۆرته دا "مێدیا نیوز" هه‌وڵ ده‌دات به ئاشكرا راوبۆچونی هه‌ر دوو ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كوردستانی ئێران روون بكاته‌وه و وه‌ڵامی گه‌لێك پرسیار بداته‌وه كه ماڵپه‌ره‌كانی سه‌ر به دوو حیزبه هیچ كات خۆیان لێ ناده‌ن.
ئێستا كه 3 ساڵ و 3 مانگ به‌سه‌ر لێكترازانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روویداوه، دوای ئه‌و 3 ساڵه، ئه‌گه‌رچی له ره‌وتی سیاسی ناوچه‌كه‌دا به راده‌یه‌ك ئالوگۆر هاتۆته ئاراوه به‌ڵام له پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی، سیاست و دروشم و بیروبۆچون و روانگه‌ی كورت و درێژخایه‌نی هیچ كام له‌و حیزبانه ئالوگۆرێك نابینرێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و حیزبانه له‌و ئالوگۆرانه وه‌پاش كه‌وتبێن، به‌ڵكوو هه‌ر دوو حیزبی دیموكرات له رواڵه‌تدا له به‌رامبه‌ر ئالوگۆرییه‌كاندا هه‌ڵوێستان هه‌بووه.
حدك به فه‌رمی خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌یه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن به‌رزترین ئۆرگانی حیزبی دیموكراتی كوردستان واته ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه بۆ ئاگاداری رای گشتی راگه‌یاندراوه، به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه دوای زیاتر له 3 ساڵ جیابوونه‌وه‌یان له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پێكهێنانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌یه.
ئه‌و نوسراوه كه له رێكه‌وتی شه‌ممه 22ی ره‌شه‌ممه له وه‌ڵامی نوسراوێكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان راگه‌یاندراوه، به‌رپرسانی حدك وێرای رێزگرتن له‌و كه‌مپه‌ینه‌ی كه به ناوی یه‌كگرتنه‌وه هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌ست پێ كردووه، رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌ن.
حدك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جارێكی دیكه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حدكا به له‌تبوون ناو ده‌با و ده‌شڵێ كه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئاماده‌ی یه‌كگرتنه‌وه بوون.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان ناراسته‌خۆ داوا له حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران ده‌كات كه دان به بوونی دابنێ و ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌بێ و له باره‌وه هاتووه: "به بڕوای ئێمه قبوولی جۆرا‌وجۆرییه‌كان‌و هاوكاری له‌گه‌ل یه‌كتر سه‌ره‌رای جیاوازییه‌كان باشترین‌و گونجاوترین چاره‌سه‌ر بۆكوتایی هاتن به پرش‌و بڵاویی نێوان هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و كۆبوونه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری یه‌كیه‌تی یا ئیتلافێكی سیاسی‌و نیشتمانی دایه.....پێمان وایه ئه‌گه‌ر داننان به‌یه‌كتر‌و رێز گرتن له لایه‌نی به‌رامبه‌ر، دانانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و نه‌ته‌وه‌یی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌یی، وه‌لانانی عه‌قلیه‌تی خۆبه‌ته‌وه‌ر زانین‌و هه‌ستی پاوانخوازی، به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان دا زاڵ بێ، جگه له‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك دا یه‌ك بگرن، هه‌ر دوو لایه‌نی دێموكراتیش ده‌توانن له فه‌زایه‌كی سالم دا هه‌نگاوی پێویست به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه گه‌وره‌كه هه‌ڵێننه‌وه‌و به ئاكامی دڵخوازی بگه‌یه‌نن."
له تێكرای پاراگرافه‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا به‌رپرسانی حیزبی دیموكراتی كوردستان بۆ رازی كردی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان كه له جیابونه‌وه‌یان دڵته‌نگ بوونه، به ئاشكرا به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆیان روون كردۆته‌وه كه ئه‌وان خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌سه‌رتاوه كاریان بۆ كردووه.
له‌و به‌یاننامه‌یه هه‌روه‌ها جارێكی دیكه "حدك" پاكانه بۆ جیابوونه‌وه له سه‌رماوه‌زی 1385 ده‌كات و ده‌ڵێ: "له‌تبوون ویستێكی داسه‌پاوو رووداوێكی نه‌خوازراو بوو‌و، ئه‌گه‌ر زۆرایه‌تیی رێبه‌ریی ئه‌و كات‌ویستبای ، ده‌كرا پێشی ئه‌م رووداوه تاڵه بگیرێ. ئێستاش كه جارێكی دیكه پێشوازی له داوای یه‌كیه‌تیخوازانه‌ی ئێوه بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان‌و سه‌رجه‌م دڵسوزانی ته‌بایی‌و خوازیارانی یه‌كیه‌تی‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ین، له تێگه‌یشتنمان بۆ پێویستیی بوونی ته‌بایی‌و یه‌كیه‌تی‌و هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له نێو هێزه خه‌باتگێڕه‌كاندا‌و هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كورده‌وه‌یه. "
كه‌مپه‌یی یه‌كگرتنه‌وه
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حدك له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دیموكرات له مانگی رابردوو ده‌ستیان كرد به دروستكردنی كه‌مپه‌ینێك به ناوی "كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات".
ئه‌و كه‌مپه‌ینه هه‌ر له‌سه‌رتاوه ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له لایه‌نگرانی یه‌كگرتنه‌وه له ناو هه‌ر دوو حیزب‌دا له‌و بواره‌دا توانی ده‌نگی خه‌ڵكانێك له حیزبی دیموكراتی كوردستان بۆ لای خۆی رابكێشێ، به‌ڵام له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌دا ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی تێدابوو كه به‌شێكی زۆریان له روونكردنه‌وه‌ی جیاجیادا ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه بوون و كه‌مپه‌ینیان به‌وه تاوانبار كرد كه له خۆرا ناوی ئه‌وانی نوسیوه و به‌پرسانی ئه‌و ره‌وته‌یان ناچار كرد كه داوای لێبوردن بكه‌ن.
كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتنه‌وه حیزبی دیموكرات له به‌یاننامه‌كه‌یدا بۆ یه‌كگرتنه‌وه دوو لایه‌نی دیموكرات داوایان كردووه كه مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ خالید عه‌زیزی كه‌سی یه‌كه‌می حیزبی دیموكراتی كوردستان دابنیشێ و له‌و باره‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ "مێدیا نیوز"، عه‌لی جه‌وانمه‌ردی به‌رپرسی كۆمیته‌ی كه‌مپیین له ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌وان پێیان وایه ئێستاكه له هه‌موو كاتێك گونجاوتره بۆ یه‌كگرتنه‌وه.
جه‌وانمه‌ردی كه خۆی پێشتر ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان بووه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانمان سه‌ربگرێ، بۆ جارێكی دیكه ئاماده نیم بگه‌رێمه‌وه ناو ئه‌و حیزبه.
ئێستاكه كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتن زیاتر هه‌وڵ ده‌دا كه ده‌نگی ئه‌ندامانی حدكا بۆ لای خۆی رابكێشێ به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ئه‌وه‌ش دواتر روون ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وان زیاتر ئه‌ندامانی "حدكا"یه.
هه‌ڵوێستی حیزب دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باره‌وه
دوای ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رئه‌نجامی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران له رێگه‌ی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبه‌كه‌ی رای خۆی له‌سه‌ر كه‌مپه‌ینه‌كه ده‌ربری.
ئه‌و حیزبه به ئاشكرا وێرای ره‌خنه گرتن له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه له كادری حیزبه‌كه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ده‌رنه‌كراون و بۆیان هه‌یه كه بێننه‌وه بۆ ناو حیزب.
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه باس كردن له یه‌كگرتنه‌وه له ئێستادا كه تا ئێستاش زامه‌كانی جیابوونه‌وه تیمار نه‌كراون، سیاسه‌تێكه كه له لایه‌ن باڵێكی ناو "حدك"ه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێ كه ده‌یانه‌وێً بۆ گوشار خسته سه‌ر باڵه‌كه‌ی دیكه باسی یه‌كگرتنه‌وه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه. باڵی كه‌مینه‌ی ناو حدك له سه‌پاندنی سیاسه‌ت و حه‌زفی كادره‌كانی نارازییه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌وان بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه كه " ئه‌گه‌ر كه‌مینه بین، با له ناو حیزبه‌كه‌ی گه‌وره‌كه‌دا كه‌مینه بین".
حدكا هه‌ر چه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌دا به فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌و خاڵه نه‌كردووه به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی "مێدیا نیوز"، ئه‌وان پێیان وایه كه باڵێك له ناو "حدك" كه ئێستا كه‌وتۆته لێژی، بۆ گوشار خسته سه‌ر باڵێكی دیكه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌گه‌ر خستووه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش، ئه‌وان دوای زیاتر له 3 ساڵی و 3 مانگ، گه‌یشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه كه جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵه بووه و خه‌ڵك ئه‌گه‌ر جارێك له حدكا توره بێ، ئه‌وه زیاتر له حدك توره‌یه كه ستارتی جیایی لێداوه، بۆیه ئه‌و كارانه به رازیكردنی رای گشتی ده‌زانێ كه لێیان تۆراوه.
به لای حدكا، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌پلی جیابوونه‌وه‌یان لێده‌دا و كه‌ڵك له تازه‌ترین ئامرازه‌كان وه‌رده‌گرت بۆ به‌دناو كردنی ستافی تازه هه‌ڵبژێرردراوی كۆنگره‌ی 13، هه‌ر ئێستاكه ئه‌وانن كه ده‌یانه‌وه بگه‌رێنه‌وه ناو رێزه‌كانی حیزبه‌كه‌یان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
پێی ده‌چێ، ئێستاكه كه‌مپه‌ین به دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌رێ كه ئه‌ندامن له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حدكاش هه‌ستی به‌و سیاسه‌ته كردووه و له به‌یاننامه‌كه‌شیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه "ئامانج درز خستنه ناو رێزه‌كانی حدكایه". حدكا له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: له پشت ئه‌م داوایانه كه له جێ‌دا ڕه‌وا‌و به‌جێن، به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزی‌و لایه‌نگری له دیالۆگ‌و ئاشتی‌دا باس كراون، ده‌ست‌و پلانی جه‌معێك ده‌بیندرێ كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی‌یه تایبه‌تی‌یه‌كانیان له رێكه‌وتی 15/9/1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێكهێنانی دوو ده‌سته‌یی به شیوه‌یه‌كی دیكه له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ده‌ن، بۆیه ناكرێ به جیدی بگیرێن."
حدكا له 2 خاڵدا ئاوێكی ساردی به‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حدك و ئه‌و كه‌سانه له ده‌فته‌ری سیاسی حدك داكردووه كه به رواڵه‌ت باس له یه‌كگرتنه‌وه ده‌كه‌ن.
ڕێژه ی دیتن : 426