
مێدیا نیوز
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 16/3/2010، 22مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به به‌شداری به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی ئازارچێشتووی هه‌ڵه‌یجه و نوێنه‌رانی 20 وڵاتی جیهان، یادی كرایه‌وه و رێز له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته گیرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه له هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه چوو زیاتر له 100 كاناڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌یان وه‌ستۆ گرتووه و بۆیه‌ش ئه‌وه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یادكرده‌وه كانی قوربانیانی كاره‌ساته‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌ژمێردرێ.
له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا وڵاتانێك وه‌كوو فه‌ره‌نسه، ئیتالیا، ئوتریش (نه‌مسا) و نۆروێژ و ... به‌شداری ده‌كه‌ن و وڵاتانێكی زۆریش له رێگه‌ی بروسكه‌ی ماته‌مینییه‌وه، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان ده‌ربریوه.
ئه‌و مه‌راسیمه راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كورستان ده‌گوازرایه‌وه.
به‌و بۆنه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 16/3ی هه‌موو ساڵێكی به رۆژی ماته‌مینی گشتی راگه‌یاندووه و هاوكات له‌و رۆژه‌دا تێكرای ئاڵاكانی عێراق و كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به نیوه‌یی داده‌گیرێن.
هاوكات ئه‌مرۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح، له یه‌كێك له‌و شوێنه‌كانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه داده‌نێ و ئه‌مه‌ش دڵخۆشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بری 100 ملیۆن دۆلاری وه‌كوو بودجه‌ی ساڵی 2010 به مه‌به‌ستی دابین كردنی كۆرسی خوێندن بۆ خویًَندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابین كردوه.
جێگای ئاماژه‌یه له 16/3/1988دا رژێمی به‌عسی رووخا‌و به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌هه‌ر چه‌شنه جموجۆڵێك دژ به به‌رژه‌وه‌ندییكانی خۆی، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد كه ئه‌و كاره‌ساته كوژرانی نزیك 5000 كه‌سی سڤیلی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق مه‌حكووم و به جینۆساید ناسراوه.
ڕێژه ی دیتن : 223